|
|
|
|
|
|
ژنانی به‌رده‌رگا ڕادیۆی محه‌لی كۆلاَنهكاننلاوێك ده‌ڵێ: كه ده‌ڕۆمه‌وه ژنی به‌رده‌رگای كۆلاَنهكهمان ده‌بینم قاچم تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌بێت
هودا مو‌سا موحه‌ممه‌د
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
زۆر دیارده هه‌یه له نێو توێژی ئافره‌تاندا به‌ربڵاوه‌و له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به شێوزای نێگه‌تیڤانه لێی ده‌ڕوانرێت، یه‌كێك له‌وانه دیارده‌ی له‌به‌رده‌رگا دانیشتنی ئافره‌تانه له نێو كۆڵانه‌كاندا، تایبه‌ت به‌وه ڕیپۆرتاجێكی مه‌یدانیمان سازداوه به‌م شێوه‌یه، سه‌ره‌تا ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (47) ساڵان كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بنووسین وتی: "بۆ ئه‌وه دێینه ده‌ره‌وه‌و داده‌نیشین تاقهتو توانا‌مان نییه له ماڵه‌وه بین". له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ئایا هیچ شتێك نییه خۆتانی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ن ده‌ڵێ: "خوێنده‌واریش نین تاوه‌كو خۆمان سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی كتێب بكه‌ین، هیچ شوێنێك نییه دانیشین تیایدا جگه له به‌رده‌رگا". سۆزان خان كه خوێندكاری ئاماده‌ییه ده‌ڵێ: "هه‌موو ڕۆژێك كه له خوێندنگا دێمه‌وه له پاش پشوودان دێمه ده‌ره‌وه بۆ به‌رده‌رگا، چیبكه‌م؟ چار نییه، هه‌موو هاوڕێكانم له ده‌ره‌وه داده‌نیشن، منیش مه‌جبورم بێمه ده‌ره‌وه". ئایا هاتنه ده‌ره‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی خوێندنه‌كه‌ی دروست نه‌كردووه؟ ناوبراو وتی: "به‌ڵێ ئه‌وه‌نده دێمه به‌رده‌رگا پۆلێك به دوو ساڵ ده‌بڕم، چونكه هاتنه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده كاتت لێده‌گرێ كه توانای هیچت نامێنێ‌و ناتوانی بیر له خۆشت بكه‌ینه‌وه". ڕووپاك خان سه‌باره‌ت به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ به‌رده‌رگا ده‌ڵێ: "من كه دێمه ده‌ره‌وه داده‌نیشم له ماڵه‌وه هیچ ئیشم نییه، گه‌ر ئیشم هه‌بێت له دوای ئیشه‌كان دێمه دره‌وه، بڵێم چی؟ نهخراومهته به‌ر خوێندن، تاوه‌كو كاته‌كانم به خوێندنه‌وه ته‌واو بكه‌م، زۆریش خه‌مبارم به‌وه‌ی كه كاته‌كانی ژیانم دهڕواتو ناتوانم سودیا لێوه‌ربگرم"، ئایا ماڵه‌وه هاوكاریت ناكه‌ن؟ وتی: "نه‌خێر، له‌ماڵه‌وه‌ش زۆر ڕێگریم ده‌كه‌ن، تاوه‌كوه بڕۆم بۆ لای كه‌سێك شتێك فێر ببم، ناچار په‌نا ده‌به‌مه ده‌ره‌وه‌و داده‌نیشم". ئافره‌تیش هه‌یه بێزاره له‌م دیارده‌یه‌و ده‌توانێ له ڕێگای به‌سه‌ربردنی كاتهكانییهوهو ئیش‌و كاره‌وه كه‌متر له ماڵ بێته ده‌ره‌وه". (شه‌هلا) كه خوێندكاری زانكۆیه وتی: "من له منداڵییه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌چوومه‌ته به‌رده‌رگا دابنیشم، چونكه بێسووده‌و به جوانی نازانم". ئایا سه‌رقاڵی به خوێندنه‌وه ئه‌م كه‌لێنه‌ی بۆ پڕكردۆته‌وه؟ "به‌ڵێ، بۆ هه‌موو ساڵێكی خوێندنم پله‌ی باشیشم به‌ده‌ست هێناوه‌و له ماڵه‌وه‌ش هاوكاری دایكم كردووه بۆ ئیشوكاره‌كان، هه‌روه‌ها كاتی پشووه‌كانیش به‌شداری خوله‌كانی فێربوون‌و ڕۆشنبیریی ده‌كه‌م‌و هه‌روه‌ها به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه به‌سووده‌كانی خۆم سه‌رقاڵ ده‌كه‌م". ئه‌م دیارده‌یه زۆرێك له پیاوان و گه‌نجه‌كانیش به جوانی نازانن، (شاسوار) كه لاوێكهو بێزاره سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه وتی: "من زۆر جار كه دێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه ژنان له ده‌ره‌وه دانیشتون قاچه‌كانم به یه‌كدا دێت كاتێ سه‌یرم ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش به‌وه زۆر نیگه‌رانم كه، وتی وتی و قسه‌ی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه خۆشیان نازانن". دواتر مامۆستایه‌كی ئافره‌تمان دواند تایبه‌ت به‌م دیارده‌یه وتی: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه ئافره‌تان بێنه به‌رده‌رگا دانیشن. چونكه هیچ سوودیك نابینن له هاتنه ده‌ره‌وه جگه له به‌فیڕۆدانی كات نه‌بێت، چونكه ئه‌وانه‌شی دێنه ده‌ره‌وه زۆربه‌یان نه‌خوێنده‌وارن، نازانن دوای ئیش‌و كاری ماڵه‌وه چیبكه‌ن، هه‌قوایه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دێنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر شوێنیان نه‌بێت دانیشن تیایدا، ئه‌وا با به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار دانیشن". كۆمه‌ڵناس‌و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی (هیوا سه‌عید) سه‌باه‌رت به دیارده‌ی هاتنه به‌ر ده‌رگای ژنان وتی: "ئه‌وه‌ی له زانستی كۆمهڵناسیو ده‌رونناسیدا هه‌یه تایبه‌ت به‌م دیارده‌یه كه له ناو ئافره‌تاندا هه‌یه من وه‌كو توێژه‌رێك ده‌توانم له چوار خاڵدا ڕوونی بكه‌مه‌وه به‌م شێوه‌یه: 1ـ هه‌موو كه‌سێك له كۆمه‌ڵگادا جۆره شه‌خسیه‌تێكی هه‌یه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌ی خێزانیه‌وه هه‌یه كه له هه‌موو شوێنێكدا ئه‌وه هه‌یه، ناو شاره‌كان‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، كه‌واته پهروهردهوی خێزانه‌كانیان وایه یاخود كه داده‌نیشن توانج‌و ته‌علیق له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، ئه‌وانه پێان ده‌وترێ: الشحصیه الاستفزازیه". له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیانیاندا گۆشه‌گیر بوون (نه‌ك هه‌موو قۆناغه‌كان) لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌قسه‌و ته‌علیق و شتی‌تر سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ لای خۆیان ڕابكێشن. 2ـ ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌رگا داده‌نیشن كه‌سانێكن بۆشایی هه‌یه له ژیانیاندا ده‌یانه‌وێت به‌وه پڕی بكه‌نه‌وه. 3ـ ئه‌مانه كه‌سانێكن كه هۆشیاری ڕۆشنبیریان نییه‌و به‌ڕێژه‌ی زیاتریش نهخوێندهوارنو له گهرهِكه شه‌عبییه‌كاندا بوونیان هه‌یه. 4ـ ئه‌م خاڵه‌یان به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه، كاتی ده‌بینین ژنان و كچان له به‌رده‌رگا دانهیشن زیاتر له‌و خێزانانه‌ی كه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی تیایاندا لاوازه، به‌وه‌ی كه ئه‌و خێزانانه ئاڵۆزی باری ئابوری‌و سه‌رقاڵی زۆریان به ئیشوكاره‌وه هه‌ر له باوك‌و براو كوڕه‌وه وای لێكردوون ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا دابنیشن، یاخود ئه‌گه‌ر خزم‌و دۆست بن سه‌ردانی یه‌كتری بكه‌ن، ناچار ژنان په‌نا ده‌هێننه به‌ر ده‌رگاو له‌گه‌ڵ كه‌سانی تری دراوسێ‌و ئه‌ملاولادا قسه ده‌كه‌ن. كه‌واته هۆشیاری كۆمه‌ڵگا و بوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له خێزاندا‌و زانینی نرخی كات له ژیانی مرۆڤدا و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به خودا مه‌رجی سه‌ره‌كین بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو‌و نه‌شیاوه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگادا كه یه‌كێك له‌و دیاردانه په‌ناهێنانی ئافرهتانو كچانه بۆ به‌رده‌رگا كه ئه‌مه‌ش ڕوویه‌كی ناشیرین ده‌دا به‌و كۆمه‌ڵگایانه كه ئه‌م شێوازه نه‌ریته‌ی تێدا باوه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-07-0358.html