|
|
|
|
|
|
به سالاَچوان دووئه‌وه‌نده‌ی ژنان له سێکسدا چالاکن
خۆزگه
چوارشه‌ممه-21-نیسان(مانگی 4)-2010
. ئه‌م زانیارییه‌ش ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکییه. بێگومان باری ته‌ندروستی کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر جۆری سێکس و هه‌روه‌ك چالاکی ژیانی سێکسی. "Stacy Tessler Lindau" و "Natalia Gavrilova" له زانکۆی "Chicago" له‌میانه‌ی لێکۆڵینهوهکهنیاندا بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که له 39%ی پیاوانی ته‌مه‌ن 75 تا 85 ساڵ له سێکسدا چالاکن، هاوکات له 17%ی ژنان له‌هه‌مان ته‌مه‌ندا له سێکسدا چالاکن. هه‌روه‌ها ئاره‌زووکردن بۆ سێکس له‌نێوان ته‌مه‌نه‌کانی مرۆڤدا جیاوازی هه‌یه: له 41%ی پیاوانی نێوان ته‌مه‌ن 75 بۆ 85 ساڵ هێشتا ئاره‌زووی سێکس ده‌که‌ن، له‌نێو ژناندا ته‌نها له 11%یه. بۆ گهیهیشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران پرسیاریان ئاڕاسته‌ی 3032 ژنی ئه‌مه‌ریکی ته‌مه‌ن 25 بۆ 75 و 3005 پیاوی ئه‌مه‌ریکی ته‌مه‌ن 57 بۆ 85 ساڵ کرد. له‌هه‌ردوو گروپدا ڕه‌فتاری سێکسی زۆر نزیك هاوشێوه بووه. دواتر پرسیار له به‌شداربووان کرا، له چ ئاستێکی په‌یوه‌ندی سێکسیدا ده‌ژین، چۆن ژیانی سێکسی خۆیان هه‌ڵده‌سنگێنن و چه‌ند جار سێکس ده‌که‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران باری ته‌ندروستی به‌شداربووانیان خسته‌به‌رچاو. ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Medical Journal"دا بڵاویانکرده‌وه. هه‌ردوو توێژه‌ری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر جۆرێکی چاوه‌ڕوانی ژیانی سێکسی کرد، واتا چه‌ند ساڵ پیاوان و ژنان له ته‌مه‌نێکی دیاریکراودا چالاکی سێکسییان ده‌بێت. ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه ده‌ریانخست، که ئه‌و پیاوانه‌ی ئێستا ته‌مه‌نیان 30 ساڵه ده‌توانن تا 35 ساڵی دیکه ژیانێکی سێکسی چالاکیان هه‌بێت، به‌ڵام ژنان ته‌نها 31 ساڵی دیکه ژیانێکی سێکسی چالاکیان ده‌بێت. له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا پیاوان 15 ساڵی دیکه‌ی ژیانی سێکسی چالاکیان هه‌یه، له‌کاتێکدا ژنان ته‌نها 10 ساڵی دیکه‌یان ژیانێکی چالاکی سێکسیان ده‌بێت. ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌نێوان ڕه‌گه‌زه‌کاندا که‌متربووه، ئه‌وانه‌ی ژیانێکی هاوسه‌رگیریان هه‌بووه. به‌ڵام هه‌ندێك له پیاوان به‌تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن به‌هۆی ناله‌باربوونی باری ته‌ندروستییان چالاکی سێکسیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ژناندا. توێژه‌ران زۆر به‌وردتر لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێکس و ته‌ندروستی کرد: پیاوانی ته‌مه‌ن 55 ساڵی خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌کی باش ده‌توانن پێنج بۆ حه‌وت ساڵی داهاتووی ته‌مه‌نیان چالاکانه سێکسی خۆیان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی له‌هه‌مان ته‌مه‌ندان و بارێکی ته‌ندروستی ناهه‌مواریان هه‌یه. له‌نێو ژناندا چالاکی سێکسی له‌نێوان سێ و شه‌ش ساڵدا بووه. توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که چالاکی سێکسی په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه هه‌یه. له کۆتایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ده‌گه‌نه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، که پیاوان به‌چوونه ته‌مه‌نه‌وه زۆر زیاتر له ژنان چالاکی سێکسیان هه‌یه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-21-2910.html