|
|
|
|
|
|
هۆكاره‌كانی شه‌رمی منداڵ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی
و.سۆما عبدالطيیف/ هه‌ولێر
هه‌ینی-26-ئازار(مانگی 3)-2010
زۆر جار دایكان باسی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن كه مناڵه‌كانیان به تایبه‌ت كچیان كه نیشانه‌ی شه‌رمیان تێدایه ، به‌تایبه‌ت لای بێكانه، شه‌رم ووشه‌یه‌كه دوو مانا له خۆی ده‌گرێت یه‌كێكیان باش و ئه‌وه‌ی تریان ئه‌وه‌ی تریان نه‌خۆشیه ، شه‌رمكردن ئه‌و كاته‌ی جۆرێكه له شاهرم شتێكی ئاساییه له ڕووی كۆمهلاَیهتی و ئاینی ، چونكه ئه‌مه مانای باشی په‌روه‌رده ده‌رده‌خات ، بهلاَم هه‌ندێ جار شه‌رم ده‌گۆڕێت بۆ نه‌خۆشیه‌ك كه پێ ی ده‌گوترێت "( فۆبیا) ترسی كۆمهلاَیهتی " هۆكاره‌كانی شه‌رم چه‌ندین هۆكاری هه‌یه ده‌بێته هۆی شه‌رم و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا له‌وانه 1.گرنگی نه‌دان به ڕێزی منداڵ . 2. سه‌ركۆنه‌كردن و توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ منداڵ 3. گرنگی پێدانی له ڕاده‌به‌ده‌ر ( لاواندنه‌وه) 4.زۆر ئاگاداركردنه‌وه‌ی له تێكه‌ڵ بوونی بێگانه، بهنایبهت گه‌ر خێزانه‌كه له ناو كه‌س و كاری خۆی نه‌بێت . 5.ترساندن و ئاگاداركردنوهی له خراپیه‌كانی تێكهلاَوی له‌گه‌ل كه‌سانی تر . 6. هه‌ندی جار هۆكاری بۆماوه‌یی هه‌یه ، به‌تایبه‌ت گه‌ر یه‌كی له باوان شه‌رمن بووبێ له مناڵ . 7. هۆكاری بیۆلۆجی وه‌ك كه‌م و كورتی له خۆراكی دایكی دووگیان و یا ماندویه‌تی لاشه‌یی وههڵچونه ده‌روونیه‌كانی، گاریگه‌ری به جێ ده‌هێڵی له سه‌ر ئامێری هه‌ڵچونی كۆرپه‌له كه تازه له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌تی له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می سه‌ره‌تای سكپڕی . هێڵه چاره‌سه‌ریه‌كان: هه‌ندێ له هێڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردن بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كێشه‌ی شه‌رمنی لای منداڵ *دووركردنهوه له دوودڵی زۆر له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ت ، و چاودێری نه‌كردی ڕه‌فتاره‌كانی به‌توندی ترسان له هه‌ر ڕفتارهێكی،چونكه ئه‌مه ڕێگه له جوڵه‌كانی ده‌گرێت و نا هێڵت چێژ له یاریكردن وه‌رگرێ و گۆشه‌گیر ده‌بێ . *دوورخستنه‌وه‌ی منداڵ له كێشه‌كانی خێزان بۆ ئه‌وه‌ی ترس وهه‌ستی له تێكچوونی نه‌بێ. * به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ی منداڵه‌كانی ترت به‌سه‌ر ئه‌ودا له‌به‌ر چاوی كه‌سانی تردا بێ ئه‌وه‌ی ستایشی ئهوبكهیت ،چونكه ئه‌مه واده‌كات شه‌رمه‌زاربێت و هه‌ستی شه‌رمنی لا دروست بیت . * دووركه‌تنه‌وه له توندوتیژی به‌رامبه‌ری كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كا ،چونكه ئه‌مه واده‌كات هه‌ست به كه‌می خۆی بكات. * پله به‌ندی له مامه‌ڵه‌كردن وپێدانی سۆز بۆی . * پێناساندنی منداڵه‌كه‌ت به خه‌ڵكانی زۆر به جیاوازی شێوه‌یان ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت بۆ تێكهلاَو بوونی له‌گه‌ڵ ژیانی كۆمهلاَیهتی وتێكهلاَوبوونی كه‌سانی تر . * پێدانی هه‌ستی متمانه به‌خۆبوون پێ ی به هۆی هاندان و ستایشكردنی له‌هه‌ر كارێكی باش كه ده‌یكا به تایبه‌ت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل كه‌سانی تر ، وه ناچار نه‌كردنی به كردنی كارێك كه نایه‌وێ بیكات . * ڕه‌خنه لێنه‌گرتنی ڕه‌وشته‌كانی به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر و یا نازناوی ڕه‌فتاری خراپی پێنه‌ڵێت ، به تایبه‌ت لای كه‌سه نزیكه‌كان . * چاو پۆشین له هه‌ندێ له ڕه‌فتاره ناڕێكه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی وا هه‌ست نه‌كا كه به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌یت و چاوت له‌سه‌ریه‌تی . *ئاماده‌كردنی كه‌ش و هه‌وای گفت‌و گۆ له نێوان تاكه‌كانی خێزان وڕۆلی ئه‌و ، و وه یهردانی كردنی هاوڕێیان و سیله‌ی ره‌حم زۆرێك له لایه‌نه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌كه‌ن . * هه‌وڵدان بۆ پێوانه‌كردنی ئه‌وكاتانه‌ی كه دووره په‌رێزه و وه ئه‌وكاتانه‌ی سه‌یری ته‌له‌فزێۆن ده‌كا و یا سه‌یری كۆمپیتهرویاریهكان ده‌كا به‌ته‌نیا ، چونكه پێوانهنهكردنی ئه‌وانه ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشه‌كه . * پێداگری كردن له بردنی بۆ باغچه و پاركه‌كان و شوێنه كراوه‌كان و یاریگاكان . * ڕێز گرتن له كه‌ل وپه‌ل و یاریه تایبه‌تیه‌كانی ، وه ڕاهێنانی له پارێزگاری كردن لێیان ووه پرسكردن پێ ی كاتی ده‌ستكاری كه‌ل و په‌له‌كانی ده‌كه‌ی یا به‌كاریان ده‌هێنی . سه‌رچاوه / اسلام اونلاین
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-03-26-2119.html