|
|
|
|
|
|
چه‌نده ئافره‌ت كه‌متر سێكسی بۆ فه‌راهه‌م بێت، ئه‌وا هه‌وه‌سی سێكسی كه‌مترده‌بێت
د. عادل حسه‌ین
پێنجشه‌ممه-13-ئایار(مانگی 5)-2010
هه‌ر چه‌نده ئافره‌ت كه‌متر سێكسی بۆ فه‌راهه‌م بێت، ئه‌وا هه‌وه‌سی سێكسی كه‌مترده‌بێت و كرداری وروژان و گه‌یشتن به ئۆرگازم زه‌حمه‌تتر ده‌بێت . هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ) كه ده‌رباره‌ی كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردنی ئافره‌ته‌وه ئه‌نجام دراون ( هاتووه كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دۆستی سێكسی زۆریان هه‌یه وا پێده‌چێ كه زیاتر ده‌ستپه‌ڕ بكه‌ن، زیاتر له ئافره‌تێكی سه‌ڵت، خودا ئاوای داناوه كه هه‌تا ئافره‌ت له لایه‌نی سێكسیه‌وه چالاَكتر بێ ئه‌وا زیاتر هه‌وه‌سی ده‌چێته سێكس . به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی د.كهتلهر مه‌سه‌له‌كه هۆرمۆنێكه به ناوی فیرۆمۆن Pheromone) ( كه له له‌شی پیاو ده‌رده‌چێت له كاتی وروژان یان، له‌گه‌ڵ ئۆرگازمدا و به رێگای هه‌واوه ده‌گاته ئافره‌ت ، كه‌واته به گۆێره‌ی گۆتهكانی د.كهلتهر (( هه‌ر چه‌ند كه‌ڕه‌ت ئافره‌ت سێكس له‌گه‌ڵ پیاودا بكات ئه‌وا به توندی كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ده‌زگای گلانده كوێره‌كانی)) ئه‌گه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه لاوازیش بن، گه‌لێك توێژینه‌وه‌ی تر وێنه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن . توانای منداڵبوون ( توانای سكپڕی ) تا راده‌یه‌كی زۆر به‌نده به رێكی سووڕی مانگانه‌وه ، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیش هه‌یه له نێوان رێكی سووڕی مانگانه و ته‌ندروستی به گشتی . سووڕی مانگانه‌ی رێكتر واته ته‌ندروستی باشتری ئافره‌ت . سووده‌كانی ئه‌م گۆڕانه هۆرمۆنیانه به ئه‌نجامدانی جووتبوون به لای كه‌م هه‌فتانه دوو جار بریتین له : • توانای باشتر بۆ سكپڕی . • ئێسكه‌كان به‌هێزتر ده‌بن . • ته‌ندروستی باشتری ده‌زگای دڵ و سووڕان . • ئه‌گه‌ری كه‌متری نه‌خۆشی ریشاڵه كیسبوونی مه‌مكه‌كان . • ئه‌گه‌ری كه‌متری شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-13-0740.html