|
|
|
|
|
|
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه هه‌فتانه دوو جار سێكسیان هه‌يه، سووری مانگانه‌یان رێكتره
د. عادل حسةين
پێنجشه‌ممه-13-ئایار(مانگی 5)-2010
له لێكۆڵینه‌وه‌كانی د.كهتلهر Dr.Cutler) ( دا هاتووه كه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان كه‌ڕه‌ته‌كانی جووتبوون و درێژی و رێكی سووڕی خوێنی مانگانه‌ی ئافره‌تدا ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه هه‌فتانه دوو جار یان پتر سێكسیان هه‌بوو ئه‌وانه سووری مانگانه‌یان رێكتر بوو . ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه هه‌فتانه یه‌ك جار سێكسیان هه‌بوو سووڕی مانگانه‌یان كه‌متر رێك بوو . سووڕی ئافره‌ته سه‌ڵته‌كان زیاتر نارێك بوو . هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ و كه‌م سێكسیان هه‌بوو ( هه‌فتانه كه‌متر له یه‌ك جار ) ، ئه‌وانه له هه‌موویان پتر سووڕی مانگانه‌یان ناڕێك بوو . هه‌روه‌ها جیاوازی هۆرمۆنی جۆراوجۆر به‌دیكرا ، بۆ نموونه رێژه‌ی به‌رزی هۆرمۆنی ئیسترۆجین له‌و ئافره‌تانه‌دا به‌دیكرا كه به رێك وپێكی سێكسیان هه‌بوو . ئه‌م كاریگه‌ریانه له جووتبوونی نێوان پیاو و ئافره‌تداHeterosexual) ( به‌دیكرا جا به ئۆرگازم و به‌بێ ئۆرگازم ، كه‌چی ئه‌م كاریگه‌ریانه به‌دی نه‌كران له په‌یوه‌ندی سێكسی سوحاقیدا Lesbians) (، هه‌روه‌ها له كرداری دهستپهڕیشدا به‌دی نه‌كران . |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-13-0325.html