|
|
|
|
|
|
ژنان شۆره‌تی بێوه‌ژنیان پێخۆشتره له قه‌یره‌یی
سایه كورد
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانایانی پسپۆڕی بواری ده‌روونی ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه ئافره‌تان و كچان نازناو و شۆره‌تی ( بـێـوهژن ) یـیان له ( قـهیـرهیـی ) پێخۆشتره و به شۆره‌تی قه‌یره‌یی زۆر قه‌ڵس و توڕه‌ن و هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه كه ههندێكـجار بۆ خۆڕزگار كردن لێی په‌نا بـۆ خۆكوشتن , یان خۆ خستنه نێو چاڵ و ته‌نگژه‌كانی ژیانه‌وه ده‌به‌ن . ئه‌و پسپۆڕانه پێیان وابوو كه له‌پێناو خۆڕزگار كردن لهشۆرهتی قه‌یره‌یی و بوون بهدایكدا زۆرێك له كچان به‌هه‌موو جۆره پیاو و خوازبێنیكهرێك ڕازی ده‌بن , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه مه‌رجه‌كانی پێشووتری ئه‌و كچه‌شی تێدا نه‌بێت , كه له‌كاتی گه‌نجی و جوانیهكهیدا دایده‌نان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه بیویستایه بچێته خوازبێنیی , به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یه ده‌ست له‌سه‌رجه‌میان هه‌ڵبگرێت , ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌خۆی له‌و نازناوه ناقۆڵایه ڕزگار بكات . ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و پسپۆڕانه له‌دوای توێژینه‌وه و چاوپێكه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له كچانی قه‌یره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان ناكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێشوویان و ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌لایانه‌وه گرنگه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه بڵێت ( گرنگ ئه‌وه‌یه كه شووم كردووه ) , كه هه‌ندێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌شیان بۆ خۆ بادان له‌نێو هاوڕێكانیان , یان نه‌كه‌وتنه به‌رده‌ستی برا و براژن له‌دوای مردنی باوكان و دایكان , یان دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌خراپه و تاوان و لهكـه و شورهییهكانی كۆمه‌ڵگا گه‌ڕانده‌وه , جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌ی هاوسه‌رێتیه كه‌مێكیش بخایه‌نێت هه‌ر ئه‌وه‌یان له ووشه‌ی نه‌خوازراوی – قه‌یره‌یی – پێباشتره . |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-18-4254.html