|
|
|
|
|
|
گه‌نجان به كنگر ده‌ڵێن: فڵچه‌ی ڕیشتاشین!
ئا: ئیلهام عه‌بدوڵڵا
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
رۆژانه چه‌ندین ئافره‌ت له شه‌قامه‌كانی ناو بازاڕ ده‌بینین كه گیای كوردهواری هه‌مه جۆره ده‌فرۆشن گیای وه‌كو (كنگر، قارچك، كوزه‌ڵه، پونگه، گۆزروان..هتد) له پێناو دابینكردنی بژێوی ژیانیان، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م جۆره كاره كه هه‌ریه‌ك له‌و ئافره‌تانه خاوه‌نی چیرۆك و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك موعاناته با له زوبانی خۆیانه‌وه موعاناتهكانیان بخوێنینه‌وه. ئه‌وان به كۆڵ كنگر ده‌هێنن بۆ بازاڕ‌و هه‌ندێك له لاوانیش به كنگر ده‌ڵێن:"فڵچه‌ی ڕیش تاشین". ئه‌وه‌تا سواره 23 ساڵ ده‌ڵێت: "هه‌ر ئێێوارهیهك كنگرمان هه‌بێت من خێرم بهخشراهوهتوه، به وته‌ی خۆی بههاراران زیاتر له 15 ژه‌م كنگر ده‌خۆن، بهلاَم سواره وه‌ك خۆی باسیده‌كات ته‌بیعه‌تی به كنگر تێكده‌چێت. به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه كنگر ده‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شیان ناكات، بۆیه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان گیای كورده‌واریی ده‌فرۆشن، هه‌روه‌كو پرشنگ فارس ـ ته‌مه‌نی (38) ساڵه وتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌م پێشمه‌رگه‌یه و مووچه‌كه‌ی به‌شمان ناكات، بۆیه منیش بۆ یارمه‌تیدانی هاوسه‌ره‌كه‌م كارده‌كه‌م بۆ ماوه‌ی (10) ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م. دوو رۆژ ده‌چمه ده‌شت گیا هه‌ڵده‌كه‌نم و رۆژێكیش له بازاڕدا ده‌یفرۆشم، رۆژانه له سه‌عات شه‌شی به‌یانییه‌وه له پیره‌مه‌گرونه‌وه دێم و تا بانگی شێوان له بازاڕدا ده‌یان فرۆشم، خاوه‌نی دوو منداڵم و رۆژانه مناڵه‌كانم لای دشه‌كه‌م به‌جێده‌هێڵم"، وتیشی: "من حه‌زم ده‌كرد بژێویان باش بوایه، ئه‌م كاره‌م نه‌كردایه، ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستمان ده‌كه‌وێت به پێی رۆژه، رۆژی وا هه‌یه (30) هه‌زار و رۆژی وا هه‌یه (15) هه‌زار دیناره". به‌شێكی دیكه له‌و ئافره‌تانه داوا ده‌كه‌ن شوێنێكیان بۆ دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شتی تیادا بفرۆشن. هه‌روه‌كو نارنج عوسمان ـ كه ته‌مه‌نی (42) ساڵ بوو وتی: "بۆ ماوه‌ی (19) ساڵه ئیش ده‌كه‌م رۆژانه سه‌عات (7)ی به‌یانی دێم بۆ بازاڕ بۆ كاركردن (3) منداڵم هه‌یه و به پێكه‌نینه‌وه وتی: دڵم نایه ئیش به مێرده‌كه‌م بكه‌م، چونكه زۆر سپی و ناسكه و دواجار وتی: كچێ مێرده‌كه‌م داماوه هه‌تاو سوتاندویه‌تی كرێكاره هه‌تا رۆژێك كرێكاری ده‌ست ده‌كه‌وێ دوو رۆژ كاری ده‌ست ناكه‌وێ رۆژانه شاره‌وانی نایه‌ڵن به ئازادانه كار بكه‌ین، بۆیه داوام وایه شوێنێكمان بۆ دابین بكه‌ن:، وتیشی: "ناتوانم بۆتی دیاری بكه‌م كه چه‌ندم ده‌ست ده‌كه‌وێ، چونكه به پێی رۆژه". زۆربه‌ی ئافره‌تان موعاناتی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه شوێنی گونجاویان نییه كه كاری تێدا بكه‌ن، هه‌روه‌كو حه‌پسه ئیسماعیل وتی: "رۆژانه له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانییه‌وه دێم بۆ ئیش و منداڵیشم هه‌یه و چه‌ندین جار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كانی شاره‌وانی یارمه‌تییان داوم، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه شوێنێكی گونجاو نییه بۆ ئه‌وه‌ی گیای كوردهواری تیا بفرۆشین، من رۆژانه (35) بۆ (40) هه‌زارم ده‌ست ده‌كه‌وێت". به‌شێكی دیكه‌ش له‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئیش ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه مێرده‌كانیان ژنی دووه‌میان هێناوه و خه‌رجییان بۆ دابین ناكات، له‌وباره‌یه‌وه (گوڵ به‌هار) یه‌كێك بوو له‌و ئافره‌تانه‌ی كه مێرده‌كه‌ی ژنی دووه‌می هێناوه بۆیه وتی: "له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ئیشدهكهم مێرده‌كه‌م ژنی دووه‌می هێناوه و ماڵیان جیایه و خه‌رجیم ناكێشێ ئه‌وه بۆ ماوه‌ی (14) ساڵه ئیش ده‌كه‌م و خاوه‌نی شه‌ش منداڵم، رۆژانه سه‌عات شه‌شی به‌یانی دێم تا شه‌شی ئێواره ئیش ده‌كه‌م". شنۆ حه‌سه‌ن ـ توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئیش ده‌كه‌ن بێگومان دوو جار ئیش ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م كه ده‌چن بۆ ده‌شت بۆ گیا و دووه‌م كه ده‌یهێنن بۆ بازاڕ و ده‌یفرۆشن، ئه‌و ژنانه دووجار ماندوو ده‌بن گه‌وره‌ترین هۆكاری هه‌ژارییه كه وا له‌م ئافره‌تانه ده‌كه‌ن ئه‌م ئیشانه بكه‌ن، چونكه ئه‌م جۆره ئیشانه دوورن له هیوایهتییهوه، چونكه ئیشێكی پاك و خاوێن نییه و ئافره‌تان رووبه‌رووی ته‌حه‌روش ده‌بنه‌وه و كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی خۆراك و فرۆشتنی له بازاڕدا، كه ئه‌و پاره‌یه‌ش مه‌بله‌غێكی زۆر نییه له‌و كاره تاڕاده‌یه‌كیش له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌و جۆره ئیشانه له پله‌یه‌كی به‌رزدا نییه، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ستی ناسكی ئافره‌تان هه‌یه كه بێگومان شكانی هه‌ستی ناسكی ئافره‌ت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئافره‌ت كه ئیش ده‌كات، له‌گه‌ڵ هیوایه‌ت و بونیه‌تی ئافره‌تدا ناگونجێت، كه‌واته ئه‌م جۆره ئیشانه هه‌ندێ جار پاخود ئه‌توانین بڵێن زۆرجار تووشی بێزاری و بێ هیوایه‌تی ده‌كات له‌وه‌ی كه ناتوانێ پێداویستییه ئاساییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی وه‌كو ئافره‌تانی ئاسایی دیكه دابین بكات، چونكه ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكات داهاتێكی كاتی و كه‌مه، ئابووری ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی و جیهانیشدا پاڵپشتێكی گه‌وره‌یی ئافره‌تانه، چونكه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت پێداویستی و ئاره‌زوو داواكارییه‌كانی خۆی دابین بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به كه‌سێكی دیكه هه‌بێت، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌توانێت هاوكاری خێزانه‌كه‌شی بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-03-28-0908.html