|
|
|
|
|
|
تاقانه چییه‌تی!كوڕان و كچان خۆزگه‌ی تاقانه‌یی بوون ده‌خوازن
كاوان جه‌مال
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
شوانه سه‌ركه‌وت ته‌مه‌نی 20 ساڵه خوێندكاری زانكۆیه وتی "من له دوای پێنج خوشك و بچۆكۆلهی ماڵه‌وه‌ش بوم بۆیه ئه‌و گرنگییه‌ی به من ده‌درا له هه‌مو خوشكه‌كانم زیاتر بو ، ئه‌و نازه‌ی له ماڵه‌وه ئهیانامێ وای لێكردبوم منداڵێكی نازدار ده‌رچم ته‌نانه‌ت هه‌ستم ئه‌كرد له مندالاَنی تر جیاوازم تا ئێستاش هه‌ر زۆریان خۆش ئه‌وێم و گرنگی تایبه‌تم پێ ئه‌ده‌ن ، هه‌میشه‌ش باوكم نه‌یهێشتوه هیچ ئیشێك بكه‌م و ئه‌ڵێت "تۆ تاقانه‌ی باوكتی چۆن ئه‌هێلم هیلاك بیت". له جیهاندا منداڵی تاقانه گرنگی زیاتری پێ ئه‌درێت له لایه‌ن دایك و باوكانیانه‌وه كه له دراما‌و فلیمهكامدا به‌دی ده‌كرێت كه ئه‌ڵقه له تاكێك گوێیایهتی ، له كوردستانیش ئه‌م گرنگیه زۆره كه هه‌ندێك جار ئه‌و مندالاَنهی كه تاقانه نین ئاواته خواز بون تاقانه بونایه، هه‌ر چه‌ند له لای هه‌ندێك دایك باوك ئه‌گه‌ر تاقانه‌كه كور بێت ئه‌وه زیاتر خۆشیان ده‌وێ و گرنگی زیاتری پێ ئه‌ده‌ن وه هه‌ندێكیشیان ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه جیاوازی هه‌بێت له نێوان تاقانه كچ یاخود كور. جه‌مال محمود پیاوێكی ته‌مه‌ن 47 ساڵ شۆفێری تهكیسیه به‌م جۆره دوا " منداڵی تاقانه خۆشه‌ویسته‌و من وه‌كو خۆم شه‌ش كچ و كورێكم هه‌یه ، چونكه كوره‌كه‌م تاقانه‌یه ئه‌وه هه‌رچی بوێت بۆی ئه‌كه‌م ئه‌ی من چه‌ند كورم هه‌یه ؟؟ وه جه‌مال ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه ئه‌وه‌ی وای كردوه كه زۆرتر تاقانه‌كه‌ی خۆش بوێت ئه‌وه‌یه كه كوره وتی "ئه‌گه‌ر كچ بوایه ئه‌وه ئه‌وه‌م بۆ نه ئه‌كرد كه بۆ كورهكهمی ئه‌كه‌م" به پێچه‌وانه‌ی جه‌ماله‌وه كه‌سانێكی زۆر هه‌ن ئه‌وه ره‌ت ئه‌كه‌نه‌وه كه كچ و كور له حاڵه‌تی تاقانه‌دا فه‌رقیان هه‌بێت ، له‌م باره‌یه‌وه سۆعادخان كه ته‌مه‌نی 42 ساڵه ژنی ماڵه‌وه‌یه وتی " تاقانه هه‌ر نازی خۆی هه‌یه كچ بێت یاخود كور " من كچێكم هه‌یه كه تاقانه‌یه دوای چوار كور بوه له دایك بۆیه به من و هاوسه‌ره‌كه‌م و كورهكانم خزمه‌تی ئه‌كه‌ین هه‌ر چه‌ند منداڵیشه بهلاَم له ئێستاوه چی ئه‌كات قسه ناكه‌ین ، وه سۆعاد ئه‌وه‌شی خسته روو كه ماوه‌یه‌كه به‌شێوازی نهێنی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كچه تاقانه‌كه‌ی ده‌ر ئه‌بڕێ ، وه‌كو خۆی باسی ئه‌كات " هه‌ستم ئه‌كرد هه‌ندێك له براكانی به ته‌واوی بێ هیوا وایان ئه‌زانی ئه‌وانمان خۆش ناوێت بۆیه رقیان له خۆشكه تاقانه‌كه‌یان هه‌ڵگرتبو ناچار بوم له‌به‌ر چاوی ئه‌وان ئه‌وه ده‌رنه‌خه‌م كه زۆرم خۆش ده‌وێت " ، مامۆستا ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 51 ساڵه وه‌كو خۆی باسی ده‌كات كه له سێ مه‌كته‌ب وانه‌ی وتوه‌ته‌وه‌و تا هه‌نوكه وانه ده‌ڵیته‌وه وتی " ئه‌و مندالاَنهی تاقانه‌ن له نێو قوتابخانه‌ش جیاوازن له هاوڕێكانیان كه زۆرجار هه‌مان ئه‌و نازه‌ی له ماڵ ده‌یكات له قوتابخانه‌و له نێو هاوڕێكانیدا ده‌یكات ، وه هه‌ندێك جار ئه‌و مندالاَنه كێشه بۆ مامۆستاش دروست ئه‌كه‌ن كه ناتوانی وه‌كو پێویست ئامۆژگاری یان لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت له‌سه‌ر نه‌كردنی سه‌عی یان ئاژاوه‌و شهر كردن له نێو قوتابخانه له‌م باره‌یه‌وه وتی " رۆژێك مامۆستایه‌كی هاوڕێم له خوێندارێكی پۆلی سێی سه‌ره‌تای توه‌ڕه ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌كردنی واجبه‌كانی ماڵه‌وه‌ی، بهلاَم منداڵه‌كه كه رۆشتبوهوه ماڵه‌وه به دایكی وتبو مامۆستا زۆری لێداوم بۆیه دایكی هات شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه‌و ته‌نانه‌ت به دوو كه‌س ئه‌و ژنه‌مان بۆ نه‌ئه‌گیرا . " "ماڵه‌وه ئێستاش وه‌كو منداڵه‌كه‌ی جاران ماچم ده‌كه‌ن و نازم ده‌كێشن" ئه‌مه قسه‌ی باخان كه‌ماله ته‌مه‌نی 18 ساڵه وتی " تاقانه‌م 6 برام هه‌یه بهلاَم به هه‌ر شه‌شیان به‌قه‌ده‌ر من خۆشه‌ویست نین لای دایك و باوكم به‌راستی تاقانه‌یی خۆشه، "هه‌ر چه‌نده دایك و باوكم فه‌رمانبه‌رن موچهكهشیان زۆر نیه، بهلاَم چیم بوێت بۆم ئه‌كه‌ن و بێ دڵیم ناكه‌ن "
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-07-0650.html