|
|
|
|
|
|
ئه‌ژین و ئامینه له چاوه‌ڕوانی هیممه‌تی خێرخوازانن.....
به‌دوا داچوون ـ شه‌رمین كه‌ریم
سێشه‌ممه-11-ئایار(مانگی 5)-2010
ئه‌م دوو خوشكه میهره‌بانه ناویان ئه‌ژین و ئامینه‌یه له خێزانێكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت دا له شاره‌دێی كانی قرژاڵه ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، باری ته‌ندروستیان له‌و په‌ڕی خراپیه هه‌ر له‌گه‌ڵ له دایك بوونیان تووشی نه‌خۆشی پوله‌كه‌ی ماسی هاتوون له هه‌مان كات دووچاری ته‌نگه نه‌فه‌سی و بوارانهوهش دێن . موحسین مه‌عروف) باوكی ئه‌ژین و ئامینه كه كاری دارتاشی ده‌كات وتی له نێوان مناڵه‌كانی تری ته‌نیا ئه‌و دوو كچه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان تووش بووه ، وتیشی سه‌ردانی چه‌ند پزیشكێكی تایبه‌تی پێستمان كردووه نه‌گه‌یشتوینه‌ته چاره‌سه‌ری كۆتایی،بهلاَم ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی وولاَت له 80% ڕه‌نگه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌بێت و بكرێت ، كاك موحسین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای ئه‌وه‌ی كه له هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان و كوردستان تیڤی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی كچه‌كانی بلاَو كرایه‌وه دوای بلاَو بوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یان تا ئێستا هیچ لایه‌نێك له ده‌رگای ئه‌وانی نه‌داوه به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردنیان فاتیمه سه‌عید ) ی دایكیان به گریانه‌وه وتی ئه‌مه حاڵی كچهكانمه و له ژیانێكی زۆر نائاسایی ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، به‌رده‌وام به دیاریانه‌وه هه‌ناسه‌ی سارد هه‌ڵده‌كێشم و له یه‌زدان ده‌پاڕێمه‌وه . دووا وته‌ی باوكیشان ئه‌وه بوو له چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی خێر خوازان دا بێت و ئاوڕێك له‌و دوو خوشكه میهره‌بانه بده‌نه‌وه . ئێمه‌ش داواكارین كه خوينةران و پسپۆڕانی پێست ئه‌و بابه‌ته بخوێننه‌وه و به دواداچونێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ئه‌و دوو خوشكه بكه‌ن و له‌و مه‌ینه‌تیه رزگاریان بكه‌ن.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-11-0612.html