|
|
|
|
|
|
سالاَنه 19 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی تووشی نه‌خۆشیه سێكسیه‌كان ده‌بن
ئا: مه‌ریه‌م له‌تیف
هه‌ینی-16-نیسان(مانگی 4)-2010
چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه له ئه‌مه‌ریكا داوا له هه‌رزه‌كاران ده‌كان له سێكس دوركه‌ونه‌وه .وه له ڕاپۆرتێكی په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌شداریه پزیشكیه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ری خستووه كه پاكی و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیه سیكسیهكان ته‌نها له بازنه‌ی خێزان تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه ترسناكانه . وه شاره‌زایان ڕوونیان كرده‌وه كه له نمونه‌ی 838 كچی ئه‌مه‌ریكی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 تا 19 ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخست كه ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ده‌بیته هۆی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان HPV زۆر بلاَوه له نێویاندا ، كه ڕێژه‌ی 18% ئه‌و كچانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه هه‌یانبووه، وه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كردووه ووتی: بۆ یه‌كه‌م جاره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێ تایبه‌ت به‌نه‌خۆشیه سێكسیه‌كان له نێو كچانی هه‌رزه‌كار. سالاَنه له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 19 ملێۆن كه‌س توشه نه‌خۆشیه سێكسیه‌كان ده‌بێته‌وه ، له‌وانه‌ش هه‌ندێ نه‌خۆشی كه زاناكان ده‌لێن ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه وه‌ك نه خۆشیی زوهری و هتر .... ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانه به‌دڕه‌وشتی له په‌یوه‌ندیه سێكسیه ناشهرعیهكانهوه. شاره‌زا ئه‌مه‌ریكیه‌كان ڕایانگه‌یاند: زیادبوونیێكی ئاشكرا له نه‌خۆشیه سێكسیه‌كان هه‌ستی پێده‌كریت كه وه‌ك دوژمنێكی تایبه‌ت له نیو هه‌رزه‌كاران په‌ره‌ی سه‌ندووه . وه نوێترین ئا نهخۆشمارهكان ده‌رباره‌ی هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشیه‌كانی به‌كتریای "كلامیدیا" و سیلان و زوهری ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئه‌م سێ نه‌خۆشیه له زیادبووندایه له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه چاره‌سه‌ریشیان هه‌یه . ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری جۆن دۆگلاس "سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشیه‌كانی بۆهۆی سێكسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بنكه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستی ئه‌مه‌ریكی " گواسته‌وه كه ووتی: ئاسته‌كانی توشبوون به كلام له پلیڕهیدیاو سیلان نه‌گۆڕه له پله‌یه‌كی به‌رزیشه كه نه‌ویستراوه ،بهلاَم زوهری دووباره سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی نه‌مابوو . وه وتیشی لای ئێمه به‌رزترین ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی سێكسه‌وه ده‌گوازرینه‌وه تۆمار كراوه . و بنكه ئه‌مه‌ریكیه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به 19 ملیۆن حاله‌ت نوێ له هه‌ر ساڵێك دانا ، وه نیوه‌یشی ئه‌وانه‌ی توش ده‌بن ته‌مه‌نیان له نێوان 15 تا 24 ساڵه . لها ئؤنلاين |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-16-1006.html