|
|
|
|
|
|
جگه‌ره‌كێشه‌كان به رێژه‌ی (%50) زیاتر له خه‌ڵكانی تر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره به گرفت له ( ره‌پبوونی ) ئه‌ندامی نێرینه‌دا
دكتۆر عادل حوسێن
دووشه‌ممه-03-ئایار(مانگی 5)-2010
زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌زانن كه تووتن هۆكاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی ترسناكی سیه‌كان ، نه‌خۆشی دڵ ، چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه ، بهلاَم له‌وانه‌یه ده‌ركیان به‌وه نه‌كردبێ كه جگه‌ره كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستیی سێكسی و ته‌ندروستیی زاوزێش . جگه‌ره هۆكاره بۆ لاوازی له ره‌پبوونی چوكدا له ته‌مه‌نی ناوه‌ندی و له بهسالاَچووهكاندا . جگه‌ره خوێنبه‌ره‌كانی چوك تێكده‌دات به‌مه‌شه‌وه لاوازی له ره‌پبوونی چوك له‌و كاته‌ی كه ره‌پبوونی چوك به هۆی زیادبوونی لێشاوی خوێن به خوێنبه‌ره‌كانی چوكدا رووده‌دات . گرفته‌كه بۆ خوێنبه‌ره‌كان ئاڵۆزتر و قوڵتر ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای جگه‌ره‌كێشان په‌ستانی به‌رزی خوێنیان هه‌یه یان خۆراكیان چه‌وره . جگه‌ره‌كێشێك كه په‌ستانی خوێنی به‌رز بێت ، ئه‌گه‌ری گرفتی لاوازی له ره‌پبوونی چوك حه‌فت جار له خه‌ڵكانی ئاسایی پتره . زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌مێژه جگه‌ره ده‌كێشن ، ئه‌وا له‌وانه‌یه له ته‌مه‌نی ده‌ورووبه‌ری 30 ساڵیدا دوچاری ئه‌م گرفته ببنه‌وه . به‌ڵگه هه‌یه كه جگه‌ره ده‌بێته هۆی خراپبوونی كوالیتی سپێرمه‌كان و توانای منداڵبوونی ( فێرتیلیتی ) پیاو كه‌م ده‌كاته‌وه . ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه ده‌ڵێ كه له‌پاش وازهێنان له جگه‌ره و كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكی چه‌ور و وه‌رزشكردن توانای ره‌پبوونی چوك زۆر باشتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ردانی پزیشك . زۆركه‌س لای وایه كه جگه‌ره نیشانه‌یه‌كی پیاوانی نێرینه‌ییه Virility) (، وه‌كو پڕۆپاگه‌نده‌كه‌ی كاوبۆی بۆ جگه‌ره‌ی مارلبۆرۆ . زۆر گه‌نجی جوان لایان وایه كه به جگه‌ره‌كێشان گه‌نجێتی و جوانیه‌كه‌یان پتر ده‌بێت . راستی مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌مه جیاوازترهه ، ئایا ده‌زانی كه پیاوه جگه‌ره‌كێشه‌كان به رێژه‌ی (%50) زیاتر له خه‌ڵكانی تر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره به گرفت له توندبوونی ( ره‌پبوونی ) ئه‌ندامی نێرینه . ئه‌م راستیه له لایه‌نی زانستیه‌وه سه‌لمێنراوه , چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان جگه‌ره‌كێشان و ناڕێكی له توندبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌دا كردۆته‌وه . ئه‌گه‌ر چی كه‌متر لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراون سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر لایه‌نی سێكسی ئافره‌تدا ، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه جگه‌ره كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی ئافره‌ت . نیكۆتین لووله‌كانی خوێن ته‌سك ده‌كاته‌وه ( گرژیان ده‌كاته‌وه ) واته واده‌كات كه كه‌متر خوێنیان به‌ناودا بڕوات ، هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته ئه‌گه‌ری گه‌یاندنی زیانێكی هه‌میشه‌یی به خوێنبه‌ره‌كان . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه توندبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاویش Erection) ( پشتی به‌ستووه به لێشاوی خوێن بۆ ناو خوێنبه‌ره‌كانی ئه‌ندام ، ئا لێره‌دا كاریگه‌ری جگه‌ره به‌رجه‌سته ده‌بێت . له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مه سه‌لمێنراوه كه زۆر جار به كێشانی ته‌نها دوو جگه‌ره توندبوونی ئه‌ندامی نێرینه وه‌كو پێویست پته‌و نه‌بووه به‌ڵكو نه‌رمتر و كاتی زۆرتریشی ویستووه . جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی گرفت له ره‌پبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌دا وه‌كو : كفتی ده‌روونی Stress) ( ، نه‌خۆشی شه‌كره ، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ، راهاتن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهولدا ، ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان ، زیانی لابه‌لای هه‌ندێك ده‌رمان ، نه‌شته‌رگه‌ری پرۆستات ... هتد . ئه‌و كوڕه گه‌نجانه‌ی كه جگه‌ره‌كێشن له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ تێبینی هیچ كاریگه‌ریه‌كی جگه‌ره له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسیاندا نه‌كه‌ن ، بهلاَم له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌م هاوكێشه‌یه سه‌د له سه‌د ده‌گۆڕێ . نیكۆتین و گرفت له توندبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌دا 1- نیكۆتین لووله خوێنیه‌كانی له‌ش به گشتی ته‌سك ده‌كاته‌وه كه خوێنبه‌ره‌كانی ئه‌ندامی نێرینه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌رپرسن له ره‌پبوونی ئه‌ندام . 2- نیكۆتین ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن و هۆڕمۆنه‌كانی تریش له خوێندا داده‌به‌زێنێ ، تێستۆستیرۆنیش ( هۆڕمۆنی نێرینه ) رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له فرمانی ئه‌ندامی نێرینه‌دا . 3- نیكۆتین چڕی ترشه چهوریهكان له خوێندا زیاد ده‌كات كه ده‌بنه ئه‌گه‌ری نیمچه گیرانێك (Clogging) وه‌كو ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان ، به‌مه‌شه‌وه لێشاوی خوێن بۆ ده‌زگای سێكسی كه‌مترده‌بێته‌وه . ئه‌دی كاریگه‌ری نیكۆتین چیه له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی ئافره‌تدا ؟ له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا و كاتی وروژانی سێكسی‌دا لێشاوی خوێن پترده‌بێت بۆ زێ ، میتكه ، لێوه‌كانی ده‌رچه‌ی زێ ، كه هه‌ست له‌م شوینانه‌دا زیات ده‌كات ، نیكۆتین وا ده‌كات كه كه‌متر خوێن بگاته ده‌زگای سێكسی ، ئه‌مه‌ش بۆ لایه‌نی سێكسی نێگه‌تیڤانه ده‌كه‌وێته‌وه ، هه‌روه‌ها : 1- جگه‌ره كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر توانای گه‌یشتنی ئافره‌ت به ئۆرگازم Orgasm) ( . 2- نیكۆتین له‌وانه‌یه كه هێلكه‌دانه‌كان تێكبدات ، به‌مه‌وه ده‌بێته ئه‌گه‌ری تێكچوونی سووڕی خوێنی مانگانه و تێكچوونی ده‌ردانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین ( هۆڕمۆنی مێیینه ) ، واته كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له هێلكه‌دانه‌كاندا . 3- جگه‌ره‌كێشان ته‌مه‌ن تاوده‌دات بۆ زووتر گه‌یشتن به ته‌مه‌نی كڵۆڵًی ) سن الیأس Menopause ) ، له‌گه‌ڵ زووپیربوون و وشكبوونی زێ . جگه‌ره و ده‌نكی ( حه‌بی ) رێگرتن له سكپڕی ( مه‌نع ) : ئه‌گه‌ر تۆ ( حه‌بی مه‌نع ) به‌كاردێنی و جگه‌ره‌ش ده‌كێشی ، ئه‌وا ده‌نگ و باس خراپتره ! ئه‌گه‌ری توشبوونت به نه‌خۆشی دڵ زیاتره ، ئافره‌ت له ته‌مه‌نی (30- 39) ساڵیدا كه جگه‌ره بكێشێ و ( حه‌بی مه‌نع ) به‌كاربێنێ ئه‌وا (10) جار پتر رووبه‌ڕووی توشبوون به جهڵًته و نۆره‌ی كوشنده‌ی دڵ ده‌بێته‌وه .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-03-2204.html