|
|
|
|
|
|
پێگه‌ی خێزان له (ده یه‌كه‌می) پێگه كوردییه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه
پێگه‌ی خێزان
پێنجشه‌ممه-13-ئایار(مانگی 5)-2010
دوای پێنج مانگ له كاركردن، رانكی پێگه‌ی خێزان له‌سه‌ر ئاستی عێراق گه‌یشته (61)مین پێگه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له چوار ملیۆن و نیوه‌وه گه‌شته (112) هه‌زار هه‌مین پێگه، ئێستاش له كوردستاندا له رووی ریزبه‌ندییه‌وه به‌ره‌و دهیهكهمین پێگه‌ی كوردیی هه‌نگاو ده‌نێت. له به‌رامبه‌ردا سه‌دان پێگه كه مانگانه بڕێكی زۆر پاره‌ی خه‌یاڵی به‌سه‌ر كارمه‌ندان و په‌یامنێرانیدا ده‌به‌خشێته‌وه به چه‌شنێك كه‌وتنه دوا پێگه‌ی خێزانه‌وه كه خۆشیان له به‌ر شه‌رم نایه‌نه‌وێ رانكی پێگه‌كه‌یان بزانن. گه‌رچی پێگه‌ی خێزان له‌سه‌ره‌تادا تووشی كێشه بویه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو توانی سازش له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌دا بكات، ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ی رانكی پێگه‌ی خێزان سامانێكی مه‌عنه‌وی زۆری له ئه‌ژمار نه‌هاتووبوو بۆ كاستی پێگه‌كه، مه‌به‌ستیش له كاركردن به‌م شێوازه وه‌ك هه‌ندێك له دۆستانمان پێیان راگه‌یاندین وروژاندن نه‌بوو، هێنده‌ی گه‌یاندنی زانیاری بوو به‌و هه‌زاران خێزانه‌ی كه له یه‌كه‌م رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره شاراوه‌كان له مێشكی‌دا دێت و ده‌چێت. ئێمه ده‌زانن كه له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه گه‌نجان و لاوان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، له راستیدا ئه‌وه‌ی خوێنداراوهتهوه و راپرسی نێو پێگهكهش ده‌ریخستووه خوێنه‌رانی جیدی هه‌یه. ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌ره‌تا قورس بوو، به‌ڵام ئێستا كه بۆته ئه‌مری واقیع بارقورسییهكهمان ئاسانتر ده‌كات، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێن تا ئێستا كاركردن له‌م پێگه‌یه‌دا جگه له سه‌رفكردنی توانای زهنی و ماددی هیچی دیكه سوود به ئێمه نه‌گه‌یشتووه، جگه له‌و سه‌دان نامه‌یه‌ی كه رۆژانه وه‌ك سوپاس و ده‌ستخۆشی ده‌گات به سه‌رپه‌رشتیار و دیزاینه‌ری پێگهكهو دكتۆر كوێستان و گۆران عوسمان، به‌راستی ئه‌وه بۆ ئێمه موكافهئهیه و چێژی لێ وه‌رده‌گرین، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه به‌رده‌وامبین له كاركردن به چۆش و گڕوتێنێكی دیكه‌وه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-13-0434.html