|
|
|
|
|
|
توێژینەوەیەك ئهو خەسڵەتانەی پیشان داوە كە خانمان خوازیارن لە هاوسەری ژیانیاندا هەبێت.
xozga
چوارشهممه-12-ئایار(مانگی 5)-2010
توێژینەوەیەكی زانستی كە ماوەی 13 مانگ كاری لەسەر كراوە، ئەو مەرج و سیفەت و خەسڵەتانەی پیشان داوە كە خانمان خوازیارن لە هاوسەری ژیانیاندا هەبێت. بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی كە 64 قوتابی و 12 مامۆستای زانكۆی (ڕاشد) لە دوبەی بە هاوكاری زانكۆی ئەمستەردامی هۆڵەندی پێی هەڵساون و نزیكەی 13 مانگ كاری لەسەر كراوە. هەروەها ڕاوبۆچوونی زیاتر لە 1200 ئافرەت وەرگیراوە.
بەپێی توێژینەوەكە دەركەوتووە كە ئافرەتان بەگشتی حەزیان لەو جۆرە پیاوانەیە كە ئەم سیفاتانەیان تێدا بێت: 1- سەخین و دەستنووقاو و ڕەزیل نین. 2- بەهەمان شێوەیش پێیان خۆشە هاوسەرەكانیان سۆزدار بن و نازهەڵگرن. 3- دڵپیس نین و ڕێگە نادەن غیرە و گوومان كەلێن بخاتە نێو ژیانی هاوسەرییەوە. 4- شارەزایی و ڕۆشنبیری سێكسی هەبێت . 5- قسەزان و زمانپاراو بێت. 6- كەچەڵ نەبێت. 7- ڕێكپۆش بێت و زەوقی هەڵبژاردنی جل و بەرگی خۆیی و هاوسەرەكەیی هەبێت. 8- زۆر خۆر نەبێت و، لە خواردندا بیانوگر و منەتباز نەبێت، واتە هەرشتێكی بۆ حازر كرا بیخوات و ڕەخنە و كەموكورتی لە خواردنەكان نەگرێت. 9- توندوتۆڵ و خاوەنمەوعید بێت و خەمسارد نەبێت. 10- سۆزدار و نەرم بێت لەگەڵ منداڵدا. 11- بۆنخۆش بێت و بایەخ بە پاكی جەستەیی و ددانەكانی بدات. 12- جگەرەكێش نەبێت. 13- حەزی زۆر لە تەماشاكردنی تەلەڤزیۆن نەبێت و زۆر حەزی لە شەو درەنگ مانەوە نەبێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-12-5739.html