|
|
|
|
|
|
كێشه‌كانی ژن: خانمێك وه‌سوه‌سه‌ی هه‌یه، یه‌كێك فریای كاره‌كانی ناكه‌وێت، یه‌كێكی دیكه ......
خێزان
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
ئاشكرایه كه ئافره‌تان به‌پێی ئه‌و باره فسیۆلۆجییهی كه به سه‌ر جهستهیانداو وه به هۆی سروشتی كاره‌كانیانه‌وه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن زۆرتر توشی كێشه ده‌بن، به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا وه‌ك له پیاوان، كێشه‌كانیش جۆراوجۆرن‌و له كه‌سێكه‌وه تا كه‌سێكه دیكه ده‌گۆڕێت. له‌وه‌ڵامی پرسیاری "كێشه‌ی به‌رێزت چییه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا؟" چه‌ند خوشكێكی به‌ڕێز كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی خوَیات باسكرد: ڕووناك خان كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ بوو وتی: به‌ڕاستی من كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌م نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌ك به كێشه‌ی ده‌زانم ئه‌وه‌یه كه من فه‌رمانبه‌رم له دائیره‌یه‌ك به‌یانیان دهڕۆمو سه‌عات 2 دوانیورۆ دێمه‌وه هه‌مو ئیشه‌كانم كه‌ڵه‌كه بوون و كۆبوونه‌وه‌ته‌وه فریای كاره‌كانم ناكه‌وم جێبه‌جێیان بكه‌م‌و خواردنیش ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستمه ئاماده‌ی بكه‌م بۆ به‌ربانگ ی مێرد‌و منداڵه‌كانم، جا خۆزگه حكومه‌ت بیری له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه له مانگی ره‌مه‌زاندا پشوی زیاتری ڕابگه‌یاندایه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هه‌مان پرسیار مه‌هاباد خانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ وتی: به‌ڕاستی من هه‌موو ساڵێك گه‌وره‌ترین كێشه‌م هه‌یه له‌ڕه‌مه‌زاندا، من هه‌میشه 28 ـ30 رۆژ جارێك سوڕی مانگانه‌م هه‌یه، هه‌موو ساڵێك كه ره‌مه‌زان دێت دڵم خۆشه ده‌ڵێم 2 ڕۆژ یان 3 ڕۆژی لێ ده‌خۆم كه‌چی له مانگی ڕه‌مه‌زندا سوڕی مانگانه‌كه‌م تێكده‌چێ و زۆربه‌ی رهِمهزانهكان له‌هه‌ردوو سه‌رییه‌وه لێی ده‌خۆم هه‌ندێكجار لهناوهڕاستهكهیشیا لێم خواردووه، من هاوڕێیه‌كی خۆم كهحهبی مه‌نعیش ده‌خوات به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خواردنی حهبهكهشدا له‌م مانگه‌دا هه‌ر ده‌كه‌وێته سوڕی مانگانه‌وه، جا له‌م كاته‌شدا نازانیت چی بكه‌یت، من ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گێڕمه‌وه بۆ باری ده‌روونی خۆمان، كه ئه‌وه‌نده بیری لێدهیكهنهوه ئاخۆ چه‌ندی لێبگرینو چه‌ندی لێبخۆین ئیتر كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێ. به‌ڵام مامۆستا به‌یانی ته‌مه‌ن 35 ساڵ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاواز له‌وانه‌ی پشووی هه‌یه‌و ئاوا باسی لهبهدگومانی خه‌ڵكی ده‌كات به‌رامبه‌ریان، ئه‌و وتی: من له غه‌یری ڕه‌مه‌زاندا له‌چكێكی شل هه‌ر ده‌كه‌م به‌ڵام پیاوه‌كه‌م نوێژ ناكات و به‌ڕۆژووش نابێت، من دوومناڵم هه‌یه هه‌ردووكیان له قۆناغی ناوه‌ندین كچكه‌م لهسێیهو كوڕه‌كه‌م له‌یه‌ك، ئه‌وه‌ته‌ی كچه‌كه‌م چۆته ناوه‌ندی ڕۆژی لێنهخواردووه، كوڕه‌كه‌شم له (5)ی سه‌ره‌تاییه‌وه تا ئێستایههمو و ساڵێك (15ـ20) ڕۆژ ده‌گرێ، به‌ڵام خه‌ڵكی زۆر له دهرودراوسێو خزمه‌كانیشی باوه‌ڕ به ئێمه ناكه‌ن كه به‌ڕۆژوو بین، خۆڕاسته ئێمه بۆ خوای ده‌گرین، به‌ڵام ناخۆشه گومانی خراپت پێبه‌رن ئه‌وان پێیان وایه چونكه پیاوه‌كه‌م به ڕۆژوو نابێت ئیتر ئێمه‌ش به ڕۆژوو نین، به‌ڵام له ڕاستیدا پیاوكهم موبایله‌كه‌م بۆ ئه‌خاته سه‌ر جه‌ڕه‌س بۆ پارشێو، هه‌رگیز بهیانیانو نیوه‌ڕوان له ماڵه‌وه نان ناخوات، بۆ بهربانگو شه‌وان چه‌ند جۆر شیرینی‌و میوهوچهرهس دێنێته‌وه، خوا هیدایه‌تی بدات، پیاوهكهمم زۆر خۆش ده‌وێ، به‌ڵام تكام له خه‌ڵكی هه‌یه با كه خه‌ڵكیان بۆ باش ناكرێ كه‌سی دیكه‌ش خراپ نه‌كه‌ن، به‌خوا چه‌ند جار بڕیارم داوه كه ئێمه‌ش له داخی ئه‌و جۆره كه‌سانه به‌ڕۆژوو نه‌بین، به‌ڵام دواجار وتومه خۆ ئێمه بۆ خوای ده‌گرین.. خانمێكی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌ر ته‌من (50) ساڵ به‌ناوی "گێلاس" وتی: من گرفتێكم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆر له خۆم به گومانم نازانم چیبكه‌م توشی وه‌سوه‌سه هاتووم، ڕۆژێك ده‌ڵێم شه‌و نیه‌تم نه‌هێناوه بۆ رۆژووه‌كه‌م جارێك ده‌ڵێم ده‌ست نوێژم نه‌بووه كه نوێژم كردووه، هه‌ندێ جار ده‌ڵێم (غوسڵم) له‌سه‌ره، زۆر جار به‌دگومانم له‌وه‌ی كه پارشێو بانگێكی نهدابێتو من شتم خواردبێ، یان ئێواران چاره‌كێك دوای بانگی مزگه‌وته‌كان ڕۆژوو ده‌شكێنم، به‌راستی بارێكی ده‌روونی ناخۆشم هه‌یه، خۆشم هه‌ست ئه‌كه‌م كه جۆرێكه له نه‌خۆشی، پرسیشم به مه‌لا كردوه ده‌ڵێت: ئه‌وه هه‌موی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه، ده‌بێت له‌بیریی خۆتی به‌ریته‌وه. خانمێكی دیكه به ناوی (ئولفه‌ت) كه خاوه‌نی 2 كوڕ‌و 3 كچی گه‌وریه وتی: من به‌ڕاستی ڕۆژانه ویژدانم نا ئارامه، چونكه كوڕه بچوكه‌كه‌م كه ته‌مه‌نی 17 ساڵه به‌ڕۆژوو نابێ من‌و برا گه‌وره‌كه‌ی‌و خوشكهكانیو زاواكانمان هه‌رچه‌ند پێی ده‌ڵێین سوودی نییه، به‌ڕاستی وا هه‌ست ده‌كه‌م تاوانی منی تێدایه نازانم بۆ، له‌به‌رئه‌وه ڕۆژانه ئه‌گه‌ر بهزیكرهكانهوه خۆم خه‌ریك نه‌كه‌م له‌بیری خۆمی نه‌به‌مه‌وه حاڵم خراپه، به‌ڵام له خوا به‌زیاد بێت ئه‌مانی دیكه‌م زۆر باشن بۆ نوێژ‌و ڕۆژوو ، كچه‌كانیشم سه‌رپۆش به‌سه‌رن، به‌س ئه‌و كوڕه‌م نه‌بێت به‌رۆژوو نابێت و نوێژ ناكات، داوای دوعای خێری بوَ ده‌كه‌م. كێشه‌كان هه‌ندێكیان له‌لایه‌ین ئافره‌تانه‌وه دووباره ده‌كرانه‌وه له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م به‌دواداچوونه‌دا وه‌ك كێشه‌ی تێكچونی سوڕی مانگانه له‌م مانهگداو كێشه‌ی فریاكه‌وتن بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی ماڵ به‌ڵام كێشه‌كانی دیكه تا ڕاده‌یه‌ك ده‌گمه‌ن بوون، هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌توانین بڵێین كێشه‌كانی ئافره‌ت لهرهِمهزاندا زۆرن كه هه‌ندێكیان باسكران.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-04-02-0901.html