|
|
|
|
|
|
گرژيی به‌ر له خولی مانگانه Pre-menst
د. عادل حسةين
سێشه‌ممه-25-ئایار(مانگی 5)-2010
ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لێك ئافره‌ت ، زۆربه‌ی دكتۆره‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌مه كۆكن كه ئه‌م گرفته په‌یوه‌ندی هه‌یه به هۆرمۆنه سێكسیه‌كانی ئافره‌ته‌وه . یه‌كێك له تیۆریه‌كان ده‌ڵێ كه PMS په‌یوه‌ندی هه‌یه به هۆرمۆنی پرۆجێستیرۆن ، كه رێژه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێت هه‌ر له به‌شی دووه‌می خولی مانگانه تا ساتێكی كه‌م به‌ر له دهستپێـكی خولێـكی مانگانه‌ی تر . جا بیر و رای گه‌لێك دكتۆر وایه كه گرفته‌كه له‌به‌ر نزمی ئاستی پرۆجیستیرۆنه ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هێشتا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه‌شه چاره‌سه‌ركردن به پرۆجیستیرۆنی ده‌ستكرد كه زۆر دكتۆر ده‌یكه‌ن ، ئه‌ویش یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه . كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵنه‌ری سێـكسی به‌ر له خولی مانگانه یه‌كێكه له گه‌لێك ناڕحه‌تی و گرفتیهكانی په‌یوه‌ست به گرژی به‌ر له خولی مانگانه واته PMS . |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-25-1022.html