|
|
|
|
|
|
فرۆشیاره گه‌ڕۆكه‌كان متمانه‌یان به ماڵه كرێچییه‌كان نه‌ماوه!
ئاماده‌كردنی: دانێر قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-30-نیسان(مانگی 4)-2010
فرۆشیاره گه‌ڕۆكه‌كان كه ڕۆژانه به كۆڵانه‌كانی شاردا ده‌گه‌ڕێن، هه‌ریه‌كه‌یان پێداویستی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك ده‌فرۆشن، وه‌كو و خۆراك و جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر، بۆ په‌یداكردنی بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانیان. ئه‌و فرۆشیارانه به‌سه‌رهاتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه، وه‌ك خۆیان باسیدهكهن، هه‌ندێ جار خۆشحاڵن و هه‌ندێ جاریش نائاسووده‌ن له هه‌مبه‌ر مامه‌ڵه ژناندا. "ته‌مه‌نم (36) ساڵه و له (7) ساڵییه‌وه ڕۆژانه (6) كاتژمێر له‌ده‌ره‌وه به توێتا جلوبه‌رگ ده‌فرۆشم"، ئه‌مه وته‌ی كه‌مال عهبدوڕڕهحمانه كه‌ده‌ڵێ : "له سه‌ره‌تادا عه‌ره‌بانه‌م پێ‌بوو پاشان كردم به دوكان، به‌ڵام ئێستا به توێتا ڕۆژانه (8) كۆڵان ده‌گه‌ڕێم، هه‌فتانه نزیكه‌ی 500 مه‌عمیلی خۆم هه‌یه به به‌رنامه كار ده‌كه‌م، هه‌ر ڕۆژه و بۆ شوێنێكی دیاریكراوی خۆم ده‌چم و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ده‌یانفرۆشم به‌قیستی هه‌فتانه و مانگانه له‌سه‌ر سیقه پێیان ده‌ده‌م و دوایی پاره‌كه‌م ده‌ده‌نه‌وه". وتیشی: "هه‌ندێك جار كێشه‌م بۆ دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و قیسته‌ی به‌ژنانی ده‌ده‌م، ژنی وا هه‌یه، بڕێك پاره‌ی لایه‌و كرێچییه له‌ناكاو بار ده‌كات، ئیتر پاره‌كه‌م ده‌بات، ئه‌م ساڵ یه‌ك ملیۆن و چوارسهدههزارم كرێچی خواردویه‌تی و باریكردووه. كاره‌كه‌م وا ده‌خوازێت كه به قه‌رز و به‌قیست بیفرۆشم، گه‌ر وانه‌بێت سوودی لێنابینم چونكه بێبازاڕییه". ڕه‌فیق سابیرـ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانییه‌و له هه‌مانكاتدا خوێندكاریشه، سێ ساڵه پێداویستی ناو چێشتخانه ده‌فرۆشێت له ڕۆژانی هه‌ینی له‌سه‌ر قه‌برانی سه‌یوان. دیاره ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌وێ بووه به‌بازاڕ له ڕۆژانی هه‌ینیدا، ئه‌و به توێتاكهی له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج ڕۆژ ده‌گه‌ڕێت به ناو كۆڵانه‌كاندا وكاری قاپ و مه‌نجه‌ڵ و...فرۆشتنه، وتی: "به ئیشه‌كه‌م ئاسووده نیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ژناندایه، ئه‌و ژنانه‌ش به‌بێ ئاگاداری مێرده‌كانیان ده‌یكڕن كه پێیان خۆش نییه، بۆیه پێی نیگه‌رانم، زۆرم حه‌زم له ڕاستگۆیی وكاری حه‌ڵاڵه، گهربزانم كارێك درۆ و فێڵی تێدایه نایكه‌م، هه‌روه‌ها پاره‌م زۆر خوراوه له‌لایه‌ن كڕیارهكانمهوه كه كرێچی بوون و ڕۆیشتوون." باسی ئه‌وه‌شیكرد كه: "وڵاتی ئێمه خاوه‌ن نه‌وته، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به كۆڵانه‌كاندا بگه‌ڕێین، شوێنێكمان بۆدابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێین و جێگیر بین و قیست و قهرزهكانیشمان نه‌فه‌وتێت و كاره‌كه‌شمان سووك سه‌یرناكرێت."، ڕه‌فیق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه"ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌كه‌م ده‌ده‌م به كڕیاره‌كانم كه كاتێك شتێكیان بوێت ته‌له‌فونم بۆبكه‌ن تا بۆیان بهێنم". وتیشی: "جارێكیان تاقمێكی مهنجهڵم فرۆشت بهمهعمیلێكم، دوای ماوه‌یه‌ك وتی بۆم بگۆڕه به شتێكی تر، كه بۆم نه‌گۆڕی ئێستا شتم لێ ناكڕێ". فارس حه‌سه‌ن ـ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی چوارچرایه و بهتوێتا جلوبه‌رگی منداڵان و ئافره‌تان ده‌فرۆشێت. ده‌رباره‌ی ئیشه‌كه‌ی ده‌ڵێ:" لهخوابهزیادبێ زۆر ئاسووده‌م و له زۆر ئیشی دیكه باشتره، چونكه هه‌ندێك ئیش هه‌یه زۆر ماندووت ده‌كات. من ده‌توانم بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌می پێوه به‌ڕێوه‌به‌رم"، باسی ئه‌وه‌شی كرد كه: "11ساڵه خه‌ریكی ئه‌م كاره‌م لهبرایهكمهوه فێری بووم و ڕۆژان(10) كۆڵان ده‌گه‌ڕێم و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی به قیست شته‌كانم لێ ده‌كڕن پاره‌كه‌م ده‌ده‌نه‌وه". سه‌ركه‌وت حه‌مه ساڵح ـ بهتوێتایهكی سپی كه پڕبوو له‌بابه‌تی پاككه‌ره‌وه، واته صابون و شامپۆ ڕۆژانه (8) كۆڵان ده‌گه‌ڕێ، له‌باره‌ی مێژووی پیشه‌كه‌یه‌وه وتی: "(6)ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م و له سه‌ره‌تادا له كڕینی بایعیهوه ده‌ستم پێكرد وه‌ك خۆراك و برنج و ڕۆن و...به‌عاره‌بانه، دوایی كردم بهتوێتا و فرۆشتنی پاككه‌ره‌وه". وتیشی: "بهئیشهكهم مورتاح نیم، به‌ڵام مه‌جبورم كه ئه‌و كاره بكه‌م"، ئه‌وه‌ی (سه‌ركه‌وت)ی نیگه‌رانكردووه ئه‌وه‌یه‌كه ده‌ڵێت: "حه‌زده‌كه‌م خه‌ڵكی خۆشگوزه‌ران بن و ڕاستگۆ بن پارچه‌یه‌ك صابوونی ئه‌صڵ ده‌فرۆشم كڕیاره‌كان ده‌ڵێن: "ئهوصابوونه له‌لای فرۆشیارێكی دیكه به‌هه‌مان به‌رگه و ئه‌صڵ نییه‌و هه‌رزانتره، كڕیاره‌كان نازانن و ده‌ڵێن: "بۆ لای فرۆشیارێكی تر هه‌رزانتره؟ بۆیه ده‌بێ فرۆشیار ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا". "ڕۆژانه چاوه‌ڕوانی فرۆشیارهكهی خۆم ده‌كه‌م كه به توێتا پێداویستی ڕۆژانه‌ی وه‌كو سه‌وزه و میوه و ته‌ماته‌ی پێیه و هه‌ر له‌وێ ده‌یكڕم"، ئه‌مه وته‌ی ئه‌و ژنه‌یه به‌ناوی گوڵزار ئه‌بوبه‌كر كه ده‌ڵێت: "هه‌موو به‌یانییه‌ك سه‌عات(9) دێت بۆكۆڵانهكهمان، ژنی لێ كۆده‌بێته‌وه و موعامه‌له‌ی زۆر خۆشه، گه‌ربێت و ڕۆژێك دیار نه‌بێت چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌م، مه‌گه‌ر زۆر زه‌روور بم له‌شوێنێكی دیكه‌ی بكڕم ئه‌گینا هه‌ر له‌وێ ده‌یكڕم، چونكه له‌ڕووی نرخه‌وه گونجاوه‌و شته‌كانیشی جوانن"، باسی فرۆشیارێكی دیكه‌ی كرد كه پێشتر شتی له‌لا كڕیوه: "ئه‌و عاره‌بانه‌ی پێشوو كه‌سێكی سوعبه‌تچی بوو، نازناوی له هه‌موو ژنه‌كان نابوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و قسهخۆشانهیهوه خه‌ڵكی له‌خۆی كۆده‌كرده‌وه، ئه‌گینا شته‌كانی كه ده‌یفرۆشت زۆر جوان و هه‌رزان نه‌بوو. به‌ڵام من حه‌زم له‌و قسه و سوعبهتانه نه‌بوو كه ده‌یكرد، بۆیه ئێستا له‌لای ئه‌و شت ناكڕم". حه‌مه ساڵح ـ ی فرۆشیار ده‌ڵێ: "ڕۆژانه ماوه‌ی 10 سه‌عات بهتوێتا له كۆڵانه‌كاندا سه‌وزه و میوه ده‌فرۆشم، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنم (10) ساڵ له‌مه‌وپێشه، ئیشی دیكه نه‌بوو، بۆیه ئه‌م كاره‌م هه‌ڵبژارد پێیشی مورتاح نیم له ناچاریدایه و بژێوی ژیانمی پێوه به‌ڕێوه ده‌به‌م"، له‌باره‌ی هه‌رزانی و گرانییه‌وه وتی: "شته‌كانی من زۆر جوانن و له‌چاو دوكانه‌كانیش هه‌رزانترن، زۆرجار شته‌كانم به‌قه‌رز ده‌فرۆشم و هه‌ندێ جاریش قه‌رزه‌كانم ده‌خورێت، منیش ده‌یده‌مه ده‌ست خوا، ماڵی كه‌س به‌كه‌س حه‌ڵاڵ نییه، ئه‌و شتانه‌ی كه من ده‌یفرۆشم ئه‌و شتانه‌ن كه‌زیاتر له خواردنی ڕۆژانه‌دا دووباره ده‌بنه‌وه"، ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا وتی: "من مه‌عمیلی خۆم هه‌یه و ڕۆژانه چاوه‌ڕوانم ده‌كه‌ن شتم لێبكڕن و لێم ڕازین، چونكه توڕه نیم و مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵیان خۆشه". ئامینه حسێن ـ كهبهدیار توێتاكهی (حه‌مه ساڵح) وه‌ستابوو وتی:" هه‌رشتێكی ڕۆژانه‌م پێویست بێت له خواردن و میوه و سه‌وزه ده‌یكڕم و ناچم بۆ هیچ شوێنێكی تر، ده‌وه‌ستم تادێت، چونكه شته‌كانی جوانن و توڕه‌ش نییه، نرخه‌كه‌شی باشه، به‌قاڵی وا هه‌یه، توڕه‌یه و شته‌كانیشی جوان نییه"، (ئامینه) ده‌یوت: "ئێستا به‌گشتی شت گرانه، بۆیه زۆرجار له‌به‌ر گرانی ده‌ست به پاره‌وه ده‌گرم" وتیشی: "ڕۆژانه 10هه‌زار ده‌ده‌م به پێداویستی خواردنی ڕۆژانه، ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌زیلی تیانهكهم، ڕۆژانه (50) هه‌زارم ده‌وێت بۆ خه‌رجی، زۆرجار ئه‌گه‌ر خه‌رجی ئه‌و ڕۆژه‌م ئاماده نه‌بێ، به‌قه‌رز ده‌یبه‌م و دواتر قه‌رزه‌كه ده‌ده‌مه‌وه". (ئه‌كره‌م ئیبراهیم قادر) ڕۆژانه تاكوو نیوه‌ڕۆ بهتوێتایهكی سوور پێداویستییه‌كانی ناوماڵ ده‌فرۆشێت، پێشتر عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستی پێبووه و تووشی فه‌قه‌راتی ئینزیلاق بووه، ئێستا كردوویه‌تی به توێتا"، ئه‌كره‌م ئیبراهیم وتی: "من موشته‌ری تایبه‌تم نییه و به‌قه‌رز و قیستیش شت نافرۆشم، چونكه به غه‌دری ده‌زانم، له‌جیاتی ئه‌و قه‌رز و قیسته ده‌بێت پاره‌ی زیاتریان لێ وه‌ربگریت و من پێم باش نییه"، وتیشی: "ماوه‌ی 5 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م و هیچ پێی مورتاح نیم. بێزارم لێی، جاران عه‌سكه‌ریم ده‌كرد زۆر خۆشتر بوو له ئێستا"، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "ئێستاخاوه‌نی (5) منداڵم و مناڵێكم نه‌خۆشه، مانگی150 هه‌زاری بۆده‌ده‌م به عیلاجی نه‌خۆشییه‌كه‌ی و هیچ مووچهیهكیشم نییه، بۆیه ناتوانم به‌م كاره‌م بژێوی ڕۆژانه‌م دابین بكه‌م".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-30-5719.html