|
|
|
|
|
|
سك و زا له دوای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه مه‌ترسیداره!
ئا: مه‌ریه‌م له‌تیف
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
ڕێژه‌ی له دایكبوون له نێوان ئافره‌تانی چل ساڵی 4% زیادی كردووه له ساڵی 2008 به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانایان هۆشداریان داوه له مه‌ترسی له‌دایك بوون له‌و ته‌مه‌ن ، كه ڕه‌نگه بێته هۆی له‌دایك بوونی منداڵ له كه‌م و كوڕی زكماكی و توشبوونی دایكه‌كه به ژه‌هراویبوونی سكپڕی و شه‌كره‌ی سكپڕی . له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه ڕێژه‌ی له دایك بوونی ئافره‌تان به %3 به‌ر له گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 40 ساڵی ، له ماوه‌یه‌كدا به پێ ی "بنكه‌ی پاراستن و كۆنترۆڵ كردنی نه‌خۆشی " ئه‌مه‌ریكی . له مه‌ترسیه‌كانی سكپڕی له‌و ته‌مه‌نه كه توشی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه 1.زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی له‌بارچوون له ته‌مه‌نی 20 :ئافره‌تێك له نێوان هه‌موو 10 ژن له‌ته‌مه‌نی 35 : ئافره‌تێك له نێوان هه‌موو 5 ژن له‌ته‌مه‌نی 40 : ئافره‌تێك له نێوان هه‌موو 3 ژن له‌ته‌مه‌نی 45 : ئافره‌تێك له نێوان هه‌موو 2 ژن وه‌ره‌می ناشێرپه‌نجه‌یی و وه‌ره‌می لیفی له دیواری منداڵدان گه‌شه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ناسروشتی ناوپۆشی منداڵدان ،كه ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ له‌بارچوون . وه‌ره‌می نۆنكانكیرۆس ده‌بێته هۆی ئه‌ستوربوونی ناوپۆشی منداڵدان و وه‌ره‌می لیفی ، كه گه‌شه‌كردنه ناسروشتیهكهی ناوپۆشی منداڵدان ده‌بێته هۆی له‌بارچوون .
2.به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی شێوانی كڕۆمۆسۆمه‌كان له‌ته‌مه‌نی 20 : منداڵێك له نێوان 526 منداڵ له‌ته‌مه‌نی 30 : منداڵێك له نێوان 358 منداڵ له‌ته‌مه‌نی 40 : منداڵێك له نێوان 66 منداڵ له‌ته‌مه‌نی 50 : منداڵێك له نێوان 21 منداڵ دكتۆره ئالان فلیشمان به‌ڕێوبه‌ری بنكه‌ی " ماڕش ئۆف دایم "وتی : ژنان به هه‌موو هێلكه‌كانیان منداڵیان ده‌بێ ، ئه‌و كاته‌ی كه به‌ته‌مه‌ن داده‌چێ شێوانی كۆرپه‌له زیاتر ده‌بێ ، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی كات ڕه‌نگه بێته هۆی گۆڕینی هێلكه‌كان له‌ناو هێلكه‌دان . 3.به‌رزبوونه‌وه مه‌ترسی مه‌غۆلی له ته‌مه‌نی 25 ساڵی : یه‌ك حاڵه‌ت له نێوان 1250 له‌دایك بوون له ته‌مه‌نی 30 ساڵی : یه‌ك حاڵه‌ت له نێوان 1000 له‌دایك بوون له ته‌مه‌نی 35 ساڵی : یه‌ك حاڵه‌ت له نێوان 400 له‌دایك بوون له ته‌مه‌نی 40 ساڵی : یه‌ك حاڵه‌ت له نێوان 100 له‌دایك بوون له ته‌مه‌نی 45 ساڵی : یه‌ك حاڵه‌ت له نێوان 30 له‌دایك بوون له ته‌مه‌نی 49 ساڵی : یه‌ك حاڵه‌ت له نێوان 10 له‌دایك بوون وه‌ك له دهخستنهكاندا دیاره مه‌ترسی مه‌غۆلی زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌ندا چوونی دایك . مه‌غۆلی یا تێكچونی كرۆماتیدی، نه‌خۆشیه‌كی كرۆماتیدیه كه له ئه‌نجامی كه‌م و كوڕی له كرۆمۆسۆم دروست ده‌بێ كه كرۆمۆسۆمێك بۆ كڕۆمۆسۆمی 21 یا له به‌شێكی ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانی بۆماوه‌كان ، بۆیه منداڵه‌كه له مه‌غۆل ده‌چێت به مناڵه‌كه ده‌وترێت مناڵی مه‌غۆلی . 4. زیادبوونی مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به شه‌كره‌ی سكپڕی له ته‌مه‌نی 20 : 22 حاڵه‌ت به‌رامبه‌ر 1000 له ته‌مه‌نی 25 : 36 حاڵه‌ت به‌رامبه‌ر 1000 له ته‌مه‌نی 30 : 51 حاڵه‌ت به‌رامبه‌ر 1000 له ته‌مه‌نی 35 : 67 حاڵه‌ت به‌رامبه‌ر 1000 له ته‌مه‌نی 40 : 84 حاڵه‌ت به‌رامبه‌ر 1000 ئه‌و باره له ماوه‌ی سكپڕی گه‌شه ده‌كات ، به زیادبونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر و ناسروشتی شه‌كر له خوێنی دایك ، وه زۆربه‌ی جار له قۆناغی سێیه‌می سكپڕیهكه به‌دیارده‌كه‌وێت ، دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه نامێنی . نه‌خۆشی شه‌كره كاتێ په‌یدا ده‌بێ كه به‌نكریاس نه‌توانی ڕێژه‌ی پێویستی له‌ش ئه‌نسۆلین ده‌ركات . 5. زیادبوونی مه‌ترسی ژه‌هراوی بوونی سكپڕیهكه له ته‌مه‌نی 20 : 38 حاڵه‌ت له نێوان 1000 سكپڕدا له ته‌مه‌نی 25 : 37 حاڵه‌ت له نێوان 1000 سكپڕدا له ته‌مه‌نی 30 : 36 حاڵه‌ت له نێوان 1000 سكپڕدا له ته‌مه‌نی 35 : 39 حاڵه‌ت له نێوان 1000 سكپڕدا له ته‌مه‌نی 40 : 48 حاڵه‌ت له نێوان 1000 سكپڕدا ئه‌و نه‌خۆشیه ڕه‌نگه بێته هۆی مردنی ئافره‌ته‌كه له مانگه‌كانی كۆتایی سكپڕیه‌كه‌ی ، له ماكه‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری خوێن ، ده‌ركه‌وتنی پڕۆتین له میز . زۆرینه‌ی جار پزیشكه‌كان ناچار ده‌بن به له دایك بوونی پێشوه‌خته بۆ ڕزگار كردنی دایكه‌كه و منداڵه‌كه .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-07-3153.html