|
|
|
|
|
|
گه‌نجان و لاوان به ماده‌ی هۆشبه‌ر هۆشیان له ده‌ست ده‌ده‌ن
عوسمان موحه‌مه‌د
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
زۆربوونی كه‌رتی تایبه‌ت له كوردستاندا وایكردووه كه ده‌ستی كاری بیانی روله شاروشارۆژكهكانی بكه‌ن، یاخود كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ئه‌م كرێكاره بیانییانه هاورده‌كردووه كه له نێوانیشیاندا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كرێكار و وه‌ستای ئێرانی و عه‌ره‌بن. ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی پێده‌كرێت و ئێمه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ناو شاردا ده‌ستمان كه‌وتووه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێرانییه‌كان داوای جۆره‌ها حه‌پ و ده‌رمان ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ماده‌ی پێهۆشكهرو سڕكه‌ریان تێدایه وه‌ك تراماڵ و سۆمادریڵ و ئارتین و..هتد. یاریده‌رده‌ری پزیشكی كاوه عه‌بدولكه‌ریم وتی: "عه‌ره‌به‌كان زیاتر داوای ئارتین و ئێرانییه‌كانیش به‌گشتیی داوای حه‌پی تراماڵ ده‌كه‌ن،بۆیه داوای حه‌پ ده‌كه‌نن چونكه به ئاسانی ره‌نگه ده‌ستیان بكه‌وێت و هه‌ڵگرتنیشی ئاسانه و هه‌مووكات له‌به‌رده‌ستیدایه". سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه د. كاوه وتی: "ئه‌گه‌ر چی ئه‌م جۆره ده‌رمانانه سودێكی زۆریان هه‌یه بۆ پشوودان و حه‌وانه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به رێگه‌ی زانیشتی خۆی و به‌بێ ده‌ستووری پزیشكی و پسپۆڕی به‌كار نه‌هێنرێت". حه‌یده‌ر فازڵ پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی جومگه و فه‌قه‌رات بهیارهت به ئه‌م جۆره ده‌رمانانه وتی: "به‌رده‌وام بوونی كه‌م بوونه‌وه‌ی لینجاو هه‌روه‌ها بوونی رۆماتیزم بۆ چه‌ند ساڵێك ئازار دروست ده‌كات و بوونی ئازاریش بیركردنه‌وه زیاد ده‌كات بۆیه ده‌بێت یه‌كێكیان بشكێت بۆ نه‌مانی ئه‌وی دیكه كه ئه‌ویش ئازاره‌كه‌ی یه‌كه‌یه كه به جه‌پی تراماڵ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له بیربچێت كه كاتێ ئه‌م حه‌یه وه‌ك ئه‌م چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆش ده‌نوسرێت ده‌بێت جۆره‌كه‌ی و ژماره‌كه‌ی و ژهمهكهشی دیاربكرێت و پاشان دوای ته‌واوبوونی سه‌ردانی پزیشك بكاته‌وه ده‌بێت له‌كاتی نووسینی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه (مواد المخژی) یان تێدایه ده‌بێت پرسیاری ئه‌و نه‌خۆشیانه بكرێت كه نه‌خۆش هه‌یه‌تی". هه‌روه‌ها د. حه‌یده‌ر وتیشی: "ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ماوه‌ی هۆشبه‌ریان تێدایه به‌گشتیی ترسناكن وه‌ك (بهسهدین، مۆرڤین، سۆمادریڵ، ترماڵ، ئارتین..هتد) ته‌نها ترماڵ نه‌بێت كه ئه‌ویش ته‌نها (10) دانه ئه‌درێت به نه‌خۆش و ده‌بێت دوای وه‌رگرتنی ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كان ده‌بێ ئه‌و پزیشكه‌ی كه چاره‌سه‌ری بۆ نووسیوه جارێكی دیكه چاره‌سه‌ره‌كان ببینێت و وه‌ره‌قه‌ی چاره‌سه‌ری لێ وه‌ربگرێته‌وه". سیامه‌ند....ئێرانییه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كاری ده‌هێنن، چونكه ئه‌م ده‌رمان و حهپارنه باوه لایان، چونكه له رووی قه‌باره‌وه سوكه ئیدمان بۆنێ:ی تێدایه و لێبڕانی ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نوجات و ئازاری جه‌سته‌ی و بێ تاقه‌تی، سه‌باره‌ت به‌وكه‌سانه‌ی كه داوای ئه‌م ده‌رمانانه ده‌كه‌ن (تراماڵ) د. سامه‌ند وتی: "به‌زۆری ئێرانییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه كرێكار وه‌ستان، ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت كه تلیاك و حه‌شیشه و هیرۆنین و ..هتد، له‌م وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌ست نه‌كه‌وێت و مه‌رتسی هه‌بێت بۆ یه زیاتر به‌و ناوهبه نه‌به‌ر ئه‌م ده‌رمانه وه‌ك به‌دیلێك. یاریده‌ده‌ری ده‌رمانساز، سه‌عید حه‌مه ره‌شیدیش وتی: "ترماڵ وه‌ك ئازار شكێنێك بۆ ئازاری قورس به‌كار ده‌هێنرێت به شێوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ری یه‌كجاری و كۆتایی نه‌ییه، هه‌روه‌ها (مچاعفات)ه كه‌شی برتییه له: زیان گه‌یاندن به گه‌ده، زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی مردنی كتوپڕ..هتد". رای د. سه‌عید وایه به‌كار هێنانی له لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی شۆفێره‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر كه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش ئازارێكی وه‌همی دروست ده‌كات كه ئه‌م حه‌په (تراماڵ) به چاره‌سه‌ردا ده‌نێت به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌م ئازاره، سه‌باره‌ت ب ئه‌و جۆره ده‌رزییانه‌ی كه ماده‌ی هۆشبه‌رن د. سه‌عید وتی: "ترماڵ، پهسدین، مۆڤینـ سۆسیگۆن) ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌رزی هه‌م له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌كاردێن بۆ حاڵه‌تی كتوپر، به‌ڵام ده‌بێت دوای به‌كارهێنانی شوشوهی ئه‌و ده‌رمانانه به به‌تاڵی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كۆگای ده‌رمان له ژێر چاودێری پزیشكدا بۆ رێگرتن له خراپ به‌كارهێنانی". سه‌باره‌ت به خوو پێ,هگرتنی ئه‌م ده‌رمانانه له كه‌سێ:ه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه و له ئافرهتهوهبۆ پیاوانیش ده‌گۆڕێت، ماوه‌ته‌وه بڵێن به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه به شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر (معتاد) خوو پێوه گرتن ـ گورچیله، ره‌ق بوونی جگه‌ر، ئافره‌تی دووگیان، ئافره‌تی شیرده‌ر، گه‌ده، ره‌بوو هه‌یه. ئه‌م ده‌رمان و دهرزرییانه چاره‌سه‌رنین به‌ڵكو ئازار شكێنن. به‌زۆری به‌كارده‌هێنرێت بۆ شكاوی و ئازاری ئێسك، ئه‌ویش له ژێر چاودێری به‌رده‌وامی پزیشكدا. ئێمه هه‌رچه‌نده هه‌وڵماندا چه‌ند بهكارهێندهرێكی ئێرانی بدوێنین كه ئه‌وان به‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌كین، به‌ڵام ئاماده‌نه بوون (به‌هۆی ترسانه‌وه) هیچ لێدوانێكمان بۆ بده‌ن ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ئه‌وان له‌بارێكی نا ئارام دان و بۆ حه‌وانه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م جۆره ده‌رمانه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-02-4418.html