|
|
|
|
|
|
سه‌یران و چوونه ده‌ره‌وه له وه‌رزی به‌هاردا پشووه، یا پشێویی؟
ئا: گۆران عوسمان
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
.شیرین كه‌ریمی ته‌مه‌نی (32) ساڵ پیشه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ر بوو، سه‌یران وه‌ك پشوویه‌كی ساڵ پێناسه ده‌كات، ده‌ڵێت: "ئه‌م هاتنه‌مان بۆ سه‌یران وه‌ك پشوویه‌كی ساڵه، چونكه وه‌رزه‌كانی ساڵ جیاوازه، بۆ چوونه ده‌ره‌وه هه‌موویان ناشێت، ته‌نها ئه‌م دوومانگه خۆشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوهه‌واكه‌ی سافه و خۆشی ده‌به‌خشێت به مرۆڤه‌كان"، وتیشی: "هه‌رچه‌نده له رووی مادییه‌وه پاره‌كی زۆری پێویسته بۆ ئه‌م گه‌شتانه، به‌ڵام قه‌یدی ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ساتێك دڵمان خۆشه، پاره‌ش بۆ دووگهشتی وا سه‌رف نه‌كه‌ین ئه‌ی له‌چیدا سه‌رفی بكه‌ین؟".به شێكی تر له گه‌شتیاران چوونه‌ده‌ره‌وه وه‌ك پشوویه‌كی ده‌روونی داده‌نێن. ئه‌وه‌تا ئاواز موحه‌ممه‌د گه‌شتكردن به ته‌ندروست ده‌زانێت له‌رووی ده‌رونییه‌وه و ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌م سه‌یرانه كه هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه له رووی ده‌روونییه‌وه شتێكی باشه.. به‌شێك گه‌نجان و لاوان جه‌خت له قسه‌كانی ئاواز ده‌كه‌نه‌وه. كاوان جه‌مالی (25) ساڵ كه گه‌نجێك بوو بۆ گه‌شت رووی له یه‌كێ له سه‌یرانگا به‌ناوبانگه‌كانی ده‌روبه‌ری شاری سلێمانی كردبوو، به‌وته‌ی خۆی زۆر دڵی خۆشه له‌مساڵدا هه‌ر بۆیه به‌مشێوه‌یه رای خۆی خسته روو وتی: "من گه‌نجم گه‌نجیش واتای چێژ بینین له خۆشییه‌كانی گه‌نجایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكێك هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه بۆ سه‌یران، زۆریش دڵم خۆشه، چونكه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه ده‌روونم ئاسوده‌یه، زۆر مورتاحم". له ئێستادا گه‌شتكردن بۆ سه‌یرانگاكان جیاوازی له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا هه‌یه. پووره ئه‌خته‌ر ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن بوو، وتی: "له ساڵانی پێشوودا كاتێك به‌هار و نه‌ورۆز ده‌هاته پێشه‌وه ئێمه ده‌ترساین، چونكه به‌عس رێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی لێده‌گرتین، به ئاواته‌وه بووین رۆژێك بچین بۆ سه‌یران، جگه له‌وه‌ش دایك و باوكمان نه‌یان ده‌بردینه ده‌ره‌وه بۆ سه‌یران". دیارده‌ی فرۆشتنی مه‌ی له لایه‌ن نێو جه‌وانانه‌وه نه‌گونجاوه. ئه‌م دیارده‌یه هه‌م سه‌رنجی ئه‌وكه‌سانه راده‌كێشت كه خه‌مخۆری منداڵانن، كه له بواری په‌روه‌رده و چاكسازی منداڵاندا كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رنجی رۆژنامه‌نووسانیش راده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی له‌سه‌ر بنووسن، جگه له‌وه‌ش له رووی ئاینه‌وه ئه‌مه رێگه‌ی پێنه‌دراوه، ئه‌م دیارده‌یه له وه‌رزی به‌هاراندا زۆر زیاد ده‌كات. رائید عه‌لی جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌وجه‌وانان له سلێمانی هۆكاری زۆربوونی ئه‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه زۆرجار باوكان له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌و منداڵانه ده‌بنه مه‌شروبی پێ ده‌فرۆشن، خۆی كهرهڤانهیهكی پێیه دایناوه دوور له خۆی به (50)مه‌تر مێزی بۆ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌شی داناوه، ئه‌گه‌ر باوك و دایكێك رێگه به منداڵه‌كه‌ی بدات ئه‌وكاره بكات ره‌نگه چاره‌سه‌ركردنی دواتر زه‌حمه‌ت بێت، یاخود به پۆلیس ئه‌وه كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م دیارده‌یه دیارده‌یه‌كی نا یاساییه، چونكه یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان قه‌ده‌غه‌ی كردووه، به‌ڵام كاتێ ئه‌و دیارده‌یه زیاتر قێزه‌ون ده‌بێت كاتێ منداڵه‌كه ئیشێك ده‌كات، له‌وانه‌یه ببێه‌ته هۆی لادانی (ئینحرافكردنی)، كاری مه‌ی فرۆشتن، چ له یانه‌كاندا بێت چ له سه‌یرانگاكاندا بێت، به تایبه‌تی له‌كاتی وهزری گه‌شتكردندا له شوێنی سه‌یرانگاكاندا، ره‌نگه له‌توانای ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وجه‌واناندا نه‌بێت كه بتوانێت كۆنتڕۆڵی هه‌موو ئه‌و سهیرانگایانهدا بێت، كه به ههزارهرها خه‌ڵك بۆی ده‌چن، من ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌وجه‌وانان له سلێمانی وتی: " هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌وریاتی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێت، هه‌رروه‌ها پۆلیسی هه‌موو قه‌زا وناحیه‌كان هه‌مان فه‌رمانیان پێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایك و باوك رێگه بدات ئه‌گه‌ر دیارده‌كه زۆربێت له‌وه ده‌چێت فریانهكهویت، ئه‌وكاته‌ش چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به یاسا‌و پۆلیس نابێت، به‌ڵكو به پله‌ی یه‌كه‌م چاره‌سه‌رێكی په‌روه‌رده‌ی پێویسته به تایبه‌تی ده‌بێت، دایكان و باوكان رێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌وكاره بكه‌ین، یان بچنه ئه‌و شوێنانه". به وته‌ی ناوبراو ده‌كرێ ئه‌و پێی ڕادده ئه‌م دیارده‌یه كه‌م بكرێته‌وه، چونكه هه‌ندێ كار كه منداڵ ده‌یكات له‌وه‌ده‌چێت هۆكاری ئابووری یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان بێت، ئه‌وانه تا چاسهرسهری بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌كرێت هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه هه‌یه ده‌بێت نه‌هێڵرێت منداڵ ئه‌وكاره بكات، په‌یوه‌ندی بكرێت به دایك و باوكیانه‌وه یاخود به‌و شوێنه‌ی كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بۆ ده‌كه‌ن، ئێمه به‌رده‌وامین له به‌دواداچوون و گه‌ڕان ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندا بێت درێغی ناكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌رتاكێك له ئاستی خۆیه‌وه هه‌ستێت به نه‌هێشتی ئه‌و دیارده‌یه. به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له كولتوور‌و فه‌رهه‌نگی بیانی شاره‌زان ڕه‌خنه له شێوازی سه‌یران ده‌گرن عه‌بدولقادر سهعیدـ خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هاوكات كه نووسه‌رو شاعیریشه سه‌باره‌ت به گه‌شت كردنپێی وایه كه گه‌شتكردن (سه‌یران) به‌شێكه له پشوودان بهگشان و رۆحی مرۆڤ، مه‌فهومی سه‌یران مهفهومێێكی كولتووریه هه‌روه‌ها وتی: " ئه‌وه‌نده‌ی من شارهزابوبێتم له وڵاتانی ده‌ره‌وه سه‌یران كردن بریتییه له رابواردنی ئه‌وكاتانه‌ی كه كاری تێدا ناكه‌ن، به تایبه‌تی رۆژانی شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه، به‌ده‌ر له‌مه‌ش ره‌نگه ئه‌گه‌ر چووبێته ده‌ره‌وه بۆ سه‌یران واته تایبه‌ت بێت له‌وه‌ده‌چێت شتێكی نه‌شاز بێت، هه‌موو باخچه‌كان چۆڵه ته‌نها ئه‌و رۆژانه نه‌بێت كه‌كاتی پشوودانیانی گشتییه، سه‌یرانگاكانی وڵاتانی ده‌ره‌وه زۆر زۆر مونهزهمن، بۆ نموونه برژاندنی گۆشت و ئاگر كردنه‌وه بۆ خوارده‌مه‌نییه‌كان شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، شاره‌وانی له هه‌موو سه‌یرانگاكاندا شوێنی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانكردووه، ئاوی پاكی هه‌یه، رێگاوبانه‌كانی زۆر باشه، پاركی راگرتنیان رێك و پێكه له ده‌ره‌وه بۆت نییه له هه‌موو شوێنك یاری بكه‌یت، بۆت نییه به ده‌نگی به‌رز قسه بكه‌یت ". عه‌بدولقادر سهعیدـ باسیله لایه‌نه‌كانی ناپهسهسهندی سه‌یران له كوردستان گرت و وتی: "له‌زۆر لایه‌نه‌وه ئه‌م گه‌شتانه‌ی ئێمه ناته‌ندروسته، بۆ نموونه باوكێك به‌رانبه‌ر به منداڵێك كه ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متره ده‌خواته‌وه، له سنووری ده‌رده‌چێت، له ئسوڵیه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌چێت، دواجار خۆشیان ئاسووده نابن، چونكه لای ئێمه منداڵ و گه‌وره له یه‌ك پانتایدا گه‌شت ده‌كه‌ن، شوێنی جیاوازیان نییه، ئه‌وشوێنانه‌ی گه‌وره‌كان تێدان به‌هه‌مان شێوه منداڵه‌كانی تێدایه، پێویسته منداڵ دنیای خۆی جیا بێت، بۆنموونه له باخچه‌یه‌كدا ده‌بێت شوێنی منداڵ جیاوازبێت، به‌ڵام ئێمه منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ خۆماندا له ژێر كهپرێدا سجنیان ده‌كه‌ین، ئێمه ناچاریان ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش رازیبن به هه‌موو ئه‌و ئاكارو ره‌فتارانه‌ی كه ئێمه پیاده‌یان ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه به‌زۆر شێوه له شێوه‌كان ئه‌م گه‌شتانه‌ی ئێمه ناته‌ندروسته. وه‌ك به‌شداربووانی نێو ڕاپۆرته‌كه باسیانكرد له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی سه‌یران واتای حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونه، بهلاَم به وته‌ی ئه‌وان به داخن بۆ ئه‌و دیارده نه‌شیاوانه‌ی كه له سه‌یرانگاكاندا ده‌بینرێن. وه‌ك ئاواز موحه‌مه‌د باسیده‌كات هه‌ندێ له گه‌نجان له باتی حه‌وانه‌وه‌ی رۆح زیاتر ماندووی ده‌كه‌ن. ئاواز وتی: " گه‌نجان به مه‌شروب خواردنه‌وه زیاتر رۆح هیلاك و ماندوو ده‌كه‌ن " . به پێی یاسای نێوجه‌وانان نابێت كه‌سێك مه‌شروب بفرۆشێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی نه‌درابێ، به‌ڵام بۆ منداڵ ئه‌وه‌یان به هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه . دانا فه‌ره‌ج ـ ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی گهشتوگوزارـ باسیلهوه كرد كه به‌پێی رێنمایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ، رۆژانه دهوریاتمان ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌زمڕ و ده‌باشان و چه‌ق چه‌ق، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵیش گه‌شتوگوزار بۆ شوێنه دووره‌كانیش دهوریاتمان هه‌یه، وتیشی: "كاتێك ده‌چین بۆ سه‌یرانگای (كوونه ماسی، دووكان، قه‌ره‌داغ...هتد)، جاری واهه‌یه منداڵێكه ماتۆڕێكی پێیه پڕی ده‌كات له مه‌شروب له هه‌رشوێنێك بیه‌وێت دهیفرۆشێت، بۆیه ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه به‌رچاومان بكه‌وێت ده‌یانگرین وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك مه‌شروبیش بخواته‌وه، ته‌مه‌نی له (18)ساڵ مه‌تره ئه‌وه‌ش ده‌گرین، ئه‌وكه‌سه‌ش ده‌گرین كه پێی فرۆشتووه. له ئێستاد سه‌یرانگاكانی هه‌رێمی كوردسستان بێخه‌می و كهمو كووڕی زۆری هه‌یه، هه‌ندێ له ژنانی به‌شداربووی نێو ڕاپۆرته‌كه باسیان له نه‌گونجاوی و پیسی ئاوده‌ستی نێو سه‌یرانگاكان كرد له به‌رامبه‌ردا نامیق موحه‌ممه‌د شه‌ریف ـ به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزار له سلێمانی باسله‌وه‌ده‌كات كه ئه‌وان وه‌ك لایه‌نی به‌رپرس به‌رنامه‌یان هه‌یه وه‌ك بۆ خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌یرانگاكان، هه‌روه‌ها وتی: "بۆ ساڵێ (2010)، چه‌ند شوێنێكمان داناوه، بۆ لایه‌نی (WC)، ئێمه ئه‌مساڵ (15) سێت موافه‌قه‌تی بۆكراوه كه ده‌ستی پێبكه‌ین، بۆ هه‌موو شوێنه‌كانی سه‌یرانگا، هه‌ر سه‌یرانگایه‌ك سێتێكی بۆ داده‌نێن، به پێی قه‌باره‌ی سه‌یرانگاكه، له‌باره‌ی ئاو و كاره‌باشدا به‌رداوام له په‌یوه‌ندیداین بۆ گه‌یاندنیان بۆ سه‌یرانگاكان، پێویستیشه ئه‌وان خۆیان له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان هاوكاری ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییانه بیكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزار له سلێمانی وتیشی: "له‌رووی سه‌رپه‌رشتیكردنی سه‌یرانگاكان به‌تایبه‌ت ئه‌وشوێنانه‌ی كه دووره، بۆ نموونه سه‌یرانگای چه‌می رێزان، یان چاوگ، به‌تایبه‌ت له ماوه‌یه‌دا كه خه‌ڵكێكی زۆر روویان له سه‌رجه‌م سه‌یرانگاكان كردووه، ئێمه ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانمان به خۆیان و ئامێره‌كانیانه‌وه چوونه ئه‌و سه‌یرانگایانه بۆ پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سهیرانگاینه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بن، ئێمه له‌و شوێنانه تیممان هه‌یه، وه‌ك له ئه‌حمه‌د ئاوا، دووكان، هه‌روه‌ها له هه‌ڵه‌بجه هه‌مانه، له ده‌ربه‌ندیخانیش به‌هه‌مان شێوه تیمان هه‌یه، داواشمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كردووه بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ تاوه‌كو وه‌رزی گه‌شتوگوزار كۆتایی پێدێت، به به‌رده‌وامی له‌دوای گه‌شتكردن هاووڵاتیان، به‌تایبه‌ت له هه‌ینی و رۆژه‌كانی دیكه‌ی گه‌شتدا، ئه‌و شوێنانه پاك بكه‌ینه‌وه و رێنمایی بده‌ین به هاووڵاتیان، رێنمایهكانیشمان له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه ده‌بێت كه خۆمان ناردوومانه‌ته سه‌ر رێگای سه‌ركی گه‌شتوگوزارییه‌كان، له رێنماییهكانماندا ئاماژهمانكردووه وه‌ك (پاراستنی ئاسایش، راگرتنی سه‌یاره به شێوه‌یه‌كی دروست، نه‌كردنه‌وه‌ی ئاگر له ناو داره‌كاندا، پاكراگرتنی سه‌یرانگاكان، ئاگاداربوون له منداڵه‌كانیان بۆ تێك نه‌دانی دار‌و دره‌خت، بێزارنه‌كردنی هاووڵاتیانی ده‌وروبه‌ری خۆت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه مه‌شروب ده‌خۆنه‌وه)، هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش ده‌بێت خۆیان بای ئه‌وه‌نده‌ی روو له سه‌یرانگاكان ده‌كه‌ن بۆ خۆشی به‌سه‌ر بردن، ئه‌وه‌نده‌ش هۆشیاریان هه‌بێت تاوه‌كو گوێ بۆ رێنماییه‌كانمان بگرن. .ئێمه وه‌كو سه‌یرانگا گه‌شتوگوزارییه‌كان چ باخ بێت چ شوێنبێت، هیچ داهاتێك وه‌رناگرین، به‌ڵام ئێمه ئه‌و شوێنانه‌ی داومانه به هاووڵاتی كه موساته‌حه‌ی پێده‌ڵێن، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات بۆ پاره‌یه‌كی زۆری تێدا خه‌رج ده‌كات بۆ ماوه‌ی (20) ساڵ، ئه‌و له رێگه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له هاووڵاتیانی وه‌رده‌گرێت داهاته‌كه‌ی خۆی ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه، ئێمه نرخیشمان بۆ داناوه، بۆ نموونه له (زێوێ) سهیرانگایهكمانداوه به كرێ، پێشمان وتووه سه‌یاره‌ی بچووك (5) هه‌زار وه‌رده‌گریت، سه‌یاره‌ی گه‌وره وه‌ك پاس (10) هه‌زار وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر بسه‌نێت ئێمه غه‌رامه‌ی ده‌كه‌ین، پاره‌ی موزایهدهكهش ده‌چێته‌وه بانكی حكومی و پاشان به موافه‌قه‌ت وه‌ری ده‌گرینه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ شتێك خه‌رجی بكه‌ین. له لایه‌كی تره‌وه له سۆنگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه سه‌یران مه‌دلوولی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. مامۆستا موحه‌ممه‌د نه‌سروڵڵا، پێشنوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال له سلێمانی هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئاده‌میزادیش له كۆمه‌ڵێك حه‌ز و داخوازی و لایه‌ن پێك هاتووه یه‌كێك له‌و لایه‌نه حه‌زو داخوازیانه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه له سروشتدا بگه‌ڕێت به‌سه‌ر زه‌ویدا، ایارهكان و ژیانی خه‌ڵكی و دیمه‌نه جوانه‌كانی سه‌رزه‌وی ته‌ماشا بكات، له‌وێشه‌وه خه‌فه‌ت و غه‌میگینی و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی خۆی به با بدات، قورئانی پیرۆز له چه‌ندین ئایه‌تدا پێمان ده‌فه‌رموێت: (قول سیروا فی الارچ، فنچر كیف بدو الخلق)، برۆِن به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن بزانن چۆن خوای گه‌وره دروستكراوه‌كانی دروست كردووه، له ئایه‌تی دیكه‌دا ستایشی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌چن ده‌سه‌ڵاته‌كانی خوای گه‌وره ده‌رده‌خه‌ن و په‌ندو ئامۆژگاری لێوه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها له ئایهتیكهشدا باس له زیندووبوونه‌وه و سه‌وز بوونی سه‌ر زه‌وی له به‌هاردا ده‌كات و گرێیده‌دات به زیندووبوونه‌وه‌ی قیامه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كه چۆن له دونیا به‌وشێوه دنیا ده‌گه‌شێته‌وه، كه له زستان و پایزدا نه‌بووه، توانیویه‌تی جارێكی دیكه‌ش به ئاسانی هه‌موو خه‌ڵكی زیندوو ده‌كاته‌وه، پێشنوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال له سلێمانی وتیشی: " مرۆڤی باوه‌ڕدا ئه‌توانێ كۆمه‌ڵێك سود وه‌ربگرێ له گه‌شت و سه‌یران، گرنگرترینیان ئه‌وه‌یه كه ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كات له جیهاندا كه چه‌ند جیاوازیان هه‌یه و خاڵی به‌و پێشچوونیان چۆن بووه یان داڕوخانیان، دیاره ئه‌مه‌ش كه به‌هۆی گه‌شته‌وه خه‌ڵكی شاره‌زایان ده‌بێت، جا ئه‌و گه‌شته كورت بێت یاخود درێژ، دووه‌م سوودی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ گه‌شتی كورت ده‌كات بۆ ده‌وروبه‌ری خۆی، بۆ حه‌سانه‌وه و ره‌وانه‌وه‌ی خه‌م و خه‌فه‌ت و ئازاره‌كانی خۆی، پێغه‌مبه‌ری خواش له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا گه‌شت و سه‌یرانی كردووه، گه‌شت بۆ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ دڵ و ده‌روونی خاوێن بكاته‌وه، ناڕه‌حه‌تی و خه‌فه‌تی ناخی وه‌لا بنێ". ئه‌و مامۆستایه سه‌رنجی له سه‌ر جۆری سه‌یرانی ئێستا هه‌بوو وتی: " كه ئه‌مڕۆ سه‌یران بۆته ناشرین كردن و خراب ونی دڵ و ده‌روونه‌كان، مانایه‌كی خراپی لێ وه‌رگیراوه، له زمانی عه‌ره‌بیدا، سه‌یران و گه‌شت به (تنزه) ناو ده‌برێت، واته پاكی و خاوێنی دڵ و ده‌رونه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه به‌راستی ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكێكی زۆر به خراپی موماره‌سه‌ی سه‌یران و گه‌ست ده‌كه‌ن، ده‌ڕوا مه‌شروب ده‌خواته‌وه، ژینگه كه پیس ده‌كات ئازاری جار‌و دره‌خت ئه‌دا، ئازاری خه‌ڵكی ئه‌دا، جاری وا هه‌یه ناتوانی له نزیكی خهڵێكهوه دابینشی كه هاتوون بۆ سه‌یران، ئه‌و پێی ناوترێ سه‌یران و بینینی دیمه‌نه جوانه‌كانی سروشت و حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه پێكه‌و ژیان دروست ناكات".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-02-4049.html