|
|
|
|
|
|
زوربه‌ی ئه‌و مندالانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرێته سه‌ر، له داهاتوودا ژیانان پڕ ده‌بێت له گرفتى ده‌روونی
خێزان
یه‌کشه‌ممه-09-ئایار(مانگی 5)-2010
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه، كه‌وا زوربه‌ی ئه‌و منالانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرێته سه‌ر، له لایه‌ن ئه‌ندامێكی خێزانه‌وه‌یه، له باوك، ، برا و خاڵ و مام... هتد، زوربه‌ی قوربانییه‌كانیش كچن، به‌ڵام كوڕانیش له‌م ده‌ستدرێژیه به‌ده‌ر نیین، ئه‌گه‌ر مناڵێك له خێزانی ئاوا ناوازه په‌روه‌رده بێت، بێگومان داهاتووی ئه‌م منداڵه پڕ ده‌بێت له گرفتی ده‌روونی، ئه‌و منداڵه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له داهاتوو تووشی ئالوده‌بوون به ئه‌لكهول و ماده‌ی هۆشبه‌ر یان لادانی سێكسی ببێت، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی تیك ده‌شكێ و تووشی خه‌مۆكی و گرێی ده‌روونی و بێ متمانه‌یی و هه‌ست به بێڕێزی و خۆ به كه‌مزانی ده‌كات و له‌وانه‌شه خۆی بكوژێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌م حاڵه‌ته زۆر كه‌م دیاری ده‌كرێت، چونكه هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد، له زۆربه‌یان له ناو خێزاندا ڕوو ده‌ده‌ن و به نهێنی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر دیاریش كران، ئه‌وا وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه قوربانیه‌كه له‌ناو خێزان ده‌مێنێته‌وه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-09-2626.html