|
|
|
|
|
|
گه‌شه كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی مندالَ
هه‌ینی-26-ئازار(مانگی 3)-2010
گه‌شه كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟ مه‌به‌ست له گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی فێربوونی ره‌فتاركردنه به پێی پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا وئه‌و شتانه‌ی كه له تاك چاوه‌ڕوانی ده‌كات (صباح حنا هرمز ویوسف حنا ابراهیم، 1988: 378). ئه‌و گه‌شه كردنه‌ش له رێگای به كۆمهڵكردن ئه‌نجام ده‌درێت.
به كۆمهڵكردن (واته التنشئه الاجتماعیه به زمانی عه‌ره‌بی وSocialization به زمانی ئینگلیزی) بریتیه له پرۆسه‌ی فێركردنی منداڵ ئه‌و شێوه ره‌فتارانه‌ی كه له لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه په‌سندن ورێكن له‌گه‌ڵ داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو.
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له دوو ساڵ تا شه‌ش ساڵ: له‌و قۆناغه‌دا منداڵ، پاش ئه‌وه‌ی فێری ڕۆیشتن ده‌بێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ دروست ده‌كات، بۆ نمونه منداڵانی كۆڵان. هه‌رچه‌نده منداڵ له‌و قۆناغه‌دا، كه قۆناغی پێش چوونه قوتابخانه‌یه، تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی فره‌وانتر بێت، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوا ڕۆژدا سه‌ركه‌وتووتر بێت له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیدا. بۆیه له‌و قۆناغه‌دا باخچه‌ی ساوایان ڕۆلێكی گرنگ ده‌بینێت له فره‌وان كردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی منداڵ. له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و كاته‌ی منداڵ له‌گه‌ڵ دایك وباوكی به‌سه‌ر ده‌بێت كورت ده‌بێته‌وه وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی داده‌مه‌زرێنی. هه‌روه‌ها زیاتر حه‌ز له سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات هه‌رچه‌نده هێشتا حه‌ز ده‌كات سه‌رنجی كه‌سانی گه‌وره بۆ لای خۆی رابكێشێت. شایانه‌ی باسه منداڵ له كۆتایی ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا حه‌ز ده‌كات به ته‌نیا یاری بكات ویاری كردنیش شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی كارلێكردنی (تفاعل) كۆمه‌ڵایه‌تی. له ته‌مه‌نی 3-4 ساڵیدا منداڵ حه‌ز ده‌كات یاری به كۆمه‌ڵ بكات نه‌ك به ته‌نیا.
گه‌شه‌كردنی ئینفیعالی
ئینفیعال (انفعال) وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه وبه‌رامبه‌ر وشه‌ی emotion به‌كار هاتووه، وله زمانی كوردی وشه‌ی هه‌ڵچوون وتاوگیری بۆ وشه‌ی ئینفیعال به‌كار هاتووه. وبه‌و شێوه‌یه پێناسه ده‌كرێت كه بریتییه له: كۆمه‌ڵه هه‌ست وسۆزێك كه وروژاندنی فسیۆلۆجی (وه‌ك زیاد بوونی لێدانی دڵ) ورهفتارێكی ته‌عبیری (وه‌ك زه‌رده‌خه‌نه) له‌گه‌ڵدایه. ئینفیعالهكان بۆ دوو جۆری دابه‌ش ده‌كرێن: 1. ئینفیعاله سه‌ره‌كییه‌كان: ئه‌و جۆره لای مرۆڤـ ولای ئاژه‌ڵ تێبینی ده‌كرێن. ئه‌و جۆره ئینفیعاله لای مرۆڤـ له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی به‌دیار ده‌كه‌وێت. ئه‌و ئینفیعالانهی كه ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌و جۆره شه‌شن: سه‌رسوڕمان، دڵخۆشی، تووڕه‌بوون، غه‌مباری، ترس، قێزكردنه‌وه. 2. ئینفیعاله به‌ستراوه‌كان به خود هوشیاری: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئینفیعاله دروست ببێت، منداڵ پێویسته توانای په‌ی به خود بردنی (واته ادراك الژات) گه‌شه‌ی كردبێت ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی له ته‌مه‌نی ساڵ ونیوێك ده‌ست پێ ده‌كات كه یه‌كه‌مجار منداڵ ئینفیعال هاوهه‌ستی (التعاگف) وئێره‌یی (الغیره) و ئیحراج بوونی لا سه‌رهه‌ڵده‌دات. له ته‌مه‌نی دوو ساڵ ونیودا منداڵ سێ ئینفیعالی تری لا گه‌شه ده‌كات كه بریتین له شانازی كردن (الفخر) وشه‌رم (الخجل) و هه‌ست كردن به تاوان (الشعور بالژنب).
گریان: منداڵ له‌به‌ر چه‌نده‌ها هۆی جیاواز ده‌گریێت. ده‌روونزانه‌كان سێ جۆر گریانیان لای منداڵ ده‌ست نیشان كردووه: • گریانی سه‌ره‌كی، كه به شێوه‌ێكی گشتی ئه‌نجامی برسیه‌تی وترسه، • گریانی ئازار، كه منداڵ پاش هه‌ست كردن به ئازاری ده‌ری ده‌بڕێت، • گریانی تووڕه كه منداڵ له كاتی تووڕه بووندا ده‌ری ده‌بڕێت. دیاره به گه‌شه كردنی منداڵ جۆری یه‌كه‌م له گریان كه‌م ده‌بێته‌وه وپاشانیش به ته‌واوی بزر ده‌بێت به‌ڵام جۆری دووه‌م هه‌تا كۆتایی ژیانی له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت هه‌رچه‌نده گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت. سه‌باره‌ت به گریانی تووڕه، پاش ئه‌وه‌ی منداڵ فێری ئه‌وه ده‌بێت تووڕه‌ی خۆی به شێوازی تر ده‌رببڕێت، ئه‌و جۆره گریانه‌ش به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات.
زه‌رده‌خه‌نه: له كاتی باس كردنی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی زه‌رده‌خه‌نه‌مان كرد، وته‌نیا لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه زه‌رده‌خه‌نه له سه‌ره‌تادا په‌رچه‌كرداره و له‌دوایدا ده‌بێته كردارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه زه‌رده‌خه‌نه هاتن پێویستی به 17 ماسولكه له ماسولكه‌كانی ڕوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێت! دیاره زه‌رده‌خه‌نه‌ش، وه‌ك ره‌فتارێكی ته‌عبیری له ئینفیعال، گه‌شه ده‌كات وئه‌گه‌ر چی له‌سه‌رتادا زه‌رده‌خه‌نه‌ی منداڵ پاك وراستهقینهیه وته‌عبیر له دڵخۆشی ده‌كات، زه‌رده‌خه‌نه‌ی كه‌سی هه‌رزه‌كار یان بالغ چه‌ند پالنه‌ر ومانای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرێت به پێی سیاقه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كه‌ی. ترس: ده‌روونزانه‌كان گرنگیان به ئینفیعالی ترس لا منداڵ داوه وكۆمه‌ڵێك ڕاو بۆچونیان هه‌یه. دیاره له ترس له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی به‌دیار ده‌كه‌وێت و له ته‌مه‌نی ساڵ ونیوێك ده‌گاته لووتكه‌ی. زیاتر بابه‌تی ترس لا منداڵ ترسانه له كه‌سانی بێگانه وترسان له دابڕان. ترسان له كه‌سی بێگانه یه‌ك شێوه‌ی نییه، به‌ڵكو به پێی چه‌ند فاكته‌رێك ده‌گۆڕێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر منداڵ له باوشی دایكی بێت ئه‌وا ترسی له بێگانه كه‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی كه به ته‌نیا بێت، منداڵ زیاتر له گه‌وره‌ی بێگانه ده‌ترسێت نه‌ك له منداڵی بێگانه، وهه‌روه‌ها كه‌متر ده‌ترسێت له‌بێگانه ڕووخۆش كه له‌ناكاو پڕناداته منداڵه‌كه. ترسان له دابڕان زیاتر له ئه‌نجامی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی دایك به پله‌ی یه‌كه‌م وباوك به پله دووه‌مه. دیاره ئه‌و دایك وباوك سه‌رچاوه‌ی ئارامیین بۆ منداڵ و دوور كهوتنهویان یان بزر بوونیان به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی مانای ترس ده‌گه‌ێنێت. ئه‌و جۆره ترسه‌ش له ته‌مه‌نی ساڵ ونیوێك ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی وپاشان كز ده‌بێته‌وه به به‌هێز بوونی حه‌زكردن به سه‌ربه‌خۆیی.
كۆنترۆل كردنی ئینفیعالهكان: هه‌رچه‌نده منداڵ له كاتی له دایك بوونی زۆر ئازادانه ئینفیعالهكانی خۆی ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام پاشان فێرده‌بێت كه چه‌ند میكانیزم ورێگایهك به‌كار بهێنێت بۆ كۆنترۆل كردنیان چونكه كۆمه‌ڵگا وورده وورده سنووری ده‌ربڕینی ئینفیعالهكانی ته‌سك ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی راستی بێت منداڵ هه‌ر له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدا هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆلی ئینفیعالهكانی بكات ومژنی په‌نجه شێوازیكه منداڵ بۆ كۆنترۆل كردنی ئینفیعالهكانی به‌كار دێنێت وله‌وانه‌ش تا گه‌وره‌ش بێت ئه‌و خووه‌ی له‌گه‌ڵدا بمێنێت. پاش ئه‌وه‌ی منداڵ فێری زمان ده‌بێت، ئه‌وا منداڵ له رێگایه‌وه ده‌توانێت كۆنترۆلی ئینفعالهتهكانی بكات. بیردۆزی ئێریك ئێریكسۆن: یه‌كێكه له‌و بیردۆزانه كه هه‌وڵی داوه لایه‌نی گه‌شه كردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤـ به شێوه‌یه‌كی گشتی ولایه‌نی ئینفعالی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی روون بكاته‌وه. ئێریكسۆن پێشنیاری هه‌شت قۆناغ ده‌كات كه مرۆڤـ پێیان تێده‌په‌ڕێت له قۆناغی منداڵی هه‌تا قۆناغی پیر بوون وبه‌و شێوه‌ی خواره‌وه: 1. قۆناغی متمانه كردن (الپقه) به‌رامبه‌ر متمانه نه‌كردن: ئه‌و قۆناغه ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵ ده‌گرێته‌وه ودروست بوونی متمانه پێویستی به هه‌ست كردن به حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ نزمترین ئاست له ترس وبیم ده‌رباره‌ی دواڕۆژدا. ئه‌گه‌ر متمانه له‌و قۆناغه‌دا هاته دی ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به‌رامبه‌ر به ژیان گه‌شبین ده‌بێت. 2. قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی به‌رامبه‌ر شه‌رم وگومان: ئه‌و قۆناغه له نێوان یه‌كه‌م تا سێیه‌م ساڵ له ته‌مه‌نی منداڵ سه‌رهه‌ڵده‌دات. پاش ئه‌وه‌ی منداڵی شیرخۆر متمانه به دایك وباوكی ده‌كات، فێری ئه‌وه ده‌بێته كه ئه‌و ره‌فتاره ئه‌نجامی ده‌دات به‌رهه‌می خۆیه‌تی، واته خۆی ده‌یكات وویستی خۆی هه‌یه، بۆیه ده‌ست ده‌كات به ته‌ئكید كردنی سه‌ربه‌خۆیی خۆی. ئینجا ئه‌گه‌ر ئازادی منداڵی شیرخۆر زۆر ته‌سك كراوه وبه توندی سزا درا، ئه‌وا هه‌ست كردن به سه‌ربه‌خۆیی كز ده‌بێت وهه‌ست كردن به شه‌رم وگومان جێگای ده‌گرێته‌وه. 3. ده‌ستپێشخه‌ری (المبادره) به‌رامبه‌ر هه‌ست كردن به تاوان: ئه‌وه سێیه‌مین قۆناغه لای ئێریكسۆن وله پێش چوونه قوتابخانه سه‌رهه‌ڵده‌دات. دیاره منداڵ له‌و قۆناغه رووبه‌رووی جیهانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی فره‌وان ده‌بێته‌وه وچه‌نده‌ها به‌ربه‌ست وته‌گه‌ره‌ی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م. منداڵان چاوه‌ڕوانیان لێده‌كرێت كه هه‌ست به لێپرسینه‌وه بكه‌ن به‌رامبه‌ر به شت ومه‌ك وجل وبه‌رگ وره‌فتاری خۆیان. هه‌ست كردن به لێپرسینه‌وه سیفه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری لای منداڵ زیاد ده‌كات. به‌ڵام منداڵ له‌وانه هه‌ست به تاوان بكات ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست هه‌ستی به لێپرسینه‌وه نه‌كرد یان ده‌وروبه‌ری وایان لێ‌كردن كه زیاد له پێویست دڵهراوك (قلق) بێت. 4. به‌ده‌ست هێنان (الانجاز) به‌رامبه‌ر هه‌ست كردن به كه‌می: ئه‌و قۆناغه ده‌كه‌وێته قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه. دیاره ده‌ستپێشخه‌ری له قۆناغی پێشوودا منداڵی رووبه‌رووی خیبره‌یه‌كی نوێ وده‌وڵه‌مه‌ند فره‌لایه‌ن ده‌كاته‌وه ومنداڵ هه‌وڵ ده‌دات وزه‌ی خۆی ئاراسته‌ی بواری شت زانین وفێربوون بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵ نه‌یتوانی شتێكی وا به‌ده‌ست بێنێت، یان له قوتابخانه كه‌وت، ئه‌وه له‌وانه هه‌ست به كه‌می (واته الشعور بالنقص) بكات وخۆی به كه‌متر له منداڵه‌كانی تر بێته پێش چاو. 5. شوناس (الهویه) به‌رامبه‌ر شوناسی نادیار: كێشه‌ی شوناسنامه له قۆناغی ههرزهركاری سه‌رهه‌ڵده‌دات. له‌و قۆناغه‌دا هه‌رزه‌كار له خۆی ده‌پرسێت: من كێم؟ رۆلم چییه؟ وده‌بم به چی؟ دیاره هه‌رزه‌كاران رۆلی نوێیان پێ ده‌سپێردرێت وه‌ك پیشه وخۆشه‌ویستی وشتی تر. ئینجا ئه‌گه‌ر دایك وباوك رێگایان به منداڵه هه‌رزه‌كاره‌كه‌یان دا بۆ ئه‌وه‌ی شوناسی خۆی بدۆزێته‌وه به شێوه‌یكی دروست، بێ ئه‌وه‌ی خۆیان هیچ شوناسێكی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ئه‌وا شوناسێكی پۆزه‌تیڤ لای هه‌رزه‌كار دروست ده‌بێت ئه‌گینا هه‌رزه‌كار تووش سه‌ر لێشێوان ده‌بێت وله‌وانه‌یه شوناسێكی باش بۆ خۆی نه‌دۆزێته‌وه. 6. خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری: ئه‌و قۆناغه له ته‌مه‌نی 20 تا 30 ساڵیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات. لێره‌دا مرۆڤـ ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام دروست بكات، له شێوه‌ی هاوسه‌ریه‌تی (زواج). ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌یتوانی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه دابمه‌زرێنێت ئه‌وا له‌وانه‌یه تووشی گۆشه‌گیری ببێت. 7. به‌رهه‌مهێنان به‌رامبه‌ر وه‌ستان: ئه‌و قۆناغه له ته‌مه‌نی 40 تا په‌نجا ساڵیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات. گرنگترین ئه‌رك له‌و قۆناغه بریتییه له په‌روه‌رده كردنی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كه‌سانێكی سه‌ركه‌وتوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌یتوانی ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام بدات ئه‌وه له‌وانه تووشی وه‌ستان ومهنگی ببێت وگه‌شه نه‌كات چونكه هیچی پێشكه‌ش به نه‌وه‌ی نوێ نه‌كردووه. 8. ته‌واو بوون به‌رامبه‌ر بێ ئومێدی: دوا قۆناغه له قۆناغه‌كانی گه‌شه كردن كه تیایدا مرۆڤـ بیر له ژیانی رابردووی ده‌كاته‌وه وهه‌وڵ ده‌دات بگاته ده‌رئه‌نجامێك ودید وبۆچوونی خۆی دیاری بكات وئینجا ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بڕوای وابوو كه له ژیانی رابردووی شتێكی به‌هاداری به‌ده‌ست هێناوه ئه‌وا هه‌ست به ته‌واو بوون ده‌كات، واته ته‌كامولی خودی خۆی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه به دیدێكی نێگه‌تیفانه ته‌ماشای رابردووی خۆی كرد ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تووشی بێ ئومیدی وڕه‌ش بینی دێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-03-26-4649.html