|
|
|
|
|
|
هه‌وه‌سی سێكسی پیاو سه‌د له سه‌د به‌نده به حاڵه‌تی ته‌ندروستی
د. عادل حسه‌ین
چوارشه‌ممه-28-نیسان(مانگی 4)-2010
ستایلێكی ژیانی ته‌ندروست كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر توانای سێكسی و چێژوه‌رگرتندا. هه‌ر پیاوێك له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا ده‌توانێت كه وزه‌ی سێكسی بگه‌یه‌نێته ئه‌وپه‌ڕی، بهلاَم چه‌ندین هۆكاریش هه‌ن كه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نی سێكسی. شه‌كه‌تی ده‌روونی ( سترێس ) : هه‌موو كاردانه‌وه‌كانی ده‌زگای ده‌ماری مه‌ركه‌زی به هۆی سترێسه‌وه ده‌شێوێن ، هه‌تا له به‌ینی مێشك و گلانده كوێره‌كاندا ( كه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز و پته‌وه ) كه كاریگه‌ریه‌كه ده‌گاته یڕۆسهی سێكسی پیاو بۆ نموونه : كفتی ده‌روونی درێژخایه‌ن ده‌بێته ئه‌گه‌ری شێوان له توانای پیاو بۆ ئه‌نجامدانی سێكسێك كه قه‌ناعه‌تی خۆی و هاوبه‌شه‌كه‌ی پێ بهێنێت، یان گرفت له وروژاندا ( هه‌ندێك جار هه‌رگیز نهوروژان ) ، به‌كارهێنانی ده‌رمانی تازهكهرهوه Recreational حه‌زی سێكسی كه‌م ده‌كاته‌وه و گرژی ده‌خاته سه‌ر گلانده ئهدرینالهكان، كه ده‌بێته هۆی ده‌به‌زینی ئاستی وزه . هه‌روه‌ها شه‌كه‌تی ده‌روونی كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و جووله‌ی سپێرمه‌كان . خۆراكی ناڕێك و لاواز : ژه‌می به چه‌وری زیاد ده‌بێته ئه‌گه‌ری : كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تێستۆستیرۆن، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێكسی ، گرفت له ره‌پبوونی چوك و گرفت له پرژاندا . ئیسترۆجین له ده‌ورووبه‌ردا : ئیسترۆجینی ده‌ورووبه‌ر ده‌گاته له‌ش به رێگای بكوژه‌كانی مێروو ، یان گۆشت و مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی شیر كه به هۆرمۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كرابێ . گۆشتی ئۆرگانی بخۆ ، شیر و به‌رهه‌مه‌كانی ئۆرگانی بخۆ ( واته سه‌د ده‌ر سه‌د سروشتی ) . جگه‌ره‌كێشان : جگه‌ره‌كێشان تێكه‌ڵی به‌كارهێنانی له‌ش بۆ كانزای زینك ده‌بێت . جگه‌ره‌كێشان ( هه‌تا رۆژانه دوو جگه‌ره ) هه‌ر ده‌بێته ئه‌گه‌ری ته‌سككردنه‌وه‌ی لووله خوێنیه‌كان و ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م سووڕی خوێن ، به‌مه‌شه‌وه ده‌بێته هۆی شێوانی توانا بۆ ره‌پبوونی چوك . جا هیچ جیاوازیه‌كی نیه جگه‌ره یان قهلنه یان پایپ یان نێرگله یان جووینی تووتن . ئه‌لكهول : زیاد خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ده‌بێته ئه‌گه‌ری زیادبوونێكی به‌رچاوی هۆرمۆنی پرۆلاكتین Prolactin ، له‌و كاته‌ی كه ئه‌م هۆرمۆنه توانای دروستكردنی هۆرمۆنی نێرینه ( تێستۆستیرۆن Testosterone ) كه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوونی گلاندی پرۆستات و گه‌وره‌بوونی مه‌مكه‌كان له پیاودا .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-28-5808.html