|
|
|
|
|
|
توێژینه‌وه: كه‌مبوونه‌وه‌ی مردنى ژنانی سك‌پڕ له جیهاندا
ئا: كانی هه‌ولێری
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانی بلاَوی كرده‌وه ، كه نزم بوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له مردنی ژنان له‌ته‌واوی جیهان به‌دی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی سكپڕی و مناڵبووندا . لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: مردنه‌كه به ڕێژه‌ی سێیه‌ك كه‌م بۆته‌وه به‌به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ ڕێژه‌كانی ساڵی 1980 ، له‌و ولاَتانهش كه به‌باشترین ڕێژه مردنی ئافره‌تان دابه‌زیوه هه‌ریه‌ك له ولاَتانی چین و میسر و ئیكوادۆر و پۆلیڤیا ، بهلاَم له‌هه‌ندێ ولاَت ئه‌و ڕێژه‌یه زیادی كردووه وه‌ك ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. جین دریبه‌ر په‌یامنیری ته‌ندروستی له بی بی سی ده‌ڵێت هه‌زاران ئافره‌ت له ته‌واوی جیهان به‌هۆی سكپڕی و له‌دایكبوونه‌وه سالاَن ده‌مرن ، گه‌وره‌ی وولاَتانی جیهان . له‌وانه‌شه ئه‌و پپێشكهوتنانه زۆر له‌سه‌رخۆ بن به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ، بهلاَم ئه‌وه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه تازه‌یه ده‌ری ده‌خات كه هه‌وڵی چاككردنی باری ته‌ندروستی و خوێندنی ژنان دراوه له ولاَته پێشكه‌وتووه‌كان ، و هاندانیان بۆ دروست كردنی خێزانی بچوك ، وه دابین كردنی تیمی یارمه‌تی پزیشكی ڕاهێنه‌ر بۆیان له‌م ماوه‌یه‌دا ، ئه‌و ههولاَنه له كۆتایدا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت. بهلاَم ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌ندێ ناڕوونی و ته‌مومژاوی به‌دیده‌كرێت كه په‌یوه‌سته به ولاَته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه ، كه ده‌سكه‌وتی تاك تیایدا به‌رزه . له وانه‌ش ئه‌نجامی له ناكاوی زیادبوونی ژماره‌ی مردوانی ئافره‌تانی دووگیان له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له دوانزه ئافره‌ت له نێوان هه‌ر سه‌د ئافره‌تێكه‌وه له ساڵی 1990 ، بۆ حه‌ڤده ئافره‌ت له ساڵی 2000 . ڕوونكهراونی لێكۆڵینه‌وه ده‌ڵین وا لێكده‌درێته‌وه كه ئه‌م ئه‌نجامانه چه‌ند گۆڕانی به‌شی به‌سه‌ر دابێ له‌و ڕێگایانه‌ی مردوانی به سكپڕی پێ تۆمار ده‌كرێ له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. وه لێكده‌درێته‌وه كه‌وا 343 هه‌زار ئافره‌ت مردوون له ته‌واوی جیهان له ماوه‌ی قۆناغی سكپڕی و منداڵبووندا له ساڵی 2008 به به‌راوورد له‌گه‌ڵ نیو ملیۆن مردوو له ساڵی 1980 . دكتۆر ڕیتشارد هۆرتۆن له بلاَوكراوهی لانست سه‌رسامی خۆی نیشاندا له‌م كه‌مبوونه‌وه گه‌وره‌یه‌ی ڕێژه‌ی مردن . وه وتیشی تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م لێكۆڵینهویهش كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردبوو كه ئه‌و ئامانجه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به‌و شێوه‌یه گه‌وره‌بێت .بهلاَم ووتیشی خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر و به‌رده‌وامی بوونی و باوه‌ڕی ته‌واو به توانای جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كه وای كرد ته‌واوی ولاَتان به‌م ئاسته بگه‌ن . وه ووتیشی هه‌ریه‌ك له وولاَتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی و باكووری ئه‌فریقیا و ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاویان ناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژهه مردنی دایكان به نه‌خۆشیه‌كانی مناڵبوون و سكپڕی. بهلاَم هندێ وولاَتی تر تا ئێیتاش به‌ده‌ست به‌رزی ڕێژه‌ی مردن ده‌ناڵێنی له‌وانه هیند و ئه‌سیوبیا و ئه‌فغانستان .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-07-3703.html