|
|
|
|
|
|
پێویسته مرۆڤ حه‌وت کاژێر و 53 خووله‌ك بخه‌وێت
دووشه‌ممه-26-نیسان(مانگی 4)-2010
. له‌ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌به‌شداری 16 هه‌زار گه‌نج له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م زانیارییه سه‌لمێنراوه. توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له "Columbia University New York" لێکدانه‌وه‌یان بۆ خووی خه‌وتن و کێشه ده‌روونییه‌کانی وه‌ك خه‌مۆکی یان بیرکردنه‌وه له خۆکوشتنی گه‌نجانیان کرد. هاوکات پرسیاریان ئاڕاسته‌ی دایکان و باوکانی گه‌نجه به‌شداربووه‌کان کرد. ئاماره‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند ده‌ریانخست، که ئه‌وانه‌ی پرسیاریان ئاڕاسته‌کراوه و زوو خه‌وتوون، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاوو که‌متر دووچاری ئه‌گه‌ره‌کانی خه‌مۆکی هاتوونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر دایکان و باوکانیان ڕێگایان به منداڵه‌کانیان دابێت، له‌جیاتی ده‌ی شه‌و دوانزه بخه‌ون، له 24%یان زیاتر له‌ژێر خه‌مۆکیدا ناڵاندوویانه. "James Gangwisch" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Sleep"دا نووسیویانه، که ئه‌و گه‌نجانه‌ی کاژمێر دوانزه له‌جیاتی ده چوونه‌ته ژێر جێگاوه، له 20% زیاتر بیریان له خۆکوشتنه‌وه کردۆته‌وه. له 54%ی دایکان و باوکان ئاشکرایانکردووه، که منداڵه‌کانیان پێویسته له ڕۆژانی هه‌فته‌دا تا کاژمێر ده‌ی شه‌و له ژێر جێگادا بن. له 21%ی دایکان و باوکانی دیکه‌ش وتوویانه، که منداڵه‌کانیان ده‌بووایه له کاژمێر یانزه‌ی شه‌ودا بخه‌ون، له 25%ی دیکه پێیانوابووه، که منداڵه‌کانیان نیوه شه‌و یان دواتر پێویسته بخه‌ون. په‌یوه‌ندی نێوانی کاتی خه‌وتن و خه‌مۆکی له وه‌ڵامی گه‌نجه‌کانیشدا تیشکدانه‌وه‌ی هه‌بووه: ئه‌وانه‌ی شه‌وانه پێنج کاژمێر یان که‌متر خه‌وتوون، له 71% زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به خه‌مۆکی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی شه‌وان هه‌شت کاژمێر خه‌وتوون. ئه‌وانه‌ی که‌متر خه‌تبوون، به‌ڕێژه‌ی له 48% بیریان له خۆکوشتن کردۆته‌وه. "James Gangwisch" پێیوایه، که که‌مخه‌وی ئه‌گه‌ره‌کانی خه‌مۆکی به‌رز ده‌کاته‌وه و هه‌ربۆیه ده‌توانرێت ته‌ماشای تێرخه‌وی وه‌ك چاره‌سه‌رێكی کاریگه‌ی بۆ ڕزگاربوون له خه‌مۆکی بکرێت. ناوبراو لهباوهڕهدایه، که زنجیره‌یه‌ك له میکانیزم هه‌ن، که ده‌توانن په‌یوه‌ندی نێوان که‌مخه‌وی و خه‌مۆکی ڕوون بکه‌نه‌وه. لاوازبوون ده‌توانێت سترێس له‌سه‌ر مرۆڤ ناله‌بارتر بکات، که به‌هۆیه‌وه مرۆڤ تیرخستنه سه‌ر کاره‌کانی ڕۆژانه‌ی له‌ده‌ستده‌دات. توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پێیانوایه، که مرۆڤ پێویسته حه‌وت کاژمێر و 53 خووله‌ك بخه‌وێت، تا مێشکی به‌شێوه‌یه‌کی باشتر کاریگه‌ری هه‌بێت و بۆ ڕۆژی داهاتوو چوست و چالاكتر بێت. هاوکات "American Academy of Sleep Medicine" ئامۆژگاری ده‌دات، که مرۆڤ نابێت له نۆ کاژمێر که‌متر بخه‌وێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-26-3727.html