|
|
|
|
|
|
خه‌مۆكی دایك له‌ماوه‌ی سكپڕيدا، له‌وانه‌یه بێته هۆی شهڕانگێزيی منداڵ له‌كاتی هه‌رزه‌كاریدا
كانی هه‌ولێری
هه‌ینی-16-نیسان(مانگی 4)-2010
به‌پێ ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی " خه‌مۆكی سكپڕی" له‌ماوه‌ی سكپڕی دایك ، له‌وانه‌یه بێته هۆی چه‌ند هێنده بوونی شه‌ڕانگێزی منداڵ له‌كاتی هه‌رزه‌كاریدا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشتر باسیان له كاریگه‌ریه كردووه ، بهلاَم له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی زانكۆكانی كاردیف وبریدستۆڵ و كینغ كۆلیدج له‌نده‌ن تاكه لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌جۆره‌كه‌ی خۆیدا كه‌باس له‌كاریگه‌ری خه‌مۆكی دایك له‌ماوه سكپڕی بۆ سه‌ر منداڵ ده‌كات . زۆرێك له‌دایكان له‌ماوه‌ی پێش یا دوای سكپڕی توشی خه‌مۆكی ده‌بن، بهلاَم لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه خه‌مۆكی زیاتر له‌ماوه سكپڕی توشی دایكان ده‌بێت له‌وه‌ی كه دوایی توشی ببێت ، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌كه‌ی له نێوان 10_15 دایكان تووشی ده‌بن له‌و ماوه‌یه‌دا . ئه‌و لێكۆڵینه‌وه له ماوه‌ی گه‌شه‌ی منداڵ سازدراوه كه 120 دایكی گرتۆته‌وه ، له ناوچه‌ی "بریتسۆڵ" لێكۆڵه‌ره‌وان له‌ماوه‌ی سكپڕی و دوای سكپڕی پرسیاریان ئاڕاسته‌ی دایكه‌كان كرد، وه له‌و ماوه‌ی ته‌مه‌نی مناڵه‌كان له چوار ساڵی و 11 ساڵی و 16 ساڵی . له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و دایكانه‌ی كه توشی خه‌مۆكی بوونه له‌ماوه‌ی سكپڕی ، ڕێژه‌ی شه‌ڕانگێزی منداڵه‌كانیان چوار ئه‌وه‌نده‌ی دایكانی تره ، كه مناله‌كانیان تا ده‌گه‌نه 16 ساڵی ، وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان زیاتر لێده‌كرێ كه جۆره‌كانی ڕه‌فتاری ناقبوڵكراو له كۆمه‌ڵگا هه‌ڵگرن. وهه‌ر له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت ئه‌و دایكانه‌ی كه له ته‌مه‌نی ههرزهكاریاندا له باردۆخی شپرزه و ناهاوسه‌نگی دابوونه ، ئه‌گه‌ر توشبوونیان به خه‌مۆكی لێده‌كرێ.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-16-5522.html