|
|
|
|
|
|
ئه‌و پیاوانه‌ی رۆژانه بۆ ماوه‌ی شه‌ست (60) خولهك وه‌رزش ده‌كه‌ن زیاتر چێژ له سێكس وه‌رده‌گرن
د. عادل حسه‌ین
پێنجشه‌ممه-29-نیسان(مانگی 4)-2010
وه‌رزش به گشتی گرژی ده‌ماره‌كان یان گرژی ده‌روونی كه‌م ده‌كاته‌وه، په‌ستی و خه‌مۆكی سووك ده‌كات . وه‌رزش باوڕ به‌خۆبوون پته‌وتر ده‌كات ، هه‌ڵوێست بۆ ژیان باشتر و پۆزه‌تیڤتر ده‌كات ، توانای هه‌ستكردن به خۆشی زیاتر ده‌كات، وزه زیاتر ده‌كات، ئاره‌زووی سێكسی پتر ده‌كات. هه‌تا وه‌رزشێكی هه‌وایی سووكیش وه‌كو رۆیشتن حه‌زی سێكسی پتر ده‌كات و چێژی ئۆرگازم چڕتر ده‌كات . زۆر له پیاوان ده‌ركیان به‌م راستییه نه‌كردووه كه چۆن وه‌رزشی رێك و به‌رده‌وام لایه‌نی سێكسی و به تایبه‌تیش توانای جووتبوونیان باشتر ده‌كات. له كاتی وه‌رزشكردندا، له‌ش ئیندۆرفینه‌كان ( Endorphins ) به‌رهه‌م دهێنێ كه به ماده‌ی كیمیایی هه‌ستكردن به خۆشی ناسراون ( The Feel-Good Chemicals ) ، ئه‌م ماددانه وروژان تاوده‌ده‌ن و چڕی ئۆرگازم زیاد ده‌كه‌ن . ئه‌م كاریگه‌رییه سێكسیه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر یان پتر ده‌مێنێته‌وه راسته‌وخۆ پاش ده ( 10) خولهك له ده‌ستپێكی وه‌رزشكردندا . له خوێندنه‌وه‌یه‌كی تردا هاتووه كه ئه‌و پیاوانه‌ی رۆژانه بۆ ماوه‌ی شه‌ست (60) خولهك وه‌رزش ده‌كه‌ن ( هه‌فتانه ته‌نها سێ رۆژ ) ده‌بنه خاوه‌ن توانایه‌كی سێكسی باشتر به شێوه‌ی زیادبوونی كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردن و باشتر ئه‌نجامدان و گه‌یشتن به قه‌ناعه‌تی سێكسی باشتر له پێشان ( تێربوون و زیاتر چێژوه‌رگرتن له سێكس) . |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-29-1501.html