|
بۆچی هاوسه‌رگیرییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابن؟
وریا عه‌لی
-هه‌ینی-19-ئازار(مانگی 3)-2010
ئه‌مڕۆ زۆرێك له هاوسه‌رگیرییه‌كان پێش دروست بوون، یاخود دوای ماوه‌یه‌كی كورت له دروستبوون هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، زانینی هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌م هاوسه‌رگیرییانه سه‌ركه‌وتوو نابن ده‌توانێت رێگاچاره‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه بیت كه هاوسهرگیرییكردنتان شكت نه‌هێنێت. په‌یوه‌ندیی: ده‌وری سه‌ره‌كی له سه‌ركه‌وتنی هاوسهرگیرییهكاندا هه‌یه، به‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كی دروست، چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و كێشمهكێشهكان نابن‌و گرفت زیاتر دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران هیچ هونه‌رێكی په‌یوه‌ندیی پێویستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نه‌بێ، ئه‌وا بچوكترین كێشه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێ. په‌یوه‌ندیی، واته بوار دان به هاوسه‌ران بۆ به‌شدارییكردن له نیگهرانیو ئاوات‌و ئاره‌زووه‌كانی یه‌كتردا، ده‌بێته هۆی گهشهكردنو چرۆكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران، به‌بێ پشكداری كردن له‌مانه‌دا، هاوسه‌ره‌كان گه‌شه ناكهنو تا ئه‌ندازه‌ی داواكراو له‌یه‌ك نزیك نابنه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك، یان هه‌ردووك له هاوسه‌ران هیچ هونه‌رێكی په‌یوه‌ندیی كاریگه‌ریان نه‌بێ، ئه‌وا چارهسهركردنو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفت‌و كێشه‌كانیان نابێت، به‌ڵكو زیاتر ده‌بێت، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو هاوسه‌ر ناتوانن بۆچوونی یه‌كتر بزانن. خۆشه‌ویستی له‌وانه‌یه له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام كاتێك كه نیگه‌رانییه گرنگه‌كان بوونیان هه‌یه خۆشه‌ویستیش ناتوانێت به ته‌نهایی به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و هاوسه‌رگیرییه بكات. نیگه‌رانییه داراییه‌كان پێده‌چێت خودی هۆكاری شكستی هاوسه‌رگیرییه‌كه نه‌بێت، به‌ڵام دژایه‌تییه‌كان و پێچه‌وانه‌كان كه ئه‌م نیگه‌رانییانه دروست ده‌كه‌ن به زۆری له شكستخواردنی هاوسهرگیرییهكاندا خه‌تابارن. هه‌لومه‌رجی ده‌وروبه‌ری هاوسه‌رگیریش ده‌توانێت ببێته هۆی شكست. هاوسه‌رگیرییه‌كی ئاسان (به‌بێ بیركردنه‌وه) ناتوانێت هاوسه‌رگیرییه‌كی سالم‌و دروست بێت، كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیریی بكات، ئه‌گه‌ر بێجگه له خۆشه‌ویستییه‌كی راست له‌سه‌ر شتێكی تر هاوسه‌رگیریی بكات، ئه‌وا ئه‌و گریمانه‌یه بوونی ده‌بێت كه ئه‌م هاوسه‌رگیرییه هاوسه‌رگیرییه‌كی باش بێت (خۆشه‌ویستی به ته‌نها به‌س نییه)، ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه نییه كه مه‌رجی گران ـ وه‌ك ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه ـ دابنرێت. هاوسه‌رگیری كردن له ته‌مه‌نه‌كانی خواره‌وه هۆكارێكی تری شكست خواردنه، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی گونجاو بۆ هاوسه‌رگیریی گۆڕاوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به خودی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وایه كه بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان و ته‌مه‌نه‌كانی خواره‌وه‌و له (20)ه ساڵ كه‌متر هاوسه‌رگیری كردن زۆر زووه. هاوسه‌رگیریی كردن پێش ئه‌وه‌ی هه‌لی چێژ وه‌رگرتن له ژیان بێت، ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه رقت له هاوسه‌رگیریی بێته‌وه‌و له كۆتاییشدا شكست سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بێت. كاتێك ژن‌و مێرد بێ ته‌جروبه‌ن ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی چاك، به زیادكردنی زانیاری‌و هونه‌ری پێویستی (ژن‌و مێرد) ده‌ست پێده‌كات، كۆنترۆڵ كردنی رووداوه‌كانی ده‌ره‌وه له ده‌ستی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام كۆنترۆڵی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه ده‌رباره‌ی رووداوه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنیان له ده‌ستی خۆماندایه، كاتێك به هه‌ندێك شت، یا بهربهستهكانو گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش‌و سه‌رمه‌شقی به‌هێز رووبه‌ڕوو ببنه‌وه، ده‌توانرێت به‌سه‌ر زۆرێك له‌وانه سه‌ركه‌ویت و هه‌لومه‌رجه‌كه بگۆڕیت‌و ژیانێكی سه‌ركه‌وتوو بهێنیته كایه‌وه، چونكه كاتێك ئامانجی من هاوكاری‌و هاوده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌م بێ، له خۆم پرسیار ده‌كه‌م چ كارێك ده‌توانم ئه‌نجام بده‌م تا په‌یوه‌ندی گه‌رم و گوڕی له‌گه‌ڵدا به‌رقه‌رار بكه‌م‌و بارودۆخ باشتر بێت، ده‌توانم چ هه‌لومه‌رجێك دروست بكه‌م تاكو به خۆشی‌و خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ندی دروست و میهره‌بانانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا ببێت‌و بتوانم سه‌رنجی ئه‌و زیاتر بۆ لای خۆم رابكێشم. ته‌نها به وه‌رگرتنی زانیاری و هونه‌ری پێویست كه ده‌توانین له جێگای ئاگایی بوون له خاڵی لاوازی‌و لابردنی هه‌لومه‌رجی خراپ و نه‌گونجاوی خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت، هاوكاری پێویست بكه‌ینه كردار. هه‌ر ژن‌و مێردێكی به ئاگا پرسیار له خۆیان ده‌كه‌ن كه: چۆن له‌گه‌ڵ شته‌كاندا مونسیفانه به‌رخورد بكه‌ن؟ چۆن خاڵی لاوازی یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن؟ چۆن خاڵه باشه‌كانی یه‌كتری بدۆزنه‌وه‌و ته‌یدی بكهنو دووپاتی بكه‌نه‌وه؟ چۆن به‌هێزو سه‌رمه‌شقی فراوان، گۆڕانكارییه چاكه‌كان له ژیانی هاوبه‌شدا بێننه دی؟ چۆن ره‌فتارو كرداری خۆیان بخه‌نه سه‌ر رێگای ئامانجه‌كان؟ له‌م ههلومهرجانهدایه كه ره‌فتارو كاره‌كانیان چاك دهبنو ده‌بنه جێگای ره‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر و هه‌ست ده‌كه‌ن گهرمو گوڕی له نێوان هاوسه‌راندا به‌هێز بووه‌و زیاتر بووه. به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌رگرتنی زانیاری و هونه‌ر له كاره‌كاندا، له دروستكردنی په‌یوه‌ندی چاك‌و كاریگه‌ر له نێوان هاوسه‌ران به‌شێوه‌ی فێربوون‌و یادگیرییه، كاتێك هه‌ریه‌كێك له هاوسه‌ران به رۆحی هاوكاری‌و هه‌ستی بهرپرسیارێتیو هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنی ره‌زامه‌ندی ئه‌ویتر هه‌وڵ بدات، به‌شێوه‌یه‌كی دروست له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی چاك‌و ره‌زامه‌ندی بهخشو سهركهوتوودان. چۆن ده‌توانین ئامانجه دروستكهرهكان بخه‌ینه جێگای ئامانجه خراپ‌و رووخێنه‌ره‌كان؟ ژنان‌و پیاوانی سه‌ركه‌وتوو له ژیانی ژن‌و مێردایه‌تیدا زۆرباش ده‌زانن كه ژیانێكی هاوبه‌شی سه‌ركه‌وتوو جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك و به‌هێزو شاد، به‌بێ زانیاری و وه‌رگرتنی هونه‌ری پێویست نه‌بێ، به‌شێوه‌ی رێكه‌وت نایه‌ته‌دی. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌شیان چاك و جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كیان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی شایسته‌و چاكیان له‌گه‌ڵ هاوسهرهكهماندا به‌رقه‌رار بكهنو ژیانێكی هاوبه‌شی پڕ بار‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی عاده‌ته خراپهكانو رووخێنه‌ره‌كان بخه‌نه كه‌ناره‌وه، ده‌بێت شێوه‌و هۆكاره چاكه‌كان و دروستكهرهكان بخه‌نه جێگای ئه‌وانه، ده‌بێ بزانن كه: ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی، هه‌روه‌كو په‌روه‌رده‌كردنی گوڵی باخچه‌كان وایه، كه هه‌موو رۆژێك ده‌بێت سه‌ر له گوڵه‌كان بدرێت‌و چاودێرییان بكه‌ن تا شادابو سهرحاڵو به‌رده‌وام بن له گه‌شه‌ی خۆیان. له كاتێكدا كه كات دانه‌نان‌و ئاگالێنه‌بوون و غافڵ بوون له گوڵه‌كان ده‌بنه هۆی په‌ژمورده‌و سیس بوونیان، به هه‌مان شێوه له ژیانی هاوبه‌شدا وه‌رگرتنی زانیاری و هونه‌ری پێویست، هه‌روه‌ها كات دانان بۆ هاوسه‌ر و له‌گه‌ڵ یه‌كبوون و هه‌وڵ دان بۆ ناسینی پێویستییه‌كان‌و لابردنی پێویستییه‌كانی یه‌كتری، په‌یمان دان‌و هه‌وڵی هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ره‌كان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تی خوازراو و وه‌رگرتنی بهرپرسیارێتییهكانو ملكه‌چبوون له كاتی خۆیدا و... هتد، ئه‌مانه هه‌مووی له ژیانێكی هاوبه‌شی چاك‌و رهزایهتبهخشدا كاریگه‌رییان هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ران ئامانجه‌كانی خۆی به دیاریكه‌ر بزانێت و هێواش هێواشو له‌سه‌رخۆ و راستگۆیانه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا باس بكهنو وه‌ریبگرن، كه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی چاكتر له ژیانی هاوبه‌شدا ده‌ورێكی چاك‌و دروستكه‌ر ده‌بینێ، ده‌توانن بهخۆشیو خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بخاته ژێر كاریگه‌ری چاكه‌وه‌و وه‌كو خه‌ڵاتی ره‌فتاره چاكه‌كانی خۆت ژیانێكی خۆش‌و خۆشگوزه‌ران به سه‌ر به‌رن. سه‌رچاوه: persianv.com
|