|
|
|
|
|
|
ده‌نگی ژنان ژنانی به "زه‌عیفه"یی هێشته‌وه "ده‌نگدان به "زه‌عیفه" لای هه‌ندێك له پیاوان، وه‌ك هه‌ڵكه‌ندنی تاڵه‌مووه‌كانی سمێڵیان وایه"
دانێر قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
به پێی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه تا ئێستا بڵاو كراونه‌ته‌وه، زۆرترین كاندیی ئافره‌ت له كوردستان ته‌نها (20) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌م ئه‌نجامانه‌ش ژنان گومان له توانا و لێهاتوویی خۆیان ده‌كه‌ن، به وته‌ی به‌شێك له ژنانی به‌شداربوانی نێو ڕاپۆرته‌كه‌ش هۆكاری ده‌نگنه‌دانیان به ئافره‌ته كاندیده‌كان نه‌بوونی كاندیدی ئافره‌تی لێهاتوو بووه، هه‌ندێكیش له ژنان پێیان وایه كه پیاوان باشترن له ئافره‌تان، به‌شێك له پیاوانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بۆیه ده‌نگیان به ژن نه‌داوه، چونكه سیسته‌می كۆتا له به‌رژه‌وه‌ندی ژناندا بووه. چالاكوانانی بواری ژنانیش بیركردنه‌وه‌ی كۆمهلاَیهتی به له‌مپه‌ڕ داده‌نێن له به‌رده‌م ژناندا . باخان جه‌لال ـ 22 ساڵ ده‌نگی به كاندیدی پیاو داوه ، پاساوی باخان بۆ ده‌نگدانی به پیاو له به‌ر ئه‌وه بووه كه وه‌ك خۆی باسیده‌كات پیاو توانا‌و لێهاتوویی زیاتره وه‌ك له ئافره‌ت، چونكه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌ر پیاو قسه‌ی هه‌بووه‌و توانای چاره‌سه‌ركردنی هه‌بووه، باخان كاندیده ژنه‌كانی به شیاو نه‌زانیوه، وتیشی: "ته‌نها له كاتی بانگه‌شه‌كردنی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك له‌و ژنانه‌م ناسیوه، ئیتر كاریانم به باشسی نه‌بینوه چ خزمه‌تێكیان كردبێت؟". ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: خزمێكمان كچ بوو خۆی كاندید كردبوو، به‌ڵام ده‌نگیشم پێنه‌دا، چونكه قابیلیه‌تی په‌رله‌مانی نییه كه ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، كاتێك هاوڵاتییه‌ك ده‌نگ ده‌دات ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌وه كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگۆڕێت‌و كێ به باشتر ده‌زانێت سه‌حی لێبات". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و ژنانه‌ی خۆیان پاڵاوتووه له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا كاریان كردووه، بۆیه له تێڕوانینی باخانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاندیده ژنانه بشچنه په‌رله‌مان، كاره‌كانیان هه‌روا ده‌بێت. به‌شێكی تر له ده‌نگده‌ره ژنه‌كان هۆكاری ده‌نگدانیان به پیاو ئه‌وه بووه كه ژنێكی باش و گونجاویان ده‌ستنه‌كه‌وتووه، تا ده‌نگی پێبده‌ن. دیمه‌ن حسێن ـ (28) ساڵ پێی وایه كه ئه‌و كاندیدانه‌ی ئه‌و ناسیونی هه‌موویان پیاو بوون، وتی: " ئه‌گه‌رنا كه‌سێكی چالاكم بناسیایه بێگومان ده‌نگم پێده‌دا، چونكه هیچ جیاوازییه‌ك نابینم له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا، به‌ڵكو كار‌و خزمه‌ت رۆڵ ده‌بینێت له په‌رله‌ماندا. به‌شێكی تر له كچان ئه‌وه‌یان لا یه‌كلابووه‌ته‌وه كه پیاو شیاوی په‌رله‌مانه. ساكار كه‌ریم ـ ته‌مه‌ن (19) ساڵه‌و خوێندكاری په‌یمانگایه، ده‌نگی داوه به كاندیدی پیاو به وته‌ی ناوبراو "له به‌رئه‌وه‌ی پیاوم به باشتر زانی پێشتر له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه پێی ئاشنابووم كه كه‌سێكی زیره‌ك‌و شیاوی ئه‌ندام پهرلهمانێتیه و ده‌توانم متمانه‌ی پێبكه‌م". وتیشی: "ده‌نگدانی من بۆ پیاو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه ئه‌ركه‌ی سه‌رشانمه و تا گوناهبار نه‌بم، ئه‌گینا ده‌نگم نه‌ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگدان به پیاو باشتره‌و ده‌توانێت به‌كاری په‌رله‌مان هه‌ستێت، چونكه جارێ نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته. به شێكی تر له به‌شداربوان پێیانوایه كه ژن ده‌نگ به ژن بدات، باشتره، چونكه ژن گوزاش له كێشه‌كانی ژن باشتلر ده‌كات. وه‌ك په‌یمان سه‌لام ته‌مه‌نی 45 ساڵه وتی: "ده‌نگم دایه كاندیدی ئافره‌ت، چونكه ده‌زانم كه ئافره‌ت ده‌توانێت زیاتر هه‌ست به ئازاره‌كانی ئافره‌ت بكات و باشتر ده‌توانێت رووبه‌رووی كێشه‌كانم ببێته‌وه و لیبَم تێبگات". هه‌روه‌ها وتی: " كاتێك ئافره‌تێك نایه‌وێت ده‌نگ بدات به هاو ره‌گه‌زی خۆی ئه‌مه پیاوسالارییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كۆمه‌ڵگایه‌كی ناهۆشیارمان هه‌بێت، بۆیه من پێم باشه ژن و پیاو هاوكاریی یه‌كتریی بكه‌ن و یه‌كسان بن له كاركردندا، نه‌ك پیاو وه‌كو سیێبهری سه‌رم وابێت، به‌ڵكوه ده‌بێت هاوڕێم بێت له كاركردنمدا. به‌شێك له ژنان بۆچوونیان وایه كه ده‌نگدان نه به ژن و نه به پیاو باش نییه. ئه‌وه‌تا چرا ئه‌مین (30) ساڵ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌نگی نه‌داوه نه به ژن و نه به پیاو به وته‌ی خۆی پێشی مورتاحه و هه‌ستده‌كات له ولاَتی ئێمه‌دا ده‌نگدان هه‌مووی ساخته‌و گه‌نده‌ڵییه‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ده‌درێن هیچی جێبه‌جێ نابێت. وتیشی: " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه ده‌نگ به پیاو بدرێت، چ جای ئافره‌ت كه تازه‌یه و هه‌رگیز ناتوانیبَت به‌باشی كاره‌كانی جێبه‌جێ بكات، بۆیه سیقه‌م به ئافره‌ت نییه بچێته ناو په‌رله‌مانه‌وه. هه‌روه‌ها وتی: ده‌نگدانێك دوای مانگێك ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر خه‌یاڵییه‌و دروستی تیا نییه‌و له‌وڵاتان دوای 45 كاتژمێر ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگدانه ئاشكرا ده‌كرێت. به ڕای به‌شێك له به‌شداربوانی نێو ڕاپۆرته‌كه‌ش ئافره‌تان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا خه‌مسارد بوون. ره‌زا فه‌ریق ـ خوێندكاری زانكۆ وتی: ده‌نگم به كانیدیدی پیاو داوه، چونكه ده‌مناسی پێشتر به‌شداری چه‌ندین كۆڕ‌و سمییناری بووم قسه‌كانیم له یادبوون كه پێش هه‌ڵبژاردن بۆیكردبووین، به بۆچوونی ڕه‌زا پیاوان هه‌موویان چالاكن و خزمه‌تیان كردووه، بۆیه سیقه‌م پێیان هه‌یه ". ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له كاندیده ژنه‌كان گرت و وتی: " ژن ته‌نها له ناو رێكخراوه‌كه‌ی خۆیدا كار ده‌كات، بۆیه ناتوانێت خزمه‌ت بكات به باشی خۆزگه ئافره‌تێك ببوایه به باشی بیتوانیبایه ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرێت من ئه‌وپه‌ڕی بانگه‌شه‌م و ده‌نگیشم بۆ كۆده‌كرده‌وه، به‌ڵام نییه. چالاكوانانی بواری ئافره‌تانیش هۆكاری ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه بۆ هۆشیاری كۆمه‌ڵگه هێشوو ئهحمهدـ چالاكوانی بواری ئافره‌تان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "ئافره‌ت لاواز نییه، به‌ڵكو تێڕوانین و سه‌یركردنی كۆمه‌ڵگا وایكردووه. تیۆرێكی ده‌روونی هه‌یه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر درۆ زۆربكهیت كه‌واته بڕوات پێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش رێك وه‌ك ئه‌وه وایه، چونكه هه‌موو كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكه كه ئافره‌ت زه‌عیفه‌یه، ده‌نگدان به زه‌عیفه لای هه‌ندێك له پیاوان وه‌ك هه‌ڵكه‌ندنی تاڵامووهكانی سمێڵیان وایه، ئیدی چۆن ژن ده‌نگ ده‌هێنێ". به بڕوای هێشوو ژنان ده‌نگی باشیان هێناوه له چاو خۆیاندا، وتیشی: "ره‌نگه دوای نیو سه‌ده‌ی دیكه ئه‌م شێوازی بیركردنه‌وه‌یه به ته‌واوی كز بێت و ئافره‌تان به لێهاتوویی توانایان هه‌ڵبسه‌نگێنن نه‌ك به‌پێی ئافره‌ت بونیان".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-03-28-0535.html