|
|
|
|
|
|
جیازیی كچان له باوهڵهوه بووه به ئوتومبیل. كورد دهلَێ: به‌ختی دایك جیازی كچه
ئا: گۆران عوسمان
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
جیازیی بریتیه له‌و كه‌ل و په‌ل و پێداویستییانه‌ی كه بووك له كاتی گواستنه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات بۆ ماڵی زاوا، له مێژه كورد وتوویه‌تی (به‌ختی دایك جیازی كچه)، (جیازی) یه‌كێك بووه له‌و نه‌ریتانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا باو بووه، به پێی وته‌ی به‌شداربووان ئه‌م جیازیهش به پێی ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری له خانهوادهیهكهوه بۆ خانه‌وادیه‌كی دیكه گۆڕاوه، وه‌ك هه‌ندێك له ژنه به ته‌مه‌نه‌كان باسیدهكهن، كاتی خۆی باوهڵێك پڕدهكرا له كه‌ل و په‌ل، ئێستاش به پێی وته‌ی هه‌ندێك له خانمان، بهبشێك له كچان ئوتومبیل له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن بۆماڵی زاوا. دولبه‌ر عه‌بدوڵڵا، ئه‌و ژنه به ته‌مه‌نه‌یه كه بیره‌وه‌رییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، وتی: " له‌و كاته‌دا جیازی زیاتر بریتی بوو له دوو ده‌ست جل، جوتێ گواره، قاپ و قاجاخی ناوماڵ و باوهڵێك كه جلوبه‌رگی بوكێیان تێ ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌یه‌ك و دوو دۆشه‌ك و لێفه‌یه‌ك و پۆپه‌شمینێك، هه‌روه‌ها جلی تازه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی زاوا گاڵته‌ی پێنه‌كه‌ن"، وتیشی: "من كاتێك شوومكرد جیازیهكهم به‌رماڵێك و پۆپه‌شمینێك و باوهڵێك قاپ و قاچاخی ناوماڵ بوو، تا ئێستاش شووشه‌یه‌كی ئه‌وكاته‌م ماوه". ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، جاران ئه‌گه‌ر ماڵێك هه‌ژار بوایه ده‌بوایه ماڵی زاوا (15 ـ 20) دیناری بدایه به ماڵی بووكێ بۆ ئه‌وه‌ی جیازییان بۆ دابینبكردایه و له‌كاتی رۆشتنیدا له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبردایه، هه‌روه‌ها وتیشی: "ماڵی زاوا رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی بووك بگوازنه‌وه ده‌هاتن به ئه‌سپ و عهرهبایهنهیهك جیازییهكهیان ده‌برد، پاشان رۆژی دواتر به قهمهرهیهك بوكێیان ده‌برد". له ئێستادا جیازی كچان جیاوازتره، هه‌ندێك له كچان به هۆی جۆری پیشه‌كه‌یانه‌وه، دۆخی ئابوریان گونجاوه‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا، شتی گران به‌ها ده‌به‌ن، ئاڤان عوسمان ـ كه پیشه‌ی مامۆستایه و ماوه‌ی شه‌ش مانگه شووی كردووه باس له جیازیهكهی ده‌كات و ده‌ڵێت: "من جیازیهكهم سه‌یاره‌یه‌ك بوو، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی چێشخانه (متبخ) بوون، به‌ڵام سه‌یاره‌كه‌ی خۆم كڕیومه، نه‌ك ماڵی باوكم بۆم بكڕن"، ئاڤان شانازی به خۆیهوهكردوو وتیشی: "راسته هه‌ژاری عه‌یب نییه، به‌ڵام من شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه هه‌مه‌و توانیومه خۆم ئه‌و پێداویستیانه بۆ ژیانی خۆم دابین بكه‌م"، هه‌ندێك له گه‌نجان نازانن جیازی چییه، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن جیازیان نه‌بیستووه، شاسوار موحهممهدـ نه‌ك هه‌ر نه‌یزانیوه جیازی واتای چییه، به‌ڵكو تا ئێستاش نه‌یزانیوه ئه‌و حاڵه‌ته جیازی پێده‌وترێ، ناوبراو وتی: "كاتێك ژنم هێنا، هه‌ردووكمان به‌یه‌كه‌وه ماڵمانكرد، (سه‌لاجه و كه‌وانته‌ر) خێزانم كردی، له‌گه‌ڵ زۆرێك له جله‌كانی وتی: بۆخۆم ده‌یانكه‌م و منیش یارمه‌تیم داوه". له رۆژگاری ئێستادا مۆدێلی ئه‌و بابه‌تانه نه‌ماوه كه له كۆندا دابینكراوه له لایه‌ن ماڵی بووكه‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز پێداویستییه‌كان زیادیكردووه، ئاوات جهبارـ وتی: "له ئێستادا دونیا پێشكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژیانی هاوسه‌رگیریی پێك بهێنێ، مه‌رج نییه هه‌موو شته‌كان كوڕه‌كه دابینی بكات، ئێستا بۆته عه‌یبه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ماڵێ بووكێ زۆرێك له پێداویستییه‌كان بۆ كچه‌كه‌یان دابین ده‌كه‌ن"، وتیشی: "هه‌ژاری هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك لایه‌نی مادییان باشه، یان سولفه‌ی زه‌واج هه‌یه، كه كه‌مێك له پێداویستییه‌كان دابین ده‌كات، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن له ئێستادا پێشتر خانوویه‌ك به‌كرێ ده‌گرن، پاشان ورده ورده به هه‌ردوولا كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی بۆ دابین ده‌كه‌ن". ئه‌م نه‌ریته كورده‌وارییه له ده‌ره‌وه‌ی ولاَتیش هه‌ندێ له خێزانه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن سۆز حسێن ـ كه ماوه‌یه‌كه له ئه‌وروپا ده‌ژی وتی: "جیازی لێره ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بیركرنه‌وه‌ی كچه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره له ته‌مه‌نی (18) ساڵییه‌وه ئاساییه كه جێگه‌و رێگه‌ی خۆت هه‌بێت، واته خانووی ناو ماڵت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك شووبكات كوڕه‌كه هه‌ندێ ئاڵتوونی بۆ ده‌كات، دواتر كچه‌كه ده‌چێته ماڵی كوڕه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌یه و ئه‌وه‌نده‌ی من تێبینم كردووه، كچه‌كه داوای ئاڵتوونی زۆر ده‌كات، هه‌شیانه هیچ بیر له ئاڵتوون و ماڵ ناكاته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه پێی رازییه‌و زۆر به ساده‌یی ژیان پێك ده‌هێنن". شاره‌زایانی بواری كۆمهلاَیهتیش باس لهوهدهكهن كه جیازی پله‌و مه‌كانه‌تی كچ ده‌رده‌خات. شنۆ عه‌لی ـ توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی له سه‌نته‌ری رۆشنبیری هودا وتی: "ئه‌گه‌ر كچیش نه‌توانێ شتێك بۆ خۆی بنیات بنێ، ماڵی باوكه‌كه ده‌توانن لانی كه‌م ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌و ماڵه سووك بكه‌ن". وتیشی: "كچان كه ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه له ماڵ پشكیان هه‌یه، له‌و ماڵ و سه‌روه‌ته، كه به داخه‌وه كچان ئه‌مرۆ به‌شێكیان وه‌ك میوان خۆیان له سه‌ر ماڵه باوك حساب ده‌كه‌ن".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-07-0227.html