|
|
|
|
|
|
ژنانی ئه‌نفال پاره‌یان پێویسته، یادڵنهوایی؟ژنێكی رزگاربووی ئه‌نفال ده‌ڵێت: ههمووداهاتی كوردستان ناده‌م به په‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌م
كۆچه‌ر كه‌ركووكی
شه‌ممه-10-نیسان(مانگی 4)-2010
له‌دوای روودانی كاره‌ساتی ئه‌نفال له ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی گرته‌وه به‌تایبه‌تی سنوری گه‌رمیان . ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌ساته‌دا رزگاریان بوو . دوای ده‌سگیركردن و مانه‌وه‌یان له‌ناو زیندانه‌كاندا . ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌ن بون له ژنان و پیاوان . دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئازادكران . به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیاندا زۆربه‌ی منداڵه‌كنیان دهسگیركرابون و دوای گه‌رانه‌وه‌یان كه‌سیان له‌گه‌ڵیاندا نه‌هاته‌وه . ئێستا زۆربه‌یان به‌بێ كور و كچ و خێزان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن . دوری له كه‌سوكاریان ئه‌وانی توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌رونی كردووه . پشتیوان ره‌حیم . توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی له‌هه‌مانكاتدا باوكیشی ئه‌نفالكراوه . پێی وایه " كاره‌ساتی ئه‌نفال كاره‌ساتێك بوو نه‌ك له‌روی ده‌رونییه‌وه له‌روی كۆمهلاێهتی و ئابوری و سیاسیشه‌وه كاریگه‌ری هه‌بیه . بۆیه تا ئێستا ئاسه‌واری به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه ماوه‌ته‌وه . له‌هه‌موی گرنگتر ئه‌وه‌یه . كه ئه‌مرۆ پێویسته حكومه‌ت و گرنگی پێبدات . سه‌نته‌ره‌كانی بواری ده‌رونییه . " . له‌سنوری ناحیه‌ی شۆر به‌هۆی ئه‌وه زۆرترین كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌و سنوره‌دا رویداوه ئێستا زۆرترین كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له ناحیه‌ی شۆرش به‌تایبه‌تی گه‌ره‌كه‌كانی قادركهرهمیهكان و پیریادیهكان نیشته‌جێن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و سنوره‌دا دوو رێكخروای تایبه‌ت هه‌یه كه كار له‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كه‌ن به‌ناوه‌كانی (رێكخراوی كار) و (رێكخراوی هه‌ڵوێست) بۆ داكۆكیكرن له كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوه‌كان . ئاریان فازڵ كه‌ریم . . سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكیكردن له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان سه‌باره‌ت بهئاورنهدانهوهی حكومه‌ت له روی ده‌رونی له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان گوتی " كاره‌ساتی جه‌رگ بری ئه‌نفال كه 182 هه‌زار كه‌سی تیاچوو ئه‌مه‌خۆی له‌خۆیدا كاره‌ساتێكی له روی ده‌رونییه‌وه بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دروست كردووه " . هه‌رچه‌نده تائێستا كه 22 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا تێده‌په‌رێت به‌بروای ئاریان فازڵ . ئه‌و كاره‌ساته له ناخیاندا به‌رده‌وامه, سالاَنه" له‌كاتی یاده‌كاندا چه‌ند كه‌سانێك هه‌یه كه‌سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن توشی بورانه‌وه ده‌بن , ئافره‌ت هه‌یه منداڵه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی خۆیه‌وه له نوگره‌سه‌لمان یان له تۆپزاوه گیانی له ده‌ست داوه ئه‌مانه كاره‌ساتن له روی ده‌رونییه‌وه " ئه‌مانه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێ نمونه‌یه‌كی كه‌من له ئێشوئازرای ئه‌و كه‌سانه . سه‌ره‌رای ئه‌مانه حكومه‌ت تاكو ئێستا هه‌ڵنه‌ستاو ه بهكردنهوی نه‌خۆشخانه یان سه‌نته‌رێكی ده‌رونی بۆ ئه‌و كه‌سانه له‌وباره‌یه‌وه له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج . چالاكوان له‌بواری كه‌یسی ئه‌نفالدا گوتی " حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دهسهلاَتی كوردیه‌وه . كارێكی وانه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ كه‌سوكاری ئهنفالكروهكان رێگه‌یان بۆ خوشبكرێت بۆ سه‌رله‌ونوێ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ناویان . كه ئێمه دهلچیچین هیچ نه‌كراوه . مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه . حكومه‌ت , چه‌ند سه‌نته‌ری ده‌رونیمان هه‌یه. چه‌ند سه‌نته‌ری ئاتكردنهوهی مرۆڤه‌كانمان هه‌یه له‌گه‌ڵ و هێنانه‌وه‌یان بۆ ناو ژیان , ئایا له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه" تائێستا كه‌سانێكی توێژه‌ری ده‌رونی یان كۆمهلاَیهتی بۆ كه‌سوكاری ئهنفالكروهكان دانه‌نراوه . كه بتونێ چاره‌سه‌ری به‌شێك له‌و كاره‌ساتانه بكه‌ن . بۆیه ئاریان فازل باس له چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌و سنوره‌دا بونیان هه‌یه " ئێستا له‌سنوری شۆرش چه‌ند دیارده‌یه‌ك هه‌یه . كه زۆربه‌یان به‌ته‌نها ده‌ژین . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان كه‌سوكاریان تیاچووه . بۆیه حه‌زیان به‌ته‌نهاییه , خه‌ڵك هه‌یه كه له نوگره سه‌لمان گه‌راوه‌ته‌وه پاش یه‌ك مانگ نه‌یتوانیوه قسه بكات . ئه‌وه‌نده كاره‌ساتی ناخۆشی بینیوه , بۆیه پێم وایه تا ئێستاش ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی هه‌ر له‌بیردا ماوه " ئه‌وان له‌و روداوه‌دا ته‌نها له‌روی مادی و گیانی زیانیان پێنه‌گه‌یشت ئێستا باری ده‌رونیشی هاتۆته سه‌ر . بگره ئێستا ئه‌وان دوای 22 ساڵ چاوه‌روانی كه زۆربه‌یان به‌ته‌نها ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن . پێویستیان به‌دڵدانه‌وه‌ی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆری ده‌رونی هه‌یه . ئه‌وان تا ئێستا نازانن . منداڵه‌كانیان . له پێناو چیدا رۆیشتن . ئه‌وان تائێستا هه‌ر به‌نیازن رۆژێك له رۆژان منداڵه‌كان و خێزانه‌كانیان بێنه‌وه وه‌كو جاری جاران له‌گه‌ڵ دایه و بابه ئازیزه‌كه‌ی خۆیاندا بێنه‌وه سه‌رله‌نوێ له جوانی ژیان بروانن .پشتوان ره‌حیم توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی " ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا كۆمهلاَیهتیهكان چیه . ئه‌وه‌یه كه ئه‌مان هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و كاره‌ساته‌دا روۆیشتون له پێناو نیشتیمان‌دا گیانیان به‌خت كردووه . بۆیه بۆ ئه‌م كاره‌ش پێویسته حكومه‌ت له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی زیانی به‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تی گه‌رمیان , سه‌نته‌ری ده‌رونی بكاته‌وه بۆ كێ ؟ بۆهه‌موو ئه‌و منداڵ و دایك و باوكانه‌ی له‌و كاره‌ساته‌دا رزگاریان بووه . ساڵی پار چوینه لای پیره‌ژنێك . به‌رده‌وم ده‌گریان , پرسیاری ئه‌ومان كرد ئایا موچهكهتان زیاد بكرێ یان نان , ئه‌ویش وهلاَمی داینه‌وه . گوتی ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاتی كوردستان‌م بده‌نێ به‌یه‌ك په‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌می ناده‌م . ئێستاش به‌رده‌وام ده‌گرێ ." ئیستا به‌سه‌دان پیره‌ژن و پیره‌مێرد كه له دوای كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفال رزگاریان بووه . له بارێكی نا ده‌رونی نا سه‌قامگیردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن .بۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ی زۆرتین كارێك كه ئه‌وان پێویستیان پێبێت دڵدانه‌وه‌ی ئه‌وانه . له‌لایه‌ن پزیشكان و كه‌سانی پسپۆر له بواری ده‌رونیدا . له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج " . من بۆخۆم چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی بیانی تایبه‌ت بهسالاَچوان كارم كردووه . بۆیه هه‌ستم كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌نن . له‌روی ده‌رونییه‌وه داروخاون به‌دبه‌ختن . بۆیه رۆژانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ رودا و چیرۆكی ناخۆشدا ده‌ژین , به‌رده‌وام له‌گه‌ل ئه‌و ئازارانه‌دا ده‌ژین " له‌تیف فاتح گله‌ی لهكاربهدهستانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه له‌ساڵی 1991 به‌داوه نه‌یتوانی كه‌مێك له ناره‌حه‌تیه‌كانی ئه‌و قوربانیانه كه‌مبكاته‌وه به‌تایبه‌تی له‌وری ده‌رونییه‌وه " له ساڵی 1991 به‌داوه كه كورد پاره‌ی خه‌یاڵی هه‌بووه نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات بهلاَم , له‌ساڵی 2003 به‌دواه عه‌ره‌بی شیعه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باشترین كاریان كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قوربانی ده‌ستی به‌عس بون بهلاَم به‌داخه‌وه ئێمه هیچمان نه‌كردووه . " پشتیوان ره‌حیم . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای سه‌نته‌رێكی ده‌رونی ده‌كات بۆ بهسالاَچوانی ئه‌و كاره‌ساته پێشی وایه پێویسته سه‌نته‌رێكی په‌روه‌رده‌یش هه‌بێ بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته " پێویسته له‌دوای باری ده‌رونی , سه‌نته‌رێكی په‌روه‌رده‌ی بۆ ئه‌و مندالاَنهی له‌و كاره‌ساته‌دا رزگارییان بووه . دابمه‌زرێت ,ناكرێ سالاَنه چه‌ند دهرهجهیهكیان بده‌نێ . ئه‌مه فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌یه پێیان ,ئه‌مه‌ش وای كردووه جیاوازییه‌ك له‌نێوان قوتابیاندا دروست بكات .خه‌ڵكانێك هه‌یه كه‌ده‌ڵێن خۆزگه ئێمه‌ش باوكمان ئهنفالبوایه " ئاریان فازڵ سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكیكردن له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان . ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان چه‌ندین جار داوایان له‌حكومه‌ت كردووه بۆ وه‌ها كارێك بهلاَم نه‌یكردووه " ئێمه هه‌ر كاتێك داوای مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانمان كردبێ داوامان كردووه كه حكومه‌ت گرنگی به بواری ده‌رونی كه‌سوكاری ئهنفالكروهكان بدات بهلاَم به‌داخه‌وه نه‌ی كردووه "
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-10-1125.html