|
|
|
|
|
|
كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردن له جگه‌ره‌كێشه‌كاندا خه‌مڵێنراوه به كه‌متر له شه‌ش جار له مانگێكدا، به‌لام له‌جگه‌ره نهكێشهكاندا دوو ئه‌وه‌نده‌یه
د. عادل حسه‌ین
دووشه‌ممه-03-ئایار(مانگی 5)-2010
ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه بتوانیت هه‌ر ئێستا واز له جگه‌ره‌كێشان بێنیت ، به تایبه‌تی كه ده‌زانیت جگه‌ره‌كێشان چه‌ند كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی هاوسه‌رێتیت . بۆ نموونه به‌م دواییه ، ده‌ركه‌وتووه كه جگه‌ره‌كێشان سه‌ره‌ڕای خراپیه‌كانی له‌سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی سێكسی ، جگه‌ره هه‌وه‌سی سێكسیش كه‌م ده‌كاته‌وه ( ئه‌مه به پێی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی ئه‌ریزۆنا ) . هه‌رگیز جگه‌ره مه‌كه به ئه‌ندامی سێیه‌م ( ئه‌ندامێكی خراپ ) له په‌یوه‌ندی هاوسهرێتیتدا . هه‌وڵ بده كه وازبێنی له جگه‌ره‌ی پاش سێكسكردن كه ئه‌گه‌ر كه‌م ئه‌گه‌ر زۆر چێژی لێ وه‌ربگریت ، بهلاَم پاشان زیانی حهتمیت پێ ده‌گه‌یه‌نێ كه تۆ بێگومان ئه‌م زیانه‌ت ناوێ و ده‌ته‌وێ كه خۆتی لێ بپارێزیت ، كه‌واته ده فه‌رموو چیتر جگه‌ره مه‌كێشه مادام چێژ به‌لاته‌وه گرنگه ، تاكو چێژی سێكسیت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت كه خۆشترین چێژه له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا . ئه‌مه سه‌لمێنراوه كه جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی سێكسی پیاو له هه‌ر ئاستێكدا ، هه‌روه‌ها توانای منداڵبوون كه‌م ده‌كاته‌وه ، هه‌روه‌ها جگه‌ره جگه له‌وه‌ی كه هه‌وه‌سی سێكسی كه‌م ده‌كاته‌وه ، قه‌ناعه‌تی سێكسیش كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌تا له‌و پیاوانه‌ی كه له ته‌مه‌نی بیسته‌كان و سیهكاندان . كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردن له جگه‌ره‌كێشه‌كان خه‌مڵێنراوه به كه‌متر له شه‌ش جار له مانگێكدا ، له‌و كاته‌ی كه ژماره‌ی كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردن له جگهرهنهكێشهكاندا دوو ئه‌وه‌نده‌یه ( پتر له ده جار له مانگێكدا ) ، ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یه به تایبه‌تی له‌و هاوسه‌رانه‌ی كه منداڵیان ده‌وێت . جگه‌ره ئه‌نجامدانی سێكس و گه‌یشتن به ئۆرگازم كزده‌كات و كه‌می ده‌كاته‌وه . ئه‌نجامدان و گه‌یشتن به ئۆرگازم Sexual performance پتره له ته‌نها جووتبوون، گه‌لێك ده‌زگای ( كۆئه‌ندامی ) له‌ش ده‌گرێته‌وه ، بهلاَم هه‌ر كه توانای پیاو بۆ سێكسكردن كه‌م بۆوه ئه‌وا هه‌وه‌سی سێكسیشی به گشتی كه‌م ده‌بێته‌وه . له‌و كاته‌ی كه كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێكسی و شێوانی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن ، ئه‌وا كۆی مه‌سه‌له‌كه ده‌بێته شڵه‌ژان له قه‌ناعه‌تی سێكسی‌دا . ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تی سێكسی به ده خاڵ بخه‌مڵێنین : جگه‌ره‌نه‌كێشه‌كان به تێكڕایی ده‌كه‌ونه ژماره 8.7 و جگه‌ره‌كێشه‌كانیش ده‌كه‌ونه ژماره 5.2 ، ئه‌مه‌ش به بێ هیچ گومانێكی زانستی . هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه و گومانی تێدا نیه كه ئه‌و پیاوه‌ی واز له جگه‌ره‌كێشان دینێ ، ئه‌وا زوو ده‌رك به‌وه ده‌كات كه كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردنی زیاتر ده‌بن و قه‌ناعه‌تی سێكسیشی باشتر و زیاتر ده‌بێت . جگه‌ره‌كێشان ته‌شیله ماسولكه‌كانی ناو چوك تێكده‌دات كه گرنگن له كرداری ره‌پبوونی چوكدا . هه‌ر كه گرفت له ئه‌نجامدانی سێكسی له پیاودا سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌وا ناته‌واوی له هه‌وه‌سی سسێكسیشدا ده‌ست پێده‌كات . ده‌بێ ئه‌مه‌ش له‌بیر نه‌كرێ كه جگه‌ره ته‌نها هۆكار نیه له مه‌سه‌له‌كه‌دا ، به‌ڵكو یه‌كێكه له هۆكاره‌كان . چیژ و خۆشی سێكســیت ئه‌مڕۆ یان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به جگه‌ره تێكده‌چێت ، ده‌با ئه‌مه به‌هێزترین خاڵ بێت بۆ وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له جگه‌ره‌كێشان . هه‌قی خۆیه‌تی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر قووتووهكانی جگه‌ره نووسراوه ده‌رباره‌ی مه‌ترسیه‌كانی جگه‌ره‌كێشان بنووسرێت ( جگه‌ره خراپه بۆ ژیانی سێكسیت ) . رێژه‌ی ئه‌گه‌ری گرفتی ره‌پبوون له جگه‌ره‌كێشه‌كاندا : • كێشانی 20 جگه‌ره و پتر له رۆژێكدا = %61 • كێشانی 11- 20 جگه‌ره له رۆژێكدا = % 36 • كێشانی 10 جگه‌ره و كه‌متر له رۆژێكدا = %16 • ئه‌گه‌ری گرفت له ره‌پبوون به گشتی له جگه‌ره‌كێشه‌كاندا خه‌مڵێنراوه به %31 .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-03-2857.html