|
|
|
|
|
|
وروژانی سێكسی په‌یوه‌ندی به مێشكه‌وه هه‌یه
د. عادل حسه‌ین
سێشه‌ممه-25-ئایار(مانگی 5)-2010
شوێنه وروژێنه‌ره‌كان Erogenous Zones) ( ئه‌و شوێنانه‌ن له له‌شدا كه به به‌ركه‌وتن و گرتن ده‌بنه ئه‌گه‌ری وروژانی سێكسی . جگه له ئه‌ندامه سێكسیه‌كان ، شوێنه وروژێنه‌ره‌كان له هه‌موو كه‌سێكدا وه‌كو یه‌ك نین ، هه‌ندێك ئافره‌ت له‌كاتی سێكسكردندا حه‌ز ده‌كه‌ن كه مه‌مكیان له‌مس بكرێ ، هه‌ندێك كه‌س مل ، سك ، پشت ، رانه‌كان ، سمت ، پێیه‌كان ...هتد . كه‌واته ئه‌م شوێنانه زۆر تایبه‌تن به هه‌ر كه‌سێكه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به توێكاریه‌وه نیه . هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن كه هه‌موو له‌شیان شوێنی وروژێنه‌رن . له راستیدا ئه‌مه پێسته كه هه‌ستی به‌ركه‌وتن و گرتن و ساردی و گه‌رمی و نه‌رم و ره‌قی و فشاردان و هه‌ستی ئازار بۆ مرۆڤ ده‌گوازێته‌وه . ئاره‌زووكردن یان چێژ وه‌رگرتن له له‌مسی پێست وا ده‌كات كه له له‌شدا هۆرمونی ئۆكسیتۆسین Oxytocin) ( ده‌ربدرێته ناو خوێن ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئافره‌ت هه‌ست به خۆشی بكات . پاشان ئه‌وه مێشكه كه وامان لێده‌كات هه‌ست به وروژانی سێكسی بكه‌ین به پشت به‌ستن به ده‌وروبه‌ره‌وه . له‌مس و گرتنی پێست به ته‌نیا وروژانی سێكسی نابه‌خشێت به‌بێ هۆكاری تر . كه‌واته له‌وانه‌یه مه‌مكه‌كان وروژێنه‌ر بن بۆ هه‌ندێك كه‌س هه‌ر وه‌كو مل ، رانه‌كان ، كه‌رش ، گوێه‌كان ، سمت ...هتد كه‌چی بۆ هه‌ندێك كه‌سی دیكه وروژێنه‌ر نه‌بن . كه‌واته دووباره ده‌ڵێین كه ئه‌م شوێنانه زۆر تایبه‌تن به تاكه كه‌س . بێگومان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر تایبه‌ته به دوو هاوسه‌ر كه كام شوێنی له‌شی یه‌كتری له‌مس ده‌كه‌ن یان ده‌گرن و ده‌گوشن . من هیواخوازم كه دڵت هه‌مووشوێنێكی ئه‌و كه‌سه‌ی بوێ كه خۆشت ده‌وێت .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-25-1657.html