|
|
|
|
|
|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: (6) شوێنه سه‌یره‌كه‌ی ناو ماڵ!
سه‌روه‌ر سالار چوچانی
دووشه‌ممه-19-نیسان(مانگی 4)-2010
لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان ئاماژه به شوێن و كه‌ره‌سته‌گه‌لێكی ناوماڵ ده‌كه‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشین و به ده‌گمه‌ن به خه‌یاڵماندا هاتوون... 6 1-سنكی مه‌تبه‌خ: Eileen Abruzzokomalaiati2008 پسپۆڕی بواری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له نیویۆرك ده‌ڵێ چه‌نده به حهزهرن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توالێتهكانتان ده‌بێ به هه‌مان ڕادده به حه‌زه‌ر بن له به‌رامبه‌ر سنكی مهتبهخهكانتان...ئه‌و پارچه خۆراكیانه‌ی پێده‌چێ به سنكهكهوه بمێننه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌جێهێشتنی میكرۆبی سكچوون و گرانهتان، بۆیه ته‌نها شتنی سنكهكه به ئاو به‌س نییه بۆ ڕێگاگرتن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه.... 2-فڵچه‌ی ده‌م و ددان: مانه‌وه‌ی فڵچه‌ی ده‌م و ددان به شێداری، ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له ده‌م و له مهغسهلهكهتدا هه‌ن...بۆیه ده‌بێ هه‌مو ڕۆژێ جارێك فڵچه‌كه‌ت به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه بشۆیت و له شوێنێك هه‌ڵی بگری كه دڵنیای ووشك ده‌بێته‌وه...هه‌روه‌ها گرنگه زوو زوو فڵچه‌كه‌ت بگۆڕیت به‌تایبه‌ت له‌دوای نه‌خۆشی... 3-خوێدان و هاوشێوه‌كانی: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ری خستووه 41%ی مێزی خواردن و كه‌ره‌سته‌كانی سه‌ری به ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت پیسن، ئه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ربوو ئه‌وه‌بوو هه‌موو خوێدان و قوتوی به‌هاراته‌كان به ڤایرۆسه‌كه پیسبوون...بۆیه گرنگه دوای پاككردنه‌وه‌ی سه‌ر مێزی خواردنه‌كه‌ت، خوێدان و كه‌ره‌سته هاوشێوهكانیش به چاكی پاك بكه‌یته‌وه، پێش ده‌ستپێكردن و دوای ته‌واوبوون له پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستت بشۆی... 4-ڕیمۆت كۆنترۆلی ته‌له‌ڤیزیۆن: ڕیمۆت كۆنترۆل له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نرێت، له‌سه‌ر قه‌نه‌فه داده‌نرێت، كۆكه و پژمینی به‌سه‌ردا ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌ندامێكی ماڵه‌وه‌ش ده‌ستی لێده‌ده‌ن... بۆیه سه‌رچاوه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسی زیانمه‌ند ڕیمۆت كۆنترۆله... بۆیه گرنگه ڕیمۆت كۆنترۆل زوو زوو به ئه‌لكهول یان هه‌ر پاككرهوهیهكی تر خاوێن بكرێته‌وه... 5-كیبۆردی كۆمپیوته‌ر: ئه‌گه‌ر پێش چوونه سه‌ر كیبۆرد ده‌ستت نه‌شۆی، یان له‌كاتی پژمین به‌سه‌ریدا ژماره‌یه‌كی زۆر میكرۆب كیبۆرده‌كه‌ت پیس ده‌كه‌ن، چ جای كۆمپیوته‌ری شوێنه گشتییه‌كان...لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بریتانی نموونه‌ی له 33 كیبۆردی كۆمپیوته‌ر وه‌رگرت و دواتر بۆی ده‌ركه‌وت چوار دانه‌یان ئه‌وه‌نده پیسبون كه به ئاسانی نه‌خۆشی ده‌گوازنه‌وه، یه‌كێكیشیان له توالێت پیستر بوو... 6-بانیۆی گه‌رماو: بانیۆی خۆشتن هۆكارێكی گواستنه‌وه‌ی به‌كتریا و كه‌ڕوو و ڤایرۆسه...ئه‌ویش به‌هۆی مانه‌وه‌ی دڵۆپه ئاو و ئاوی قه‌تیس ما‌و تێیدا...بۆیه پێویسته به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه بانیۆكهت پاك بكه‌یته‌وه و هه‌موو جارێكیش دوای به‌كارهێنان ووشكی بكه‌یته‌وه... ده‌ست هۆكارێكی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه، بۆیه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت زوو زوو به ئاو‌و سابوون ده‌ستت بشۆیت ، هه‌موو جارێك دڵنیا بیت سابوونه‌كه بۆماوه‌ی 20 چركه به ده‌ستته‌وه ماوه‌ته‌و به‌رله‌وه‌ی به ئاو بیشۆیته‌وه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-19-5706.html