|
|
|
|
|
|
له ته‌مه‌نی كڵۆَڵیدا ئافره‌ت مه‌یلی سێكسكردنی كه‌مده‌بێته‌وه
د. عادل حسه‌ین
سێشه‌ممه-25-ئایار(مانگی 5)-2010
دكتۆره‌كان له‌م ته‌مه‌نه‌دا زیاتر سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه رێگا بگرن له نه‌خۆشی دڵ و لاوازبوونی ئێسك نه‌ك پاڵنه‌ری سێكسی كه چی ه‌سه‌ر دێت . كه بۆ یه‌كه‌م جار چاره‌سه‌ری هۆرمۆنی جێگره‌وه HRT كه‌وته بازاڕه‌كان ، گه‌لێك مقۆ مقۆ كرا سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریه سێكسیه‌كانی ئه‌م چاره‌سه‌ره . ئێستا خه‌بیره‌كان ده‌ڵێن كه HRT وا له ئافره‌ت ده‌كات كه ته‌ندروستتر ، پڕ وزه‌تر بێت و پاڵنه‌ری سێـكسیشی زیاتر بێت . هه‌روه‌ها خواردنی ئیسترۆجینی رووه‌كی ( فایتۆئیسترۆجین ) وه‌كو سۆیا و به‌رسیم سوودی هه‌یه و ته‌ڕێتی زێ پتر ده‌كات . خۆ راسته كه له ته‌مه‌نی كڵۆڵیدا وشكبوونی زێ له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵنه‌ری سێكسیه‌وه نیه ، به‌ڵام وشكبوونی زێ ئه‌نجامدانی سێكس ( جووتبوون ) ناخۆش و ناڕحه‌ت ده‌كات ، ئه‌مه‌ش وا له ئافره‌ت ده‌كات كه مه‌یلی له سێكسكردن نه‌مێنێ |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-25-1627.html