|
|
|
|
|
|
له كاتی بوونی كێشه‌ی خێزانی‌دا، پیاوان زووتر ژنه‌كانیان ئاشتدهكهنهوه
پێگه‌ی خێزان
یه‌کشه‌ممه-11-نیسان(مانگی 4)-2010
به پێی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی كه لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عهبدولاَ سه‌نگاویدا سازیدا ، به‌شداربوانی ئه‌م ڕاپرسییه بریتیی بوون له(1519)كه‌س لهههمووچیین وتوێژهجیاوازهكان له بڕگه‌یه‌كی پرسیارێكدا كه لێیانكرابوو ئه‌گه‌ر ڕۆژێك لهگهڵً هاوسه‌رت توشی كێشه‌یه‌ك هاتن كامتان ده‌ستی ئاشته‌وایی ده‌نوێنن؟ ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی زۆری پیاوان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان. به‌و پێه‌ی كه له سه‌دا شه‌ست و شه‌شی ژنان له وهلاَمدا ده‌ڵێن: كه كێشه ده‌كه‌وێته نێوانمانه‌وه پیاوه‌كانمان ئاشتمان ده‌كه‌نه‌وه به ڕێژه‌ی له %66 ی به‌شداربووی ڕاپرسییه‌كه. به‌شی زۆری به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه‌ش ده‌ڵێن هۆكاری كێشه‌ی نێوانمان به هۆی ته‌ده‌خولاتی كه‌سی سێیه‌مه‌وه‌یه كه به ڕێژه‌ی له سه‌دا (41)ه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-11-0351.html