|
|
|
|
|
|
چالاکی سیکسی بە شێوەیەکی تەندروست، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشاری دەروونی
سایه كورد
یهکشهممه-11-نیسان(مانگی 4)-2010
زانایان جەختیان کردەوە کە چالاکی سیکسی بە شێوەیەکی ئاسایی و تەندروست وا دەکات کە مرۆڤ لە رووی کۆمەڵایەتیەوە بە هێز تر بێت ومتمانەی بە خۆی زیاتر بێ. دکتۆر هیلین فیشەر بە سایتی کیمستری راگەیاند ، کە ئەو ئەو بیروبۆچوونەی بە هۆی لێکۆڵینەوەیەکەوە پشت راست کردووەتەوە ، کە 40 کەسی گرتووەتەوە ،56%ین ئافرەت بوون و 37%یان پیاو بوون ، لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە دەرکەوتووە کە چالاکی سیکسی بە شێوەیەکی ئاسایی و تەندروست، جگە لەوەی راهێنانێکی باشە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشاری دەروونی ، لەلایەکی تریشەوە کۆمەڵێک مادەی ناو مێشک هان دەدات کە زۆر بە سودن . روونی کردەوە زیادبوونی مادەی دوبامین ، کە بەرپرسە لە گواستنەوەی زانیاری و هەستکردن بەخۆشی وئازار ، دەبێتە هۆی زەبت کردنی سۆز و مەزاج و وا دەکات گرفتە کۆمەڵایەتیەکان چارەسەر ببن و بە هێزی دروست دەکات. وتیشی " ئەو ژن و پیاوانەی کە بەو شێوە رێک و تەندروستە چالاکی سیکسیان هەیە ، هێمنتر و لە باترن بۆ بەرگە گرتنی گرفت و حەزیان لە کاری گرووپ و چارەسەرە مامناوەندیەکانە.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-11-4040.html