|
|
|
|
|
|
شین و واوه‌یلا ژنان دووچاری كێشه‌ی ده‌روونیی ئاڵۆز ده‌كات
پێگه‌ی خێزان
شه‌ممه-10-نیسان(مانگی 4)-2010
شاره‌زایانی بواری ده‌روونی باس له كێشه‌ی ده‌روونی ژنی ئه‌نفال و ئه‌و یادانه ده‌كه‌ن كه سالاَنه به بۆنه‌ی یادی ئه‌نفاله‌وه سازده‌كرێت، ئه‌وان پێیان وایه كه ئه‌م یادانه ئه‌وه‌نده‌ی زیانی ده‌روونی هه‌یه ئه‌وه‌نده قازانجی نییه، هێمای بۆئهوهشدهكهن هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م یادانانهدا جۆرێك له نه‌خۆشی تازه‌ی ده‌روونی دێته ئاراوه.به پله‌ی یه‌كه‌م تیایدا زه‌ره‌رمه‌ندن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كه‌سوكاری ئنفال دووچاری جۆرێك له ته‌نگژه‌ی ده‌بن. د. ملكۆ ئهسعهدـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری ده‌رووناسیدا پێی وایه كه ئه‌نفال خۆی له‌خۆیدا كۆمه‌ڵێك گرفتی تێدایه، كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ده‌روونی تێدایه، كه‌سێك به به‌رچاوییه‌وه هه‌موو كه‌سوكاره‌كه‌ی له منداڵ و پیر و گه‌نج و ژن و پیاو ئه‌نفال ده‌كرێت، خۆی ته‌نگژه‌یه‌كی ده‌روونییه، یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێسته جه‌رگیان سووتاوه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و نه‌یانبینیوه، ئه‌مانه هه‌مووی یه‌كێكه له‌وهۆكارانه‌ی كه تووشی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی ده‌كات، گرفتێكی دیكه‌ش كه رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه له رووی ده‌روونیییه‌وه، ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕوانییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاوه‌ڕوانی مێرده‌كه‌ی دڵسۆزه‌كه‌ی براكه‌ی كوڕه‌كه‌ی بكات ئه‌بێت چۆن بێت؟ له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه نازانێ داخۆ ماوه یان نا. ملكۆ ئه‌سعه‌د، وتیشی: "به شێوازێكی گشتیی كرداری ئه‌نفال یه‌كێكه له گرفت و سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌مباری و تێكچوونی باری ده‌روونیی، ئه‌گه‌ر باس له‌و ئافره‌تانه‌ش بكه‌ین كه ئێسته كێشه‌ی ده‌روونییان چییه؟ هه‌ست ناكه‌ن تا ئێستا له ژیانیاندا شتێك هه‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا بێت، بێمتمانه‌ن به هه‌موو دونیا، به كه‌سه‌كان، به‌تایبه‌ت له ئێستادا ئه‌م هه‌موو ته‌نگژه ده‌روونییانه وایكردووه، كه به‌هیچ شێوازێك متمانه به كه‌س نه‌كه‌ن". ئه‌و مامۆستایه هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌ندێ منداڵێ ئه‌نفال ده‌رده‌كه‌ون له‌وكاته‌دا له ته‌له‌فزیۆن یاده‌كه ده‌یبینێت، له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا له‌هۆش خۆی ده‌چێت، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی نه‌بێ چۆن كه‌سێك له‌به‌رده‌م تهلهفزیۆنێكدا رۆحی ده‌رده‌چێت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له دهسهلاَتی هه‌رێمی كوردستان گرت له شێوازی یادكردنه‌وه‌ی سالاَنهی ئهنفالداو وتی : "شه‌رم و بێ ئابڕوییه بۆ كوردستان به‌و شێوازه یادی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه كه پێشتر بینیومانه، كه ته‌نیا له ده‌قه‌یه‌ك راوه‌ستاندا، یان ته‌نها له رۆژێكدا برینیان بكولێننه‌وه و دایان ده‌نێن كۆمه‌ڵێك درۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ بكرێ و كۆمه‌ڵێك له ژێره‌وه لێیان بخۆن". به ڕای ناوبراو ، یادی ئه‌نفال به‌و شێوازه بێ متمانه‌یی دروست كردووه، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: " ئه‌مه هۆكاری سلبی زیاتره وه‌ك له ئیجابی، چونكه كولانه‌وه‌ی برینه‌كانیانه، به وته‌ی ئه‌و زۆرێك له‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالانه خۆیان ده‌ڵێن: كه ده‌بینین ئه‌مانه به‌و شێوازه یادی ده‌كه‌نه‌وه خۆمان قێز له خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌زگای تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكه‌ین، نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی تایبه‌ت به كه‌سوكاریان هه‌بێت، قوتابخانه‌ی نموونه‌یی تایبه‌ت به كه‌سوكاری ئه‌نفال هه‌بێت. به‌شێكی تر له شاره‌زایانی بواری ده‌روونی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ساڵیادی ئه‌نفال له ڕووی ده‌روونییه‌وه زیان به كه‌سوكار ده‌گه‌یه‌نێت. |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-10-2150.html