|
|
|
|
|
|
قورئان‌و سوننه‌ت به‌ر له‌زانستی نوێ چه‌ندین جار باسی مه‌سه‌له سێكسییه‌كانیان كردووه
خێزان
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی، د. هیبه قوتب، چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگی له‌سه‌ر ژیانی تایبهتیو ژن‌و مێردایه‌تی پیاوو ژن له‌ڕوانگه‌ی زانست‌و ئیسلامه‌وه وروژاندووه، كه جێگای بایه‌خی زۆرێك له‌ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كانه. ناوبراو یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین دوكتۆره سێكسییه موسوڵمانه‌كانه كه ئێستا له‌ئه‌مه‌ریكا مامۆستای زانكۆیه‌و خاوه‌ن چه‌ندین داهێنانی تازه‌یه، له‌بواری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ‌و په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تی كه له‌ناوه‌نده زانستی‌و پزیشكییه‌كاندا به‌ناوی ئه‌وه‌وه تۆمار كراوه، نامه‌ی یه‌كێك لهدوكتۆراكانیشی له‌سه‌ر "نمونه‌ی ئیسلامیی سێكسه" كه له‌زانكۆی (مابمبۆندیس)ی فلۆریدا به‌ده‌ستی هێناوه. ناوبراو ئێستا جیا له‌وه‌ی كه ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی پزیشكی سێكسییه، له زانكۆی قاهیره‌ش مامۆستای پزیشكی شه‌رعییه‌و خاوه‌ن چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی دوكتۆراو دیبلۆمی باڵایه له‌م بواره‌دا. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پوخته‌یه‌كی كورت كراوه‌و وهرگێڕردراوی ئه‌م گفتوگۆیه: دوكتۆره هیبه پێی وایه سه‌ره‌كیترین گرفت‌و كێشه‌ی ژن‌و مێردی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان لهشاردنهوهو په‌رده‌پۆش كردنی كێشه‌و گرفته‌كانی دیوه په‌نهانه‌كانی ژیانی ژن‌و مێردایه‌تییه‌وه ده‌ست پێ دهكاتو ده‌ڵێت: " ئه‌م شاردنه‌وه‌یه له‌دوای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه". ئه‌و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌قه‌كانی قورئان‌و سوننه‌ت به‌ر له‌زانستی نوێ چه‌ندین جار باسی مه‌سه‌له سێكسییه‌كانیان كردووه‌و دهرهنجامو گرفته‌كانیان شی كردوه‌ته‌وه‌و سه‌باره‌ت بهپسپۆڕییهكهی خۆشی جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رگیز به‌هۆیه‌وه دووچاری ئیحراجیو شه‌رم نه‌بووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "قسه كردن له‌سێكسدا وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی تری وه‌ك سیاسهتو هونه‌ر ده‌كرێت به ڕێزه‌وه بێت‌و ده‌كرێت بێ شهرمانهش بێت". به‌ڵام ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه هه‌رگیز ڕێگای به‌خۆی نه‌داوه كه شتێك بڵێت له‌ده‌ره‌وه‌ی شهرمو داب‌و نه‌ریتی باشی كۆمه‌ڵگا بێت. دوكتۆره هیبه ئه‌وه‌ی روونكردوه‌ته‌وه كاتێك به‌ر له 4 ساڵ یه‌كه‌مجار عیاده‌یه‌كی پزیشكی داناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی هه‌فتانه 3ـ4 كه‌س سه‌ردانیان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانیان، به‌ڵام ئێستا بۆ دیتنی ده‌بێت به‌ر له 2 مانگ نه‌خۆش سه‌ره بخه‌وێنێت ئه‌وجا ده‌توانێت ئه‌و ببینێت. (د. هیبه) پێی وایه گرفته‌كانی سێكس لای پیاوو ژن وه‌ك یه‌ك هه‌یه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ژن گیرۆده ببێت ئه‌وه گرفتی پیاوه‌كه‌شه چونكه ئه‌و هاوبه‌شی ژیانی ژنه‌كه‌یه". سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌شی كه ئاخۆ نمونه‌یه‌كی ئیسلامی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی كه جیاوازتر بێت له‌نمونه باو‌و فره جۆره‌كانی ئێستا، دوكتۆره هیبه ده‌ڵێت: " گریمانه كردنی نمونه‌ی ئیسلامی ئیجتیهادی خۆمه‌و له‌به‌ر رۆشنایی ده‌قه‌كانی قورئان‌و سوننه‌تدا باس‌و بڕگه‌كانیم هه‌ڵهێنجاوه". ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئیسلام به‌ر له‌زانستی نوێ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی كردووه‌و ده‌ڵێت: "كاتێك له‌ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌م ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تووشی سه‌رسوڕمان‌و داچڵه‌كین هاتم كاتێك دیتم كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زانستی پزیشكی نوێ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت به‌ر له (14) سه‌ده له‌ئیسلامدا چاره‌سه‌ر كراوه‌و قورئان‌و سوننه‌ت وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه". له روونكردنه‌وه‌ی زیاتری نمونه‌ی ئیسلامی‌دا (دوكتۆره هیبه) باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و مه‌به‌ستی جۆرێكی دیاری كراوی كرداری جووت بوونی ژن‌و مێرد نییه، به‌ڵكه چێوه‌و لایه‌نه گشتییهكانیشیهتیو نمونه‌ش به‌وه دێنێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاری پیاوه‌كانی كردووه كه ته‌نها بیر له‌چێژ وه‌رگرتنی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه له‌كاتی په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایهتیداو ئه‌وه‌شیان بیربێت كه خێزانه‌كانیشیان چێژ وهرگرنو ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ژنانیش مافی چێژ وهرگتنیان به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوان هه‌یه به‌بێ كهمو زیاد". (دوكتۆره هیبه) درێژه‌ی پێ دهداتو ده‌ڵێت : " من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بكه‌مه‌وه كه خه‌ڵك پرسیاری ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دهكردو ئه ویش به‌بێ پێچ‌و په‌نا وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه". هه‌روه‌ها دوكتۆره ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه ئیسلامییه‌كانی وه‌ك سه‌حیحی بوخاری‌و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی گرنگی تر به‌چڕی باسیان له‌ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی كردووه به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك پێویست موسوڵمانان لێی ئاگادار نین. (دوكتۆره هیبه) ئه‌وه‌شی گێڕاوه‌ته‌وه كه كاتێك له‌ئه‌مه‌ریكا له‌نێو ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار‌و مامۆستای زانكۆ‌و له‌چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نه‌خۆشی سێكسی‌دا ئاماژه‌ی به‌ده‌قه ئیسلامییه‌كان كردووه له‌و باره‌یه‌وه هه‌موو تووشی شۆك هاتوونو سه‌ریان سوڕماوه‌و ماوه‌ی 50 ده‌قیقه قسه‌ی كردووه كه‌س پێی نه‌بڕیوه‌و سه‌رۆكی زانكۆی زانكۆی مابمۆنیدس له فلۆریدا ده‌ستخۆشی زۆری لێكردووه‌و پێی گوتووه: "ئهكه هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌نزیكه‌وه له‌ئیسلام بگه‌ین پاش ئه‌و شۆكه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ره‌وه تووشمان هات له‌باره‌ی ئه‌م ئاینه‌وه". له‌درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا (دوكتۆره هیبه قوتب) ئه‌وه ده‌خاته‌روو كه به‌هه‌ڵه تێگه‌شتن له‌په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تی له‌شه‌وی یه‌كه‌مدا وه‌های كردووه كه زۆرێك لهگهنجانو خێزانه‌كان به‌هه‌ڵه‌دا بچن‌و تووشی حاڵه‌تێك ببن كه‌لای خه‌ڵك شكسته‌و ئه‌و به "قوفڵێكی كاتی" ناوی دهباتو ده‌ڵێت: "تێگه‌شتنی هه‌ڵه‌و نه‌زانی وه‌های كردووه كه كوڕ‌و كچ تووشی وهستانو شۆك ببن"ز دوكتۆره شانازی ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌و توانیویه‌تی له‌ڕێگای چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه بگاته ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له‌و حاڵه‌تانه چاره‌سه‌ر بكات‌و ئه‌م داهێنانه‌ش له ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ئه‌وه‌وه تۆمار كراوه. ئه‌م پزیشكه شاره‌زایه، هۆكاری ئه‌م به‌ستنه ده‌گێڕێته‌وه بۆ ته‌شه‌نوج كردنی ئهعسابو ماسولكه‌و ماندووبوونی ده‌روون لای كوڕ‌و كچ له‌و كاتداو ده‌ڵێت: "به‌فه‌زڵی خوا چه‌ندین حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه‌م چاره‌سه‌ر كردووه". هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا دوكتۆره ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه سیحر‌و جادوو رۆڵێكی ئه‌وتۆیان هه‌بێت لهبهستنو قوفڵ كردنی توانای سێكسی پیاوو ژنداو ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه من چاره‌سه‌رم كردوون بڕوایان وابووه كه سیحریان لێكراوه به‌ڵام هه‌موویان گرفتی پزیشكی‌یان هه‌بووه‌و هه‌مووش چاره‌سه‌ر كراون". هه‌رچه‌نده ناوبراو كاریگه‌ری سیحر‌و جادوو ڕه‌ت ناكاته‌وه "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهقورئاندا ئاماژه‌ی پێكراوه"، به‌ڵام ده‌ڵێت: "نابێت بڕوابوونمان پێی‌و ترسانمان وه‌هامان لێبكات كه به‌دوای چاره‌سه‌ردا نهگهڕێینو هۆكار به‌كارنه‌هێنین". له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری دیمانه‌كه‌یدا دوكتۆره هیبه جه‌خت له‌سه‌ر ڕاستكردنه‌وه‌ی "چه‌مكی هه‌ڵه‌ی به پاڵه‌وان بوونی پیاو ده‌كاته‌وه له‌په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تیدا"و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و چه‌ندین ساڵه پشت ئه‌ستوور بهدهقهكانی قورئان‌و سوننهتو زانستی پزیشكی ده‌جه‌نگێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه وه‌ها بكات ژنان شه‌رم نه‌كه‌ن له داواكردنی خواستی تایبه‌تی خۆیان لهمێردهكانیانو ده‌ڵێت: "ئه‌م په‌یوه‌ندییه كاتێك دروسته كهژنو پیاو وه‌ك یه‌ك تێیدا یه‌كسان بن‌و خواستی هه‌ردوولای تێدا ڕه‌چاو بكرێت". له‌دوا ته‌وه‌ره‌ی دیداره‌كه‌شدا دوكتۆره هیبه به‌توندی لایه‌نگری ئه‌وه ده‌كات كه رۆشنبیری سێكسی‌و چه‌مكه ئیسلامییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی بكرێته پرۆگرام‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بخوێنرێتو ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌مه نیگه‌رانمان نه‌كات چونكه رۆشنبیری سێكسی ته‌نها خه‌وتنی سه‌ر جێگا نییه، به‌ڵكه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسیاره كه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ده‌ورو خولی مرۆڤ دهدهنو ئینسان حه‌ز ده‌كات بیانزانێت".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-02-3423.html