|
|
|
|
|
|
ئاره‌زووی سێكسی ئافره‌ت له پاش منداڵبوون
دكتۆر عادل حوسێن
سێشه‌ممه-25-ئایار(مانگی 5)-2010
له‌به‌ر گه‌لێك هۆكاره وه‌كو : هیلاك و ماندووبوون ، خۆراكی ناته‌واو ، په‌ستی و خه‌مۆكی . هه‌روه‌ها ئافره‌ت زۆر به‌ندو خه‌ریكی منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت بۆیه كاتی ته‌واوی ئه‌وه‌ی نیه كه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌رخانی بكات به تایبه‌تی بۆ سێكس . ئه‌مه‌ش ته‌واوی ئه‌وه‌یه كه سروشت ده‌یه‌وێت ، تاكو دایك به باشی چاودێری منداڵه‌كه‌ی بكات ، هه‌روه‌ها ئافره‌ت دوور ده‌بێ له سكپریهكی دیكه‌ی نزیك . ئایا ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به هۆرمۆنه‌كانه‌وه هه‌یه ؟ گه‌لێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن به‌ڵێ … ئه‌مانه زیاتر په‌نجه بۆ خه‌مۆكی پاش منداڵبوون درێژ ده‌كه‌ن كه ببێته ئه‌گه‌ری شڵه‌ژانی هۆرمۆنی و ده‌ره‌نجام نه‌مانی هه‌وه‌سی سێكسی . هه‌ندێك پزیشك چاره‌سه‌ری هۆرمۆنی ده‌ده‌ن له‌م كاته‌دا . به هه‌رحاڵ ، گه‌لێك پزیشكی دیكه وای بۆ ده‌چن كه ده‌كرێ خه‌مۆكی پاش منداڵبوون به ده‌رمانی دژی خه‌مۆكی چاره‌سه‌ربكرێ ( وه‌كو هه‌ر خهمۆكیهك ) . به گشتی ، كه‌می یان نه‌مانی هه‌وه‌سی سێكسی له خۆیه‌وه چاك ده‌بێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ت رادێت له‌سه‌ر بوون به دایك ، به‌هێزتر ده‌بێت و زوو هیلاك نابێت . پیاویش ده‌توانێ لێره‌دا هاریكاری پێشكه‌ش بكات به‌وه‌ی كه زیاتر رۆمانسی بێت له‌گه‌ڵ ئافرهتهكهیدا . له پاش له‌بارچوون : هه‌وه‌سی سێكسی كه‌م ده‌بێته‌وه ، كه له‌وانه‌یه بنه‌مایه‌كی هۆرمۆنی هه‌بێت . هه‌روه‌ها غه‌م و په‌ژاره و هه‌ستكردن به ونكردن و هه‌ستكردن به تاوان و سووچ ، هۆكاری ترن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێـكسی . پاشان چاكبوونه‌وه زوو و حه‌تمیه . |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-25-0416.html