|
|
|
|
|
|
حه‌به سه‌وزه‌كه، سه‌ری زۆر كه‌سی قاڵكردووه
و: خێزان
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
ڤیاگرا، كۆشكی په‌ككه‌وتنی سێكسی رووخاند
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕنی ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ر كه‌وتنه بازاڕه‌وه، تا ئێستاش ده‌رمانی (ڤیاگرا) كه هه‌ندێ كه‌س به (حه‌به سه‌وزه‌كه)ی ناوی ده‌به‌ن، سه‌ری زۆر كه‌سی قاڵكردووه و ململانێی زۆری له نێوان ئهوكهسهدا دروستكرده‌وه كه پێیان باشه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه پێیان باش نییه. د. ئاروین گۆلد شتیاین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی چاره‌سه‌ری سێكسی له نه‌خۆشخانه‌ی (الفارادو) له‌ولایه‌تی كالیفۆرنیان وتی: ده‌رمانی (ڤیار گرا) وه‌ك (ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی) وایه، چونكه ئه‌و شته‌ی تێدایه كه پێی ده‌وترێ (تب الجنسی)ن هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه. د. (گوڵد شتیاین) ڤیاگرای به دیارترین ده‌رمانێك وه‌سف كرد كه له جیهانی په‌یوه‌ندییه سێكییهكاندا هاتبێتهكایهوه دوای (حه‌بی من‌ع له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابوروودا. پێش هاتنی ئه‌م ده‌رمانه، قسه‌و باس له باره‌ی په‌ككه‌وتنی سێكسیی و كێشه‌ی ره‌پ نه‌بوونی چووك له لایه‌ن پیاوان له پشتی دیواری پۆلاینه‌وه بوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی (حه‌به سه‌وزه‌كه) ئه‌م باس و خواسه‌ی كرده ده‌ستپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتیی و دوور له شه‌رمه‌زاری و بگره وای لێهات كه زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی بازاڕی بۆ بكرێ. به‌ڵام (د. ایراشارلب) قسه‌كه‌ر به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ "كۆئه‌ندامی زاوزێ) وتی: ڤیاگرا (یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه شۆڕشگێرانهكان له بواری ته‌ندورستی جنسیدا، وه هه‌روه‌ها.... ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له تێڕوانینی كۆمه‌ڵێ رێسا ده‌رباره‌ی كاری سێكسی)). هه‌روه‌ها وتیشی (ژیانی به‌و كه‌سانه به‌خشیوه‌ته‌وه كه له پێشوودا له‌و خۆشی و له‌زه‌ته بێ به‌ش بون). جاران دكتۆره‌كان (واته پێش پێشنیاركردنی ڤیاگرا) بۆ گه‌یشتن به ره‌پ بوون، چاره‌سه‌ری زۆر قورسیان داده‌نا، كه ئه‌و گیراوانه به‌كارهێنانیان زۆر قورس بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌ده‌بوو كه نه‌خۆشی شه‌كره، یان شێرپه‌نجه‌ی برۆستات یان كۆڵسترۆڵیاو .. هتد هه‌بوایه. د. كریس ستیدل، هۆشیاریدا به كاریگه‌ری ئه‌م ده‌رمانه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه به زانینی ئه‌و باره ته‌ندروستییه‌ی. به‌ڵام د. روشییه له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م ده‌رمانه هه‌ندێ ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندیه سێكسییه‌كاندا دروستكردووه به تایبه‌تی له لای ئه‌و پیاوانه‌ی كه هه‌ست به كه‌می ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌می ژنه‌كانیاندا كه به‌هۆی ڤیاگراوه توانیویانه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. هه‌روه‌ها وتیشی: كه هه‌ندێ له ژنان هه‌ستێكی خراپیی نا باشیان لا دروست ده‌بێت كه مێرده‌كانیان ئه‌م ده‌رمانه به‌كارده‌هێنن، وه‌ك بڵێی سه‌رنج راكێشیان نه‌مابێ له‌لای مێرده‌كانیان، یاخود وا هه‌ست ئه‌كه‌ن كه كاری سێكسی بووته‌وه شتێكی ئالی و دوور له هه‌ست و سۆز و رۆمانسیه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه كه به‌هۆی خواردنی حهپێكهوه ئه‌و په‌یوه‌ندیه رووده‌دات.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-23-0438.html