|
زۆرینه‌ی ژنان له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپبه‌كارهێنانی موبایل بێ‌ئاگان
-هه‌ینی-19-ئازار(مانگی 3)-2010
رۆژی چوارشه‌ممه 17/3/2010 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان سمینیارێكی بۆ رێكخراوه‌كانی ژنان‌و میدیاكان سازكرد. له سمیناره‌كه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل له لایه‌ن به‌شی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خرایه روو، مولازم هێمن ـ توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو له سه‌ره‌تای سیمناره‌كه‌دا كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی لایه‌نی تیۆری توێژینه‌وه‌كه خسته ڕوو، دوای روونكردنه‌وه‌ی چه‌مك و زاراوهكانو مێژووی سه‌رهه‌ڵانی مۆبایل. توێژه‌ر هۆكاره‌كانی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایلی گێڕایه‌وه بۆ لاساییكردنه‌وه‌و خاڵی كردنه‌وه‌ی ده‌روونی تاك. ئه‌وه‌ی به‌لای توێژه‌ره‌وه جێگه‌ی سه‌رنج بوو، ئه‌وه‌بووه كه دوای 8 ساڵ له خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و ئامێره، جا له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه جا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌رچووه، پاشان توێژه‌ر له رێگه‌ی ئامێری (سلاید)ه‌وه به داتا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و فۆرمانه‌ی خسته روو كه كۆیكردبوونه‌وه. توێژه‌ر له كۆی (500) فۆرم (385) فۆرمی وه‌رگرتبووه‌وه، فۆرمه‌كان به‌سه‌ر ژنانی ته‌مه‌ن (18ـ 40) ساڵ دابه‌شیكردبوو له زانكۆ و پهیمانگاكاو خانه‌ی نه‌وجه‌وانان و خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی . به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی خرایه روو ده‌ركه‌وت، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل كه ژنانن توندوتیژییان له دژ ئه‌نجامدراوه. به‌شێكیان له رێگه‌ی كورته نامهوهو به‌شێكی تریان له ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆ به جنێو و هه‌ندێكیش له ژنان رووبه‌ڕووی داواكاری سێكسی بووه‌ته‌وه، ته‌نها یه‌ك كه‌سیش به شێوازی وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆی رووبه‌ڕووی توندوتیژی بووه‌ته‌وه. جێگه‌ی باسه كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه به بێزاری و رق بووه‌و به‌شێكی تریشیان دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی بوون. دوای هه‌شت ساڵ له‌به‌كارهێنانی مۆبایل په‌رله‌مان یاسای ژماره 6 ی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌یاندن ده‌ركرد، ئه‌و سزایه‌ی له یاساكه‌دا خراوه‌ته روو، ماده‌ی ژماره دووه كه به‌ندكردنه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له (80%)ی ژنان هیچ له باره‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی مۆبایل شاره‌زا نین، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه له كۆی (15) نموونه‌ی وه‌رگیراوی تویژینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك له ژنان به مه‌به‌ستی گاڵته‌كردن و هه‌ندێكی تر به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بووه. هه‌ر به پێی ئه‌و داتایه كه توێژه‌ر خستیه روو، ده‌ركه‌وتووه كه له (6%)ی ژنان تووشی بارگرژی ده‌روونی بوون له (24%)یش تووشی نه‌خۆشی دهروونیو جه‌سته‌یی بوون. له كۆی (141) نموونه‌ی وه‌رگیراوی توێژینه‌وه‌كه‌ش رێژه‌ی له (67%)ی هه‌ستی بێزاری‌و رقیان لا دروست بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌كارهێنانی توندوتیژی كاریگه‌ریی دروست كردووه له‌سه‌ر باری ده‌روونی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا رێژه‌ی له (21%)ی ئه‌وانه‌ی توندوتیژییان له‌هه‌مبه‌ردا كراوه به ئاسایی وه‌ریانگرتووه، له (10%) هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان لا دروست بووه. له كۆی (168) نموونه‌ی وه‌رگیراوی توێژینه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه له (28%)یان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ره‌گه‌زی (كوڕ‌و كچ) دروستكردووه، له (14%) ته‌نها له‌گه‌ڵ كچدا په‌یوه‌ندییان هه‌بووه، له (6%)ی ژنانیش له‌گه‌ڵ كوڕدا په‌یوه‌ندییان گرێ داوه. هه‌روه‌ك له كۆی (169) نموونه‌ی وه‌رگیراوی توێژینه‌وه‌كه له نیوه زیاتر واته له (54%) وه‌ڵامی ژماره‌ی نه‌ناسراو ناده‌نه‌وه. به رای توێژه‌ر هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسی كچان له داوای كوڕان بۆ خۆشهویستیو په‌یوه‌ندی و دروست نه‌بوونی كێشه‌وه گرفت، هه‌روه‌ها له (20%)یشیان وه‌ڵامی ژماره‌ی نه‌ناسراو و ناده‌نه‌وه، به‌شێكی زۆریش له نموونه‌ی وه‌رگیراوی توێژینه‌وه‌كه ده‌كاته له (69%)ی ژنان له كاتی به‌كارهێنانی مۆبایلدا ئازادیی ته‌واویان هه‌بووه، له (19%) هه‌ندێكجار ئازادن و هه‌ندێكجار له‌مپه‌ریان له به‌رده‌مدا هه‌یه. هۆكاری خراپ به‌كارهێنانی مۆبایلیش به‌پێی به‌شێكی نموونه‌ی وه‌رگیراو كۆمپانیاكانی مۆبایل به به‌رپرس ده‌زانن، كه ده‌كاته له (23%)ی كه ده‌گاته (125) به‌شداربوو، هه‌روه‌ها له (8%)ی حكومه‌ت به بهرپهرس ده‌زانن. جۆری توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان كراوه بریتی بووه له جنێو‌و هه‌ڕه‌شه‌و ناوزڕاندن‌و داواكاری سێكسی، رێژه‌ی له (33%)یان به‌رزرترین بووه كه بریتی بووه له جنێو، هه‌روه‌ها له كۆی (141) نموونه‌ی وه‌رگیراوی ژنان له هه‌مبه‌ر ئه‌و توندوتیژیه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه له (49%)یان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه، له (43%)یان په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له (7%)یشیان په‌نایان بردۆته به‌ر یاسا. مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی مۆبایل لای زۆرینه بۆ كاروباری رۆژانه بووه، له (2%)یشیان بۆ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بووه، له (1%) مۆبایل بۆ به‌سه‌ربردنی كات بووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له نموونه‌ی توێژنینهوهكه كه له كۆی (39) كه‌س له (69%) سیمكارتێك زیاتر به‌كارده‌هێنن، زۆرترین نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه كه له (70%)یان كچ بوون له (26%)یان خێزاندارن له (4%)یشیان بێوه‌ژن بوون.
|