|
|
|
|
|
|
نزیكه‌ی 2400 جیاوازی له نێوان ژن‌و پیاودا هه‌یه
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ نزیكه‌ی 2400 جیاوازی له‌ڕووی جنسی‌و سایكۆلۆجی‌و سیاسیی‌و بواره جیاجیاكانی دیكه‌دا له نێوان ژن‌و پیاودا هه‌یه. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، كه توێژه‌رێكی ئوردونی له كتێبێكدا به ناوی (جیاوازییه‌كانی نێوان پیاوو ژن) بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و ده‌ره‌نجامه روونكراوه‌ته‌وه كه 2400 جیاوازی له بواره جیاجیاكاندا له نێوان ژن‌و پیاودا هه‌یه، باسیشكراوه له ریشه مێژووییه‌كانی جیاوازی نێوان پیاوو ژن دهكاتو جیاوازییه فهسییلۆجییهكانو ئهندامییهكانو تهشریعییهكانو سیاسییهكانو كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ زۆر جیاوازی نێوان پیاوو ژن كراوه له بواره جیاجیاكانی ژیانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، هه‌ر له بواری پێكهاته‌و لایه‌نی دهروونیو دروستبوونی هه‌ریه‌كه‌یان، به نموونه ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین پێوه‌ر بۆ پێوانی پله‌ی زیره‌كی مرۆڤ بریتییه له ڕێژه‌ی قه‌باره‌ی مۆخ بۆ قه‌باره‌ی لاشه كه لای ئافره‌ت ٤٥ بۆ ١، به‌ڵام لای پیاوان ٥٠ بۆ ١، واته قه‌باره‌ی مۆخی ئافره‌ت به به‌راورد به قه‌باره‌ی لاشه‌ی گه‌وره‌تره له هی پیاو.
له‌و جیاوازییه ئیجابییانه‌ی نووسه‌ر ئاماژه‌ی بۆكردوون، پێشبینیكردنی زیادبوونی ڕێژه‌ی ته‌مه‌نی ئافره‌ته به‌رامبه‌ر به پیاو، كه ئه‌م ڕێژه‌یه له ئافره‌تاندا ده‌گاته (٧٢.٤) ساڵ‌و له پیاواندا (٧١.٥) ساڵ. هه‌روه‌ها نووسه‌ره‌كه ئاماژه به كۆمه‌ڵێك جیاكاری دیار‌و به‌رچاوی نێوان پیاو و ئافره‌ت ده‌كات له‌وانه فرمێسك. جێی ئاماژه‌پێدانه، كه زۆرێك جیاوازی نێوان پیاوو ئافره‌ت كۆمه‌ڵگه دروستیكردوونو په‌یوه‌ندییان به ڕیشه‌ی پێكهاته‌ی هه‌ریه‌ك له پیاوو ئافره‌ته‌وه نییه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-23-5231.html