|
|
|
|
|
|
دایكایه‌تی ڕێژه‌ی خۆكوشتنی ژنان كه‌مده‌كاته‌وه
و. مریم عبدول لةیيف
پێنجشه‌ممه-08-نیسان(مانگی 4)-2010
له‌و كاته‌ی كه هه‌ندێ له وولاَتانی ڕۆژئاوا هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌نێن كه وه‌چه نانه‌وه دیاری بكه‌ن ، وه هاوسه‌رگیری دوابخه‌ن و وهبهدوایدا دواخستنی منداڵبوون ،له كاتێكدا كه لێكۆڵینه‌وه‌كان گرنگی هاوسه‌گیریان له ته‌مه‌نی بچوكیه‌وه ده‌خستووه ، ووه گرنگی له دایك بوون و هه‌ستی دایكایه‌تی لای ژنانان به‌به‌رده‌وامی ، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان دایكایه‌تی و خۆكوشتن به شێوه‌یه‌كی زانستی په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه. كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌ری خستووه كه ژنان كه‌متر له پیاوان له‌گه‌ڵ خۆكوشتن دان به هۆی هه‌ستكردن به لێپرسراویتی له ئاستی منداڵه‌كانیان و هه‌ستی دایكایه‌تیان . وه لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: تاوه‌كو ژماره‌ی مناڵ زیاتر بێت ئهگههكانی بهروخۆكوشتنی ئافره‌ت كه‌متر ده‌بێته‌وه . زانایانی تایوان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ بیردۆزیك كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1897 كه زانانی كۆمه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسی ئیم‌یل دۆكهایم ده‌ڵێ: باوكایه‌تی پارێزه له خۆكوشتن . بۆ دڵنیابوون له‌و بیردۆزه لێكۆڵه‌ره‌وان له كۆلێژی پزیشكی كاوشیونج له تایوان هه‌ڵسان له دواداچوونی سه‌ره‌نجامی 1.23 ملێۆن ئافره‌ت بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ. وه له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه به‌یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر داده‌نرێ له‌و بابه‌ته كه ئه‌و ژنانه‌ی دوو منداڵیان هه‌یه ترسی خۆكوشتنیان به ڕێژه‌ی له 40% كه‌متره به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی یه‌ك مناڵیان هه‌یه . بهلاَم ئه‌و دایكانه‌ی كه سێ منداڵ یان زیاتریان بووه ترسی ڕێژه‌ی خۆكوشتنیان كه‌مده‌كاته‌وه بۆ 60% . وه له هه‌مان كاتدا لێكۆڵه‌ره‌وان به‌راوردی ڕێژه‌ی خۆكوشتنیان كردووه له نێوان تایوان و وولاتانی ڕۆژئاوا ، كه ده‌كه‌وتووه ڕێژه‌ی خۆكوشتن لهنهوهتهكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو لهبهرزبووندابووه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا كه جێگیربووه یا دابه‌زیوه .وه له هه‌مان كات ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی كه ژنانی تایوان زیاتر خۆیان ده‌كوژن كه رێژه‌ی نێوان خۆكوشتنی پیاوان و ژنان له ڕۆژئاوا 1:3 بهلاَم له تایوان1:2 تشان ی‌و یانج سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه "كهنادیان میدیكاڵ ئهسوشیهسن جۆرناڵ" ی وه‌رزی بلاَوی كردۆته‌وه ووتی : "ئاره‌زووی خۆكوشتن كه‌م ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی منداڵ " .وه ووتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی دایك و كاتی له‌دایك بوون و باری كۆمهلاَیهتی و ئاستی زانستی به‌هه‌ند وه‌ربگیری ، دایكایه‌تی به هۆكاریكی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ری خۆكوشتن داده‌نرێ. وه لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵین ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه منداڵ هه‌ستی هه‌ستكردن به به‌های خود لای ئافره‌ت زیاد ده‌كه‌ن ، كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ به‌رده‌وامی كۆمهلاَیهتی .كه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی جێگیری ده‌روونی و پاراستن له چوون به‌ره‌و خۆكوشتن .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-08-3930.html