|
|
|
|
|
|
تهلاَق به‌ده‌ست پیاوبێت، یا به ده‌ست ژن؟
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
له‌دوای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی، سه‌میره موحه‌مه‌د چالاكوانی بواری ژنان، له دادگای سلێمانی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ (ئاوات عهبدولاَ) ئه‌نجامدا، مه‌رجی یه‌كه‌می سه‌میره ئه‌وه‌بوو كه‌ده‌بێ مافی جیابوونه‌وه له‌ده‌ست خۆیدابێت ، مه‌رجی دووه‌میشی ئه‌وه‌بوو كه پیاوه‌كه‌ی له داهاتوودا فره ژنی له هه‌مبه‌ردا پیاده نه‌كات . سه‌میره خۆی به خۆشحاڵ دهزانیێت كه وه‌ك یه‌كه‌مین كچ له كوردستاندا كاری به یاسای هه‌موار كراوی باری كه‌سێتی كردووه، ئه‌و وه‌ك چالاكوانێكی بواری ژنان پێی وابوو كه هه‌قه ژنان ئه‌وه‌ی كه ئیدعای بۆ ده‌كه‌ن له‌خۆیاندا جێبه جێی بكه‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كردووه . شاره‌زایانی بواری كۆمهلاَیهتیو ئاینی له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونی جیاوازیان ههیهوبهشێك له به‌شداربوانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ش به‌لایه‌نه‌وه سه‌خته كه له كوردستان تهلاَق بكه‌وێته ده‌ست ژن. گۆنا(30)ساڵ ده‌رچوی زانكۆ پرسیاره‌كه‌ی به لاوه سه‌یر بوو! پێی وابوو كه ژن زوو بڕیار دهداتو زووش په‌شیمان ده‌بێته‌وه، بۆیه ناكرێ‌و ناشێت تهلاَق به ده‌ست پیاو بێت . به‌شێك له كچان‌و ژنان به‌لایانه‌وه ئاسایی بوو كه تهلاَق به‌ده‌ستی ژنه‌وه بێت. "ئه‌گه‌ر تهلاَق له ده‌ست ژن‌دا بێت ، مانگی پیاوێك ده‌گۆڕم" ئه‌مه وته‌ی ژنێك بوو كه به وته‌ی خۆی هیچ متمانه‌یه‌كی به پیاو نه‌ماوه ، ئه‌و ژنه 40ساڵیه ئاماده نه‌بوو ناوی خۆی بڵێت ، داوای ژماره ته‌له‌فونی ئه‌و كچه ده‌كات كه تهلاَقی به ده‌سته‌و وتی "ئه‌وه شێره شێره نه‌ك ژن". سارا(33) ساڵ مامۆستای ناوه‌ندییه، بۆچوونی وایه كه تهلاَق به ده‌ست ژن بێت باشتره "ئه‌گه‌ر تهلاَق به‌ده‌ست ژن بێ، جورئه‌تی نییه بڕیاری جیابوونه‌وه بدات ". له لای خۆشیانه‌وه به‌شێك له پیاوان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه تهلاَق له ده‌ست ژن‌دا بێت . جه‌بار عهبدولاَ- (40)ساڵ باس له‌وه ده‌كات كه كه پیاو حهكیمتره له ژن، چونكه بیر له بڕیادان ده‌كاته‌وه. وتیشی" ئه‌گه‌ر بڕیار بێیت پیاو قهلاَ بێت بۆ ژن، ئه‌وا ژن له په‌نای ئه‌و قهلاَیهدا بێت باشتره، پێویسته ئومورو كاروباره‌كانی خۆی بداته ده‌ست پیاو". بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵی كوردی ئهزمكردنی ئه‌م حاڵه‌ته كاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆری لێده‌كه‌وێته‌وه. له باره‌ی كاردانه‌وه كهسو كاریانه‌وه ، سه‌میره وتی" من بڕیاری ئه‌خیرو ئه‌وه‌ڵ لای خۆمه، له‌وانه‌یه به‌هۆی ده‌گمه‌نی حاڵه‌ته‌كه‌وه، له لایه‌ن كهسو كاری ئه‌وه‌وه هجوومێك هه‌بێت". شاره‌زایانی بواری كۆمهلاَیهتیو ده‌روونیی پێیانوایه كه ئه‌گه‌ر ژن تهلاَقی به‌ده‌ست بێت، ئه‌وا مێینه‌یی خۆی له ده‌ست ده‌دات . به‌هار ڕفیق – توێژه‌ری ده‌روونی له‌و باره‌ییه‌وه به وتی"من وه‌ك توێژه‌رێكی ده‌روونی به باشی نازانم كه تهلاَق به ده‌ست ژن بێت "ئه‌گه‌ر تهلاَق به ده‌ست ژن بێت ئه‌وا ژن ئونوسیهتی خۆی له ده‌ست ده‌دا ". ڕوانگه‌ی كۆمهلاَیهتیش بۆ پیاوه‌كه به باش سه‌یر ناكرێت، به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ چوونه‌وه سه‌میره ده‌ڵێت "له ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نازول نییه له پیاو بوونی پیاوه‌كه‌م، بڕوای ته‌واوم به هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌یه. ئه‌وه‌ی سه‌میره‌ی نیگه‌رانكردووه، هه‌ڵوێستی چه‌ند دادوه‌رێك بووه كه نه‌یانویستووه ئه‌و گۆڕانكارییه بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی به پێی بڕیاری ژماره 15له ماده‌ی 3 بڕگه‌ی 2 ساڵی 2008دا هاتووه ده‌ڵێت" ژن بۆی هه‌یه له كاتی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، مه‌رجی ئه‌وه دابنێت كه مافی تهلاَق به ده‌ستبوونی هه‌بێت " شاره‌زایانی بوار یاسایش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به پێی یاسا كۆنه‌كه‌ش ژن مافی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بوه، بهلاَم له دادگا حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه له واقیعدا تۆمار نه‌كراوه . مافناس- سه‌رگوڵ قه‌رداغی ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كه له بڕگه‌ی 188ی ساڵی 1959داله پێناسه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزاندا هاتووه "هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان له لایه‌ن ژن، یا پیاو به (ته‌وكیل) یا(ته‌فویز)ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له گرێبهستهكهكهدا هه‌بوو بێت، به‌س ئه‌مه به نوسراو هه‌بووه، بهلاَم له واقیعدا له دادگا تۆماركراو نییه". له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له یاسا كۆنه‌كه‌دا ژن بۆی هه‌بوه كه مه‌رجی فره‌ژنی بكاته بنه‌مای گرێبه‌ست ، مافناس سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی وتی:"له یاسای باری كه‌سێتی ساڵی 1959دا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆ،یا ناراسته‌وخۆ باس له‌وه نه‌كراوه كهفرهژنی بكرێته مه‌رج ، بهلاَم له یاسای هه‌مواركراوی ساڵی 20008دا هاتووه كه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ژن له گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا نوسیبووی نابێت ژنی دووه‌می به‌سه‌ربێت، ئه‌وا ئاساییه". شكاندنی ئه‌م ته‌لیسمه به‌لای سهمیرهوه هۆشیارییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كچان‌و ژنان به مافه‌كانیان هۆشیاربنهوه، ئه‌و داوا له مێینه‌كان ده‌كات كه له شوێنی خۆیدا داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روا پێی وایه كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌رچوون نییه له ئاین ، ڕێچكه‌یه‌كی یاسایی گرتۆته به‌رو یاساش له ئاینه‌وه سۆنگه‌ی گرتووه بۆچوونی مامۆستایانی ئاینیش له‌و باره‌یه‌وه به پێی بۆچوونه جیاوازه‌كانی فیقهی ئیسلامییه. عه‌بدولحه‌مید سیوه‌یلی- پێشنوێژی مزگه‌وتی مه‌جید به‌گ دهَلێیت "به‌پێی بۆچوونی جیاوازی زانایان ، ئه‌م دیارده‌یه له ئاینی ئیسلامدا هه‌یه، بهلاَم ده‌بێت پیاوه‌كه مولزه‌م بێت به‌رامبه‌ر به مه‌رجه‌كه‌ی.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-03-28-1902.html