|
|
(له سێبه‌ری پیاوسالاریدا) توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی کوالیتیه (چۆنایه‌تی) له دیمانه‌ی سۆسیۆسایکۆلۆژی و تێگه‌یشتنی ژنان پیاوانی و کورد له هه‌نده‌ران ده‌رباره‌ی پێکه‌وه ژیان و سێکس
ئاسۆ بیاره‌یی
سۆسیۆسایکۆلۆژ-هه‌ینی-19-ئازار(مانگی 3)-2010
نێوان ساڵی 2008 و 2009 سوێد مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ته‌نها هی خودی نووسه‌ر سوپاسێکی بێ پایان بۆ: هاوسه‌ری خۆشه‌ویستم نه‌رمین و بۆ لالۆ گیانی کوڕم، که کاتێکی بایه‌خداریان له کاتی خۆیان، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێ به‌خشیم هه‌موو ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی که توانیان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربن هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی یارمه‌تیان دام بۆ چنگ که‌وتنی داتا‌و ماتریاڵی ئه‌م شرۆڤه‌یه. بۆ نووسه‌ری به‌ڕێز ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵێ که ئه‌رکی پێداچوونه‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆ پێشکه‌شه به گیانی پاکی دوعا که پیاوه دڕنده‌کانی هاوڕه‌گه‌زم بێ به‌زه‌ییانه باڵی په‌پوله‌ی ته‌مه‌نیان هه‌ڵوه‌راند و به قینی ژه‌نگاوی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کیان سه‌نگ و به‌ردیان کرد پزیسکێکی کورت له لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ڕاپۆرته مه‌به‌ستی ئه‌م ڕاپۆرته زانستییه ئه‌وه بوو که تێشکێک بخاته سه‌ر تێگه‌یشتنی پیاوان و ئافره‌تانی(ژنان و کچان) ی کورد که ڕه‌وه‌ندن له وڵاتی سوێد، ده‌رباری سێکس و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که هاتووه به‌سه‌ریاندا له ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتر نیشته‌جێبوونیان له‌و وڵاته. ماتریاڵی ئه‌م ڕاپۆرته وه‌ڵامی 16 که‌سی له خۆ گرتووه له ته‌مه‌نه‌کانی نێوان بیست تاکو چڵ ساڵ. ئه‌م ڕاپۆرته دوو پرسیارگه‌لی سه‌ره‌کی له خۆ گرتووه، ئه‌ندازه‌ی بڕوابوون به مافی ژنان، به‌تایبه‌تی له باره‌ی جووتبوون له ده‌ره‌وه و سنووری ژیانی هاوسه‌ریدا؟ ئایا کاریگه‌ری ژیانی ئه‌وروپا، بۆچونی پیاوان، ژنان و کچانی کوردی له باره‌ی سێکسه‌وه له ده‌روه و سنووری ژیانی هاوسهرید ا گۆڕیووه؟ ماتریاڵه‌که وه‌کو نه‌ریتێکی زانستی له‌به‌ر پارێزگاری ناو و زانیاری که‌سه‌کان، هه‌مووی کۆد کراوه. تیۆریه‌کانی ئه‌نته‌ر ئهکشۆنزم، سۆشیال کۆنستراکۆشون و ژینوسم به کارهێناوه. ئهنجامگهلهکان کۆمه‌ڵێک هه‌ڵویسته‌ی له خۆ گرتووه، له‌وانه بۆچونی نه‌گۆڕی پیاوسالاری له‌لای پیاوه‌کان و گۆڕانی بۆچۆنی ئافره‌ته‌کان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پیاو و گۆڕانی هه‌ڵویسته‌کانیان به‌رامبه‌ر سێکس و جووتبوون له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریدا.
3. میتودی کارکردن له‌م راڤه‌یه‌دا 16 که‌س، شه‌ش پیاو و نۆ ژن له ته‌مه‌نه‌کانی 20 تاکو 40 ساڵ به‌شداریان کردووه. ئه‌م شانزه که‌سه هه‌موویان له ئه‌وروپا ده‌ژین. میتودی ئه‌م راڤه‌یه کوالیتیه و گرێدراوه به کۆمه‌ڵێک پرسیاری ئاماده‌کراوه‌وه که ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ستن به بۆچونی تایبه‌تیانه‌وه له باره‌ی سێکس و بۆچونیان به‌رامبه‌ر یه‌کتر. ماتریاڵی ئه‌م ڕاڤه‌یه به‌شی زۆری له‌ڕێگه‌ی که‌سی سێیه‌مه‌وه و ناردنی پرسیاره‌کان کۆکراوه‌ته‌وه‌و به‌شێکی تریشی ڕاسته‌وخۆ به‌ته‌له‌فۆن کراون. ماتریاڵه‌که دووباره نووسراوه‌ته‌وه. کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م ماتریاڵه 40 کاتژمیری بردووه. شێوازهڕێگهی ههرمهنهوتیک بۆ ئهنالیزهکردنم بۆ کۆکردنه‌وه داتاکه به‌کاربردووه. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له به‌ر که‌می که‌سه‌کان ناتوانرێت به‌گشتی بکرێت( دووباره بکرێته‌وه) بۆ گروپێکی تر که له ژینگه‌یه‌کی تردا ده‌ژین، به‌ڵام جێی بڕوابوون و ڤالیده، چونکه له‌سه‌ر پێوه‌رسازی زانستی بنچینه‌ی بۆ دارێژراوه. 1.3 هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کان و پرێسیدور هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کان هه‌ندێ فاکتای له خۆ گرتووه له‌وانه ته‌مه‌نیان، پێشینه‌یان له ئاستی خوێندن، هاوسه‌رگرتن و هۆکاره‌کانی، کۆنتێکستی ژیانیان، جوگرافیای هاتنیان و ڕاده‌ی په‌یڕه‌وکردنی ئاین و پێوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له لایان. 2.3 ڕووتینی شرۆڤه‌کردن پێش ده‌ست به‌کارکردن، باسکردنی مه‌به‌ستی ڕاڤه‌که و ناسی خودی نووسه‌ر و هۆکاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان، باسی ئه‌رکی نهێنی پاراستن به‌پێی یاسا جیهانیه‌کانی ڕاڤه بۆ گه‌یاندراوه‌ته سه‌رجه‌می ئه‌و شانزه که‌سه که ناوه‌کانیان نهێنی ده‌بن و کۆد ده‌کرێن، ئه‌و شتانه‌ی که پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به بریندارکردنی هه‌ستیانه‌وه ده‌بێت، بڵاوناکرێنه‌وه و دوای کۆتایی ڕاڤه‌که، نامێنێن. له‌سه‌ر داوای وه‌ڵامده‌ره‌وه‌کان به‌شێوازی ناوی خوازراویش کار‌و ته‌مه‌ن، پیشه به لیست نه‌کراوه. له‌سه‌ر داوای خۆیان ته‌نها کورته‌یه‌ک له داتاکه‌یان، وه‌کو پاشکۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه، بڕوانه لاپه‌ره 24. 4. ئه‌نجامگیری و ئه‌نالیزه‌کردن پوخته‌ی ئه‌نجامی وه‌ڵامه‌کان له سێ تێمای سه‌ره‌کی خۆیان ده‌بیننه‌وه: 1.4 چۆن پیاوان و ئافره‌تان ده‌ڕواننه سێکس؟ 2.4 ئابڕو له دیمانه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه چی ده‌گه‌ێنێت؟ 3.4 ئایا سێکس سیمبۆلی ده‌سه‌ڵاته؟ 1.4 چۆن پیاوان و ئافره‌تان چۆن ده‌ڕواننه سێکس ؟ 1.1.4 وه‌ڵامی پیاوه‌کان و ئه‌نالیزه‌کردن: کۆی وه‌ڵامی پیاوه‌کان هاوته‌ریبه که کچان و ژنانیان بۆ ئه‌وه ده‌وێت که تام و چێژی جووتبوونیان لێوه‌رگرن و خۆیانیانی پی به‌تاڵبکه‌نه‌وه، ئاره‌زووه کاتیه‌کانی خۆیانیانی پێ تێربکه‌ن. هه‌موویان واته ئه‌و حه‌وت کوڕ و پیاوه، پێیان وایه ژن و کچان له‌ڕوی ده‌روونیه‌وه لاوازن و ده‌بێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاودا بن. ژماره1 و 3 که هه‌ردووکیان خاوه‌نی ماڵ منداڵن و ماوه‌ی 2 ساڵ و نیوێکه چاوه‌ڕێی مافی په‌نابه‌ری ده‌که‌ن، به‌م جۆره باسی جووتبوونی خۆیان ده‌کات: “من بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی خۆم، ناچار، تا ژنه‌که‌م دێت له گه‌ڵ پیرێژنێکدا ده‌ژیم که به‌حاڵ هێزی تیایه، به‌ڵام ئه‌وسا که ژنه‌که‌م گه‌یشته ئێره، ئاماده‌م وازبهێنم.” وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ژماره 1″ ” ” من هێشتا زوگردیم و خۆم نه‌به‌ستووه‌ته‌وه به ژیانی هاوسه‌ری، به‌ڵام هێنده ئه‌زموونی جووتبوونم په‌یداکردووه، که بزانم چۆن ڕابوێرم… ڕۆژانه که ده‌چووم بۆ کۆرسێ زمان، به هۆی براده‌رێکه‌وه که پێش من چه‌ند ساڵێک له سوێد بوو، که پێوه‌ندی به‌کچه کوردێکه‌وه هه‌بوو، منی به‌و کچه ناساند که پێش ژنهێنانی کاری جووتبوونی له گه‌ڵدا ده‌کرد، سه‌ره‌تا پێم ووت من چۆن له گه‌ڵ ئه‌و کچه‌دا بخه‌وم که هی تۆ بووه؟ ووتی لێره وایه ئێمه‌ی پیاو ده‌بێت ئه‌زموون وه‌ربگرێن، ئه‌ی دواڕۆژ ژن ده‌هێنێت چی ده‌که‌یت؟ “وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ژماره 2″ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی سه‌ره‌وه هاوته‌ریبه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونی نه‌رجسی و خۆویستن، که تاچه‌ند نێرینه‌ی (پیاو و کوڕی) کورد به ڕه‌وای ده‌زانێت خۆی ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌های هه‌بێت له جوتبوون و به کارهێنانی مێینه وه‌کو ئۆبیه‌کتێک بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه نهرجسیهکانی خۆی، که له جووتبووندا ره‌نگ ده‌داته‌وه. لێره‌دا به‌سته‌رێک دروست ده‌بێت له گه‌ڵ قۆناغی یه‌که‌می گیانی نه‌رجسی و خۆپه‌رستی پیاودا که ده‌رونناس فرۆید راشکاوانه په‌نجه‌ی ده‌خاته سه‌ر، که له قۆناغی سه‌ره‌تایی منداڵدا، به‌هۆی پێویستی منداڵ بۆ دایک دروست ده‌بێت (Johansson, لا. 163 تاکو171) ، ئه‌و قۆناغه بۆ ژیانی منداڵ وه‌کو گیانله‌به‌رێک بۆ مانه‌وه چاره‌نووسسازه. له‌و قۆناغه نهرجسیهدا هێچ جۆره پێوه‌ندیێک له له نێوان مرۆڤ و ژینگه‌که‌یدا، له ده‌روه‌ی خواسته‌کانیدا به‌دی ناکرێت، به وتیلهیهکی دی مرۆڤی ڕه‌فتار نه‌رجسی ، ته‌نها ویسته‌کانی خۆی ده‌بینێت و گوێ به مرۆڤه‌کانی تر نادات و هه‌ست به‌بوونی مرۆڤه‌کانی دی له ده‌رووه‌ی پێویستیه‌کانی خۆیدا نابینێت. که‌واته جووتبوونی هه‌ندێ له‌و پیاوانه که خۆیان به مێینه به تاڵ کردووه‌ته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی سیسکسی ڕووت بێت، ده‌رژێته خانه‌ی گیانی نهرجسیسهوه. چونکه زۆربه‌یان ئاماده نه‌بوون، دوای تیرکردنی ئاره‌زووی جوتبوونیان پێوه‌ندێکی خێزانی یان کۆمه‌ڵایه‌تی دی له گه‌ڵ ئه‌و ژن و کچانه‌دا دروست بکه‌ن. “منیش به هه‌مان قۆناغدا تێپه‌ڕیووم. که لێم پرسی جا ئه‌و کچه چ عه‌یبێکی هه‌یه و بۆ نایهێنی؟ ووتی: ئه‌و له گه‌ڵ عاله‌مدا خه‌وتووه و لایه‌ک شار ده‌یناسن، چون من که‌رامه‌تی خۆم ده‌شکێنم”( وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ژماره 1). یه‌کێک له وه‌ڵامده‌ره‌وه‌کان پشت به ئاین ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆی به‌سه‌ر ژنان و کچاندا بکات به‌فه‌رمی و ئه‌و بیانوه ده‌هێنێته‌وه که خواش ئه‌و مافه به پیاو داوه که له‌ژن به‌هێزتر بێت. به‌ستنه‌وه‌ی به که‌لتوور و ئاین: ” ته‌نانه‌ت ئاینیش ئه‌و مافه‌ی داوه به پیاو که به ئاره‌زووی خۆی له گه‌ڵدا مێینه‌دا بخه‌وێت و جووتببێت. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاو و سروشتیه هه‌میشه مێینه پاشکۆی نێربووه، ئێ خۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له به‌ر چه‌ند ژنێک تێک نادرێته‌وه که نایانه‌وێت ڕێزی پیاوبگرن” (وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ژماره 6). له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هه‌ره‌وه‌زی که داب و نه‌ریت له یه‌کتر ئاڵاون، پیاوسالاری کۆڵکهیهکی پته‌و و نه‌له‌قیوی بۆ خۆی داکوتیوه و خه‌رمانی چه‌ندان ساڵانی سالاریهتی. پیاو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ده‌ست نه‌دات، په‌نا ده‌بات به‌ر هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک، ئاین، که‌لتور و فه‌رهه‌نگ باشترین سه‌رچاوه‌ن. ئه‌و بۆچونه له گه‌ڵ دیمانه‌کانی سۆسیۆسایکۆلۆژی یه‌ک ده‌گرنه‌وه، که پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که مرۆڤه‌کان بۆ سه‌لماندی خۆیان، له هاوکایه‌ی نێوانیاندا کۆمه‌ڵگه به‌کارده‌هێنن ده‌بێت (Johansson, لا. 188 تاکو189). هه‌ندێ نێرینه کورد دیسان به‌پێ ئاستی پێشکه‌وتنی پێوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، ده‌رباره‌ی باری ئافره‌ته‌وه، له خزمه‌تی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، کۆمه‌ڵگه وه‌کو ئامێرێکی به‌کار ده‌هێنن. لێره‌دا دیسان نێرینه‌ی کورد له پاڵ نه‌رجسیه‌تی تاکگه‌رایی خۆیدا، نهرجسیهتێکی هه‌ره‌وه‌زی بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دروست کردووه. له‌لایه‌ک مێیینه بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌کانی خۆی به‌کارده‌هێنێت له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی خۆی فه‌رمی ده‌کات و مێنیه کۆیله خۆی ده‌کات. هه‌ڵگرانی قوتابخانه‌ی کۆنسترۆکشنیزم ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه، که ژینگه‌ی مرۆڤ هێزێکی بالای هه‌یه له دروستکردن و به فه‌رمیکردنی رفتار و بۆچونی تاک، (Gergen ، 2005، لا50-55). وه‌ڵامی پیاوی ژماره شه‌شیش له هه‌مان سه‌رچاوه‌و هاتووه کاتێک ده‌ڵیت ته‌نانه‌ت ئاینیش ئه‌و مافه‌ی داوه به پیاو که زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئافره‌تدا. “Pierre ، (1998) له په‌ڕاوی Den manliga dominansen ده‌سه‌ڵاتی باڵای پیاودا، هه‌مان بۆچون دووباره ده‌کاته‌وه، که ئه‌و ده‌سه‌لاته باڵایه‌ی که پیاو هه‌یه‌تی، ئه‌نجامی ئه‌و نۆرمانه‌یه که خودی پیاو ده‌ستنیشانی کردوون و یاساگه‌لێکی بۆ دارشتوون، بۆ نموونه دابه‌شكردنی ئیش و کار له نیوان کچان و کوراندا له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و خشته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، که له چه‌مک و وێنه‌ی ئه‌ندامی زاوزیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه دابه‌شکراوه، به‌شێوه‌یه‌کی ڕونتر، کاری په‌روه‌رده و کابانی بۆ ئافره‌تان دیاری کراوه. 2.1.4 وه‌ڵامی ژنه‌کان و ئه‌نالیزه‌کردن: زۆربه‌ی ئافره‌ته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌کان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که چۆن پیاوان(هاوسه‌ره‌کانیان) هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ریاندا بسه‌پینن و بواریان پێ نه‌ده‌ن وه‌کو خۆیان هۆشیاری له سه‌ر سیکس و پێوه‌ندی نیوان ژن و پیاو په‌یدا بکه‌ن. هه‌ندێکیان له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره ته‌نانه‌ت به دزیه‌وه پێوه‌ندی له گه‌ڵ پیاوانی تر ده‌به‌ست. “من خه‌ڵکی باشووری کوردستانم و دووساڵه زیاتر شووم کردووه، به‌ڵام وا بۆ شه‌ش مانگێک ده‌چێت براده‌رایه‌تی کوڕێکی کورد ده‌که‌م و هه‌ندێ ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌که‌شه‌ممه یه‌کتر ده‌بینین..به‌بێ ئه‌وه‌ی شووه‌که‌م بزانێت. هه‌ندێ جار که ده‌چم بۆ لای ناچار به درۆوه ده‌ڵێم له شارێکی تر کارده‌که‌م. بۆ؟ چونکه ئه‌و له‌کاتی جوتبووندا زیاتر چێژم ده‌داتێ تاکو میرده‌که‌م”( ژنی ژماره 1). گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژنه ئه‌وه ده‌سلمێنێت که چه‌ند ژنان و کچان بۆچونی خۆیان له‌مه‌ڕ جووتبوون گۆڕیوه و به شێوازیکی نوێ بیر له ژیانی پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ ڕهگهزکهی تردا ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و جۆره تێڕوانینانه پێوه‌ندی و ژیانی هاوسه‌ری ،شێوازه کلاسیکیه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ره‌تده‌که‌نه‌وه و ئه‌و ژنانه هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی نوی بگونجێنن. لێره‌دا کاریگه‌ری ژیانی نوێ چ له ئه‌وروپا یان به‌هۆی گلوبالیزمه‌وه که سنووری نه‌ته‌وه‌کانی شکاندوه، گه‌وره‌ترین هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی که ژنان و كچان ڕێچکه‌یه‌کی دی بگرنه به‌ر، دوور له‌و ڕێگه کلاسیکیه کۆنه‌ی کۆمه‌ڵگه، که مێ به کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی خێزان ده‌زانێت. یه‌کێک له فاکته‌ره کاریگه‌ره‌کان که بووه‌ته هۆکار گۆڕینی بۆچونی ژنان و کچانی کورد له باره‌ی ژیانی هاوسه‌ری و پێکه‌وه ژیان له گه‌ڵ پیاودا، گه‌شه سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی ژنان(فهمهنیستهکان) و هوشیاری و به ئاگا هاتنه‌وه له سه‌ر مافه ههمهلایهنهکانیانه. Coonie Zweig (To a be a Woman) باسی پرۆسه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریه بنه‌ڕه‌تییه ده‌کات که ئافره‌تانی ئه‌وروپا به نێویدا تێپه‌ڕیون و تا ڕاده‌یه‌ک مافه‌کانیان له گه‌ڵ پیاود هاوته‌ریب بووه. بۆ نموونه مافی کارکردن، خوێندن و دابه‌شکردنی ئیش و کاری ماڵه‌وه به شیوه‌یه‌کی یه‌کسان. بێ گومان لێره‌دا هوشیاربوونه‌وه‌ی ژنی ژماره یه‌ک و ناسینه‌وه‌ی له‌ش و جه‌سته‌ی خۆی وای لێ کردووه که ئاره‌زووه‌کانی خۆی به ته‌واوه‌تی بناسێت و په‌ی پێ به‌رێت. لێره‌دا دیسان ڕۆڵی میدیا و پێشکه‌وتن و دادپه‌روه‌ری له وڵاتی سوێد کارێکی بچینه‌یی نواندووه له گۆڕینی پێوه‌ری تایبه‌تی که‌سایه‌تی ئه‌و ژنه، ئه‌گه‌ر له شوێنێکی جوگرافی په‌راویز بوایه، بێ تیڤی و ئینته‌رنێت و پاڵپشتی سیسته‌می نه‌بوایه، گریمانهکهمتر ده‌بوو که به‌شوێن چێژی سێکسدا بگه‌ڕایه. Bäck-Wiklund & Bergsten (2005، لا. 48-60)، له په‌رتووکی به باوک بوون و دایک بوونی مۆدێرن Det moderna Föräldraskapet ، ئه‌وه پشت‌راست ده‌که‌نه‌وه که چۆن گۆڕانی ئابوری، گلوبالیزم و فاکته‌ره‌کانی دی، پێگه‌ی ئافره‌تانیان بههێزکردوهو که بۆچونه‌کانیان له مه‌ڕ پێکهێانی خێزان، هاوسه‌رگرتن و جوتبوون گوڕیوه و پیاوان زۆر جار له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، ترسی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیان لێ نیشتووه. ئافره‌ت هه‌وڵ ده‌دات له پاشکۆیی پیاو خۆی ڕزگاربکات و شێوازی نوێ بۆ پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵیدا بدۆزێته‌وه. ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌کی نوێ کۆمه‌ڵێک پێوه‌ری مۆدیرن ده‌رباره‌ی لایه‌نه ههمهجۆهرهکانی ژیان دروست ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ ئافره‌تان له ده‌ره‌وه‌ی قاڵبی ژن و مێردایه‌تیدا، منداڵ دروست ده‌که‌ن، جیابوونه‌وه و گه‌ران به‌دوای تاکی گونجاو‌دا کارێکی زۆر ئاساییه، بوونی براده‌رێک یان دۆستێک له پشتی بازنه‌ی خێزانه‌وه، له‌وانه بۆ سێکس، سیمایه‌کی نوێی ژیانی ژنانه، که جاران ته‌نها بۆ پیاوان بوو. به کارکردنی ئافره‌تان دروستکردنی که‌سایه‌تییه نوێیه‌کانیان، له‌ده‌روه‌ی ماڵه‌کانیان، گه‌وره‌ترین شکستی له ده‌سه‌ڵاتی پیاو ده‌ده‌ن و که‌می ده‌که‌نه‌وه. دروستکردنی ئه‌و که‌سایه‌تیه سنووری کلاسیکی پساندوه و ئافره‌تان پێویستیه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنی خێزان و هاوسهرگریدا ده‌بیننه‌وه،( هه‌مان سه‌رچاوه، لا. 149 ) . “ئێواره‌یه‌کیان که دوای کۆرسی زمان له گه‌ل مێرهدهکهمدا پێکه‌وه گه‌ڕاینه‌وه، به توڕه‌ییه‌وه ووتی: تۆ چۆن له گه‌ل ژنی فڵاندا پێکه‌وه سه‌یری فلیمی ڕووت کردووه و باسی چونیه‌تی خه‌وتنی خۆمانت پێ وتوه. له‌داوی ئه‌و ئێواره‌یه چه‌ند مانگێکی نه خایاند له یه‌کتر جیابووینه‌وه، هه‌ر چه‌نده به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریمان کردبوو، ئافره‌تی ژماره 6.” لێره‌دا کاریه‌گه‌ری زاڵبوونی که‌لتور، ئاین و پێوه‌ره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، خودی تاک و کۆمه‌ڵگه تووشی پارادۆکس و دووڕویی ده‌کات، بۆ ده‌ر نه‌چوون له‌و یاسا و کۆتانه‌ی که کۆمه‌ڵگه بۆ تاك دروستی کردوون، ناچار تاک درۆ ده‌کات و ڕوی خۆی به چه‌ندان شێوه ده‌گۆڕیت. فرۆید و نیتشه، به ڕاشکاوی باسی ئه‌وه‌ی ده‌که‌ن، بۆ خۆ ڕزگارکردن له سزای کلیسا و نۆرمه تونده‌کانی ئاین، دووڕویی و درۆکردن و دابه‌زینی ئاستی ڕه‌وشت پێوه‌رێکی باوبووه، تاکو کلیسا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووه له ئه‌وروپا((Johansson 2001 . ئه‌و ژنه‌ی سه‌ره‌وه که نکۆلی له وه‌ده‌کات که پێکه‌وه له گه‌ڵ براده‌رێکیدا سه‌یری فلیمی ڕوتی کردوه، ئه‌گه‌ر بیزانیبایه مێرده‌که‌ی به‌وه توڕ نابێت و بۆچونه‌کانی کانی مۆدیرنن، دژی مافی ژنان و کچان نین، یان مێرده‌که‌ی ڕێگه‌ی پێ بدایه و پێکه‌وه سه‌یری ئه‌و جۆره فلیمانه بکردایه، ئه‌و ژنه پێویستی به‌وه نه‌بوو که په‌نا بۆ براده‌ریکی به‌رێت و پیکه‌وه سه‌یری فلیمی سێکس بکات. که‌واته لێره‌دا دیسان سالاربوونی پێوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌لاتی پیاوانه که ئه‌و ژنه‌یان فیری دوو ڕویی کردووه. 2.3.4 وه‌ڵامی ژنه‌کان و ئهناڵیزهکردن کۆی ئافره‌ته‌کان سێکس وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بینن، به تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێک ویستی ئه‌تکی ئافره‌تێک بکات، په‌نا ده‌باته به‌ر سێکس بۆ بریندارکردنی ئه‌و ژنه یان ئه‌و کچه، چونکه دڵنیایه که کۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌نده سه‌رزه‌نشتی ئافره‌ت ده‌کا، تاوانباری ده‌کات. هی پیاو ناکات. زۆرجار ئافره‌ت تاوانبار ده‌بێت، کاتێک پیاوێک ئه‌تکی ده‌کات. نموونه‌ی کوشتنی ژنان و کچان زیندوترین دۆزه، که ئافره‌ت تێایدا بێ ده‌سه‌ڵاته. “..که گهیشتمهه ئه‌وروپا به میردهکهمم ووت نیازم وایه بچمه خوێندگه، چونکه ته‌مه‌نم 20 ساڵ بوو،. ووتی: فێربوونی چی و خوێندنی چی، ئه‌وه ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی فێکردنه‌وه سوارت بن و فلیمی ڕووتت پێ ده‌رکه‌ن، ئه‌مانه له 10 ساڵییه‌وه ده‌یده‌ن بۆ یه حاڵیان جوانه. زۆرم پێ ناخوش بوو و بۆ یه‌که‌م جار کردم به‌شه‌ڕ له گه‌ڵیدا و لێی تۆرام. ویستی منداله‌کانی بۆ کوردستان به‌ریته‌وه، به‌ڵام باشبوو نه‌یتوانی، دوای شه‌ش مانگ به ته‌واوه‌تی له یه‌کتر جیابوینه‌وه و گه‌رایه‌وه بۆ کوردستان و بیستم له‌وێ ژنێکی تر هێناوه، به‌که‌سوکاری ووتووه ئه‌و دوو مناڵه هی پیاوێکی ترن. کۆنترۆڵکرندی سروشتی ئافره‌تان(ژنان و کچان) له ڕێگه‌ی به کارهێنانی سێکس وه‌کو سیمبۆلێک، له لایه‌ن پیاوه‌وه، بووه‌ته هۆی گوشهگیرکردنی و پهراوێزکردنیان له ژیانی ئاسایی و دابرانیان له کۆمه‌ڵگه. کاریگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ( مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پیاوی کورد) و کاڵبوونه‌وه‌ی پێوه‌سته به مانه‌وه‌ی گرنگی ئه‌و هێما سیمبۆلانه له لای ئافره‌تان(ژنان و کچان) و بۆچۆنیان له‌سه‌ر جووتبوون یان سێکس. له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که جوتبوون تێیدا ئازاده و ئافره‌تان و پیاوان تا راده‌یه‌ک یه‌کسانن، پێناسه‌یه‌کی دی هه‌یه بۆ ئه‌و هێمایانه و به‌کارهێنانیان وه‌کو سیمبۆلی ده‌سه‌ڵات هیچ واتایه‌ک نابه‌خشێت. 5. تاوتوێکردن له‌م به‌شه‌دا دێمه سه‌ر وه‌ڵام و تاوتوێکردنی پرسیارگه‌لی ئه‌م باسه که له دوو پرسیاری سه‌ره‌کیدا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه: ئه‌ندازه‌ی بڕوابوونی پیاوان به مافی ژنان، به‌تایبه‌تی له باره‌ی جووتبوون(سێکس)وه له ده‌ره‌وه و سنووری ژیانی هاوسه‌ریدا؟ ئایا کاریگه‌ری ژیانی ئه‌وروپا، بۆچونی پیاوان، ژنان و کچانی کوردی له باره‌ی سێکسه‌وه له ده‌روه و سنووری ژیانی هاوسه‌رگیریدا گۆڕیوه؟ وه‌ڵامی نه‌رێنی پیاوه‌کان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو، که ئه‌وان له‌ڕوی بایۆلۆژی و کلتوریه ئه‌و مافه‌یان به خۆیان داوه که ئافره‌ت(ژنان و کچان ده‌بێت له ژیر کۆنترۆڵی ئه‌وان بن. ئه‌و بۆچونه پیاوسالاریهش خه‌رمانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه پیاوسالاریه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی فۆرمی بۆ تاشیوه. “Pierre ، (1998. لا. 19 تا69) به ڕونی باسی ئه‌وه ده‌کات که پیاو ئاماده‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌و سیسته‌مه پێوه‌ره‌ی که بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناوه، چه‌ند باره وه‌به‌ری بهێنێته‌وه، بۆچی؟ چونکه ئافره‌ت به سامانێکی هێمایی و وه‌کو کاڵایه‌کی خۆی سه‌یرده‌کات. پیاو له ناخیدا ئافره‌تی به‌و سزاداوه که ده‌بێت ژێر ده‌سته‌ی بێت. به‌هۆی گلوبالیزم و پیشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاوه، تا راده‌یه‌ک ژنان و کچان توانیویانه له باری جووتبوونه‌وه هوشیارببنه‌وه و به‌چاوێکی نوێوه ته‌ماشای خێزان بکه‌ن. پساندنی سنووری نه‌ته‌وه‌کانی به هۆی ئه‌و شۆرشه‌وه وای کردووه نه‌ک ته‌نها سنووری نێوان نه‌ته‌وه‌کان، به‌ڵکو سنووری نێوان که‌سه‌کان بپسێنێت و هه‌ر تاکێک کۆمه‌ڵێک پرسیاری لا دروسبێت، که راسته‌وخۆ یان له ڕێگه‌ی دووه‌مه‌وه به شێوین وه‌ڵامه‌کانیاندا بگه‌ڕێت. لێره‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه‌ی که پیاو هه‌یه‌تی ده‌که‌وێته‌و هه‌ڵدێر و ئافره‌تان چیتر بێ ده‌نگ نابن یاخود به‌ڵی نه‌که‌ن بۆ هه‌رشتێک که پیاوه‌کانیان داوای بکه‌ن. تێكه‌ڵ بوونی ئافره‌تانی کورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی- سوێدی، به‌هۆی ژیانی ئاواره‌ییه‌وه، یه‌کێکه له‌و فاکته‌رانه‌ی که بۆچونی ئه‌و 9 ژنه‌ی که له‌م شیکاریه‌دا به‌شداریان کردووه، له باری پێوه‌ندیان به پیاو و جۆری خیزان دروستکردن گۆڕیووه. که‌مبوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری داب و نه‌ریت و پێوه‌ر پاشکه‌وتووه ئاینیه‌کان، فاکته‌رێکی تره، که هزر و ژیانی ئه‌و 9 ژنه‌ی گوڕیوه. هه‌مان ژنان ئه‌گه‌ر له کوردستان بوونایه، ده‌بوو له کۆتی پیاوه‌کانیان ده‌رنه‌چوونایه. گۆڕانکاری شێوه‌ی ژیانی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و 9 ژنه یه‌کێکه له هه‌ر ئه‌نجامه ڕوونه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه. ئه‌و گۆرانکاریه بنهرهتییهو ته‌نانه‌ت کاری له سه‌ر شێوه‌ی جووتبوون و شیوه‌ی هاوسهرگرتنیشی کردووه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌و ژنانه بۆ چێژی جووتبوون به دزی شووهکهیانهوه دۆستێکیان په‌یدا کردووه و له گه‌ڵیدا ده‌خه‌ون. (بڕوانه ژنی ژماره یه‌ک). گۆڕانی شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و 9 ژنه، له‌مه‌ڕ سێکس و پێکه‌وه ژیان، ئه‌نجامێکی ترمان ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، که ده‌سه‌ڵاتی پیاو له لاوازی و لهقبووندایا و ئافره‌تان به‌هۆی هوشیاری و سه‌ربه‌خۆیی ئابوریه‌وه، چیدی بوار ناده‌ن به پیاوان کۆنترۆلیان بکه‌ن. به ووتیلهیهکی تر، ئافره‌تان(ژنان و کچان) خۆیان به سامانی پیاو نازانن و جه‌سته‌یان هی خۆیانه. ئافره‌تان( ژنان و کچان) ئیدی ئه‌و ڕۆڵه بایلۆژیه په‌سه‌ند ناکه‌ن، که ته‌نها بۆ وهبهرهینانهوه( منداڵ دروستکردن) و بهرسهرچاوهی چێژی پیاوان سه‌یربکرێن. دکتۆر Chronholm (2004 لا 71) له تێزی دکتۆراکه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌زمونی پیاوان له په‌روه‌رده‌ی منداڵدا، گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ڕایه که ژنان ئاستی هوشیاریان به‌هۆی گۆڕانکاریه ههمهلایهناکان هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه، که بۆ پیاوان ئاسان نییه بیانخه‌نه‌وه ژێر ڕکێڤی خۆیانه‌وه. Bengtsson (2001، لا. 278-283) که مامۆستای ده‌روونناسیه له زانکۆی شاری لونده له ولاتی سوێد، به ڕاشکاوانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆکارانه‌ی که باسم کردن، فاکته‌ری دی ده‌ستنیشان ده‌کات که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاو، له‌وانه وه‌ڕه‌س بوونی ژنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌ستانه‌ی درێژخایه‌نی پیاوه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی ژیانی رۆژانه و کارکردنی ئافره‌تان که له‌گه‌ڵ گیانی پاتریارکی (باوکی سالاری کۆن) له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا ناگونجێت، بڵاوبوونه‌وه مۆده‌ی نویی پێکه‌وه‌ژیان له‌ده‌روه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریدا و کۆمه‌ڵیک هۆکاری دی له‌وانه سه‌رهه‌ڵدانی سێکس و جووتبوون. سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه فهمهنیستهکان لاباڵێکی تری گرنگه که هه‌میشه له‌بره‌ودان بۆ یه‌کسانکردنه‌وه مافی نیوان پیاو و ئافره‌ت، له بواره هه‌مه چه‌شنه‌کانی ژیاندا، (هه‌مان سه‌رچاوه). ئه‌و پرسیاریه‌ی که له ئه‌نجامی ئه‌م باسه زانستیه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه ئه‌وه‌یه: ئایا سه‌ره‌تای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پیاوسالاریه، که‌وا شێوه‌ی پێکهێنانی خێزان گۆڕاوه، یان سه‌ره‌تای یه‌کسانی مافه‌کانه له نێوان پیاوان و ئافره‌تان؟ بۆ رونکردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هه‌ستیاره، Holter & Aareth (1994) له په‌ڕتووکی دۆخی ژیانی پیاودا Mäns Livs Sammanhang، باسی ئه‌و خیزانانه ده‌کات که منداڵه‌کان به بێ باوک ده‌ژین، کوڕه‌کان که باوکیان وه‌کو نموونه‌ی ده‌سه‌ڵات و شانازی ده‌زانن، هه‌ست به‌و ده‌سه‌لاته ناکه‌ن له‌و خیزانانهدا کاتێک باوکیان نابینن و ئاستی لێپرسنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ریان که‌مه، به‌تایبه‌تی کوڕی ئه‌و خیزانانه که به‌یه‌کجاری باوکه‌کان فه‌رامۆشیان کردوون و باوک له ژیانیاندا نیه. لێره‌دا، ته‌نها ڕۆڵی دایکه‌که له ژیانیاندا گرنگه. به‌و جۆه‌ره، به‌پێی ئه‌و لیکۆڵینهوانه که ئه‌و دوو نووسه‌ره کردوویانه، کوڕی ئه‌و جۆره خێزانانه هه‌ست به شتێک ناکه‌ن که ناوی باوک سالاریه. لێره‌دا منداڵی ئه‌و 9 ژنه کورده‌ش، که جیابوونه‌ته‌وه و ژیانی خۆیان و منداڵه‌کانیان مسۆگه‌ره، پیاوسالاری و ده‌سه‌ڵاتی پیاو ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی نابێت. له بیرمان نه‌چێت سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی سویدیش زامنی به‌رده‌وامی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ژنه کوردانه‌یه. 6. سه‌رچاوه‌کان Åhslund, A ( 1993). Att vara Kvinna, To be a woman. Solna: Cjp Bäck-Wiklud, M & Bergsten. (2005). Det moderna föräldraskapet. Falun:Scandbook AB Bengtsson, M (2001). Tid, rum, kön och identitet. Lund: studentlitteratur Connell, RW. ( 2003): Om Genus. Uddevalla: Media print AB Chronholm, A. (2004). Föräldraledig Pappa, Mäns erfareheter av delad föräldrarledighet. Göteborg:intellecta Docusys Giddens, A. (2005). Sociologi. Lund: studentlitteratur Johansson, T. ( 1999). Socialpsykologi, moderna teorier och perspektiv. Lund: studentlitteratur Englund, B .( 1999). Den manlia dominansen. Uddevalla: Media print AB Holter, G & Arteseth, H. (1994). Mäns Livs Sammanhang. Stockholm: Gtab Stevens, R. (2007). Att förstå människor. Lund: studentlitteratur Kaspesen, LB & Ansersen, H. ( 2007). Klassisk och modern Samhällsteori. Lund: studentlitteratur Trost, J & Levin I. (2004). Att förstå vardagen, med symbolisk interaktionistisk perspektiv Lund: studentlitteratur 7. پاشکۆ و کۆی وه‌ڵامه‌کان پیاوه‌کان : 1. من هێشتا زوگردیم و خۆم نه‌به‌ستووه‌ته‌وه به ژیانی هاوسه‌ری، به‌ڵام هێنده ئه‌زموونی جووتبوونم په‌یداکردووه، که بزانم چۆن ڕابوێرم. سه‌ره‌تای جووتبوونی خۆی وا باسکرد: ڕۆژانه که ده‌چووم بۆ کۆرسێ زمان، به هۆی براده‌رێکه‌وه که پێش من له سوێد بوو، که پێوه‌ندی به‌کچه کوردێکه‌وه هه‌بوو، منی به‌و کچه ناساند که خۆی پێش ژنهێنانی کاری جووتبوونی له گه‌ڵدا ده‌کرد. سه‌ره‌تا پێم ووت من چۆن له گه‌ڵ ئه‌و کچه‌دا بخه‌وم که هی تۆ بووه؟ ووتی لێره وایه ئێمه‌ی پیاو ده‌بێت ئه‌زموون وه‌ربگرێن، ئه‌ی دواڕۆژ ژن ده‌هێنێت چی ده‌که‌یت؟ منیش به هه‌مان قۆناغدا تێپه‌ڕیووم. که لێم پرسی جا ئه‌و کچه چ عه‌یبێکی هه‌یه و بۆ نایهێنی؟ ووتی: ئه‌و له گه‌ڵ عاله‌مدا خه‌وتووه و لایه‌ک شار ده‌یناسن، چون من که‌رامه‌تی خۆم ده‌شکێنم. 2. هێشتا ژنه‌که‌ی له کوردستان چاوه‌ڕێی په‌نابه‌ری ده‌کرد، یه‌کسه‌ر دوای شاییکردن سکی پڕکرد. که لێم پرسی بۆ وات کرد؟ ووتی تۆ ده‌ته‌وه‌ێت ئابڕوم له سوێد نه هێلێت ، باچاوی نه‌کرێته‌وه باشتره، چونکه دوایی له ڕێ ده‌رده‌چێت، لێره ژن به ئاسانی له ڕێ ده‌رده‌چێت، ژنانی تر که له مێرهدهکانیان جیابوونه‌ته‌وه سه‌ری تێ ده‌که‌ن له منی ده‌که‌ن، ڕه‌نگه واشی لێبکه‌ن که ئاره‌زووی له پیاو نه‌مێنێت و له گه‌ڵ ژناندا ڕابوێرێت.. 3. من بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی خۆم، ناچار تا ژنه‌که‌م دێت له گه‌ڵ پیرێژنێکدا ده‌ژیم که به‌حاڵ هێزی تیایه، به‌ڵام ئه‌وسا که گه‌یشته ئێره ئاماده‌م وازبهێنم. ئیدی ژیان وایه‌و پیاو نابێت بی دڵی خۆ بکات. 4. من بۆیه ژنه‌که‌م ناچارکردووه سه‌رپۆش بکاتهی سه‌ری و زمان فێرنه‌بێت چونکه خۆم له‌و باره‌وه ئه‌زمونم ده‌وڵه‌مه‌نده باش ده‌زانم ژنان و کچان چه‌ند لاوازن له‌ڕوی ده‌روونی و جه‌سته‌وه و چه‌ند به ئاسانی خۆیان ده‌ده‌ن به ده‌ست پیاوه‌وه، ژن که ئاره‌زوی سیکسی بزوا تێر نابێت و گوێ به ماڵ و منداڵێش نادات. لێره له سوێد ژنه‌کان فێربوون پێکه‌وه سه‌یری فیلیمی ڕووت ده‌که‌ن و ژنان و کچانی تر له‌ڕی ده‌رده‌که‌ن. له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌ی بۆ تۆ وه‌کو پیاوێک ماف به خۆت ده‌ده‌یت له گه‌ڵ ژنان و کچانی ترد بخه‌وێت، ووتی: ووتی من بۆیه وازم له ژنه‌که‌م دوای هه‌فته‌یه‌ک هێنا. چونکه بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و له گه‌ڵ که‌سانی تردا خه‌وتووه، هه‌رچه‌نده په‌رده‌یی کچێنی مابوو. که یه‌که‌م شه‌و هاته لام له من باشتر ده‌یزانی چۆن ئاره‌زووی سیکسی پیاو ببزوێنێت و باسی ئه‌وه‌شی بۆم کرد، که له کوردستان له گه‌ڵ کچه برادهرهکانیدا پێکه‌و سه‌یری فلیمی ڕووتی کردووه. هه‌ره‌وها بۆی گێڕامه‌وه به‌لام درۆی له‌گه‌ڵدا کردم و منیش چیتر نه‌متوانی له گه‌ڵیدا بژیم. 5. من ئه‌وه‌ند له‌گه‌ڵ ژنان و کچدا خه‌وتووم بڕوام به دایکم و خوشکه‌که‌شم نه‌ماوه، به‌ڕای من ژنان و کچان ته‌نها بۆ ژێر سه‌رپۆش باشن. خوا ژن و کچی بۆ پیاو دروستکردووه که چێژیان لێ ببینێت.. 6. ته‌نانه‌ت ئاینیش ئه‌و مافه‌ی داوه به پیاو که به ئاره‌زووی خۆی له گه‌ڵدا مێینه‌دا بخه‌وێت و جووتببێت. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاو و سروشتیه هه‌میشه مێینه پاشکۆی نێربووه، ئێ خۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تێک نادرێته‌وه له به‌ر چه‌ند ژنێک که نایانه‌وێت ڕێزی پیاوبگرن. ژنه‌کان و کچه‌کان 1- جارێکیان که‌س له ماڵ نه‌بوو، براکانم له سه‌ر ئیش بوون وویستم دیڤیدهکه داگیرسێنم، که چی فلێمێکی ڕووتی له سه‌ربوو، له‌و ساوه زانیم که براکانم سه‌یری ئه‌و جۆره فلیمانه ده‌که‌ن. دواجار من و خوشکه‌که‌شم فێربووین سه‌یری فیلیمه‌کانی ئه‌وانمان به دزیه‌وه ده‌کرد و جێژمان لێ ده‌بینی. 2- باوکم به دایکمی ووتووه، من خوشکه‌که‌م له ماڵه‌وه بۆمان هه‌یه هه‌مووشتێک بکه‌ین و ئازادی له به‌رگ پۆشیندا، به‌مه‌رجێک له ده‌ره‌وه ئابڕوی خۆمان بپاریزین، ته‌نانه‌ت بۆشمان هه‌یه بخۆینه‌وه.. 3- من خه‌ڵکی باشووری کوردستانم و دووساڵه زیاتر شووم کردووه، به‌ڵام وا بۆ شه‌ش مانگێک ده‌چێت براده‌رایه‌تی کوڕێکی کورد ده‌که‌م و هه‌ندێ ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌که‌شه‌ممه یه‌کتر ده‌بینین..به‌بێ ئه‌وه‌ی شووه‌که‌م بزانێت. هه‌ندێ جار که ده‌چم بۆ لای ناچار به درۆه ده‌ڵێم له شارێکی تر کارده‌که‌م. بۆ؟ چونکه ئه‌و زیاتر چێژم ده‌داتێ کاتێک له‌گه‌ڵیدا ده‌خه‌وم. 4- من و شووه‌که‌م دوای ساڵێک هه‌ستمان کرد هیچ خاڵی هاوبه‌شمان نیه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی 2 منداڵم هه‌یه، ناتوانم وازی لێ بێنم و حه‌زم له قسه‌ی خه‌ڵکی نیه. پیوه‌ندێکی ئه‌وتۆمان له گه‌ل یه‌کدی نه‌ماوه، هه‌رچه‌نده له یه‌ک ماڵداین. هه‌ندێ جار ئه‌و ده‌چێت بۆ لای کچی تر و ڕاده‌بوێرێت..ده‌زانێت من ئاگام لێیه، به‌ڵام ڕێز له هاوسه‌ریمان ناگرێت. 5- ڕۆژێکیان مێرده‌که‌م پێمی ووت: ئه‌گه‌ر له جووتبووندا تێرم نه‌که‌یت، ناچارم له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر په‌یدا بکه‌م. سه‌ره‌تا وامزانی گاڵته ده‌کات. ئێواره‌یه‌کیان که له کار گه‌رامه‌وه، له ژووری نووستنه‌که‌ی خۆماندا له گه‌ل ژنکێدا به‌ڕووتی خه‌وتبوون، که توڕه‌بووم، ووتی ئه‌ی تۆ خۆی نه‌تووت زۆر ئاساییه. 6- ئێواره‌یه‌کیان که دوای کۆرسی زمان له گه‌ل مێرهدهکهمدا پێکه‌وه گه‌ڕاینه‌وه، مێرده‌که‌م به توڕه‌ییه‌وه ووتی: تۆ چۆن له گه‌ل ژنی فڵاندا پێکه‌وه سه‌یری فلیمی ڕووت ده‌که‌ن و باسی چونیه‌تی خه‌وتنی خۆمانت بۆ کردووه. له‌داوی ئه‌و ئێواره‌یه چه‌ند مانگێکی نه خایاند له یه‌کتر جیابووینه‌وه، هه‌ر چه‌نده به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریمان کردبوو. 7- که مێرده‌که‌م دوای وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه (ئیقامه) هاته‌وه به شوێنمدا و بردمی بۆ ئه‌وه وولاته‌ی تێدا ده‌ژیا، له ئاپارتمانیکی چوارنهۆمدا ووتی وا گه‌یشتنه ماڵه‌وه، که زه‌نگی له ده‌رگا دا کچێکی پرچ زه‌رد ده‌رگای بۆ کردینه‌وه. وامزانی شوقه‌که‌ی به‌کرێ داوه، به‌لام هێنده نه‌برد کچکه‌که به هاورا و قیژه قیژ هه‌ردووکمانی کرده ده‌ره‌وه و که‌وته فرێدانی جل و نوێن له قاتی چواره‌مه‌وه بۆ سه‌ر جاده. ئه‌و شه‌وه چوینه ماڵی براده‌رێکی مێرده‌که‌م. دوای زانیم که مێرده‌که سێ ساڵه له گه‌ل ئه‌و کچه‌دا ده‌ژی و که ژنی هێناوه پێ نه ووتووه. 8- من به 16 ساڵی به زۆر به‌م کوڕه له لایه‌ن باوکمه‌وه درام به‌شوو، چونکه له کوردستان خوێنده‌واریم نه‌بوو، زۆر حه‌زم ده‌کرد بخوێنم، که مناڵه‌کانم بوون به 15 و 16 و هێشتا پیر نه‌بووم، بڕیارم دا بخوێنم، مێرده‌که‌م، زۆر ڕێ لی گرتم، پێم ده‌ووت له چیت که‌مه، نه سه‌رماته نه گه‌رما و نه بێ پاره‌ی، خۆی ئێواران دره‌نگ ده‌هاته‌وه، کاری پیتزهی به‌ره‌ش ده‌کرد. ته‌نانه‌ی هه‌ندێ شه‌و له‌وێ ده‌خه‌وت. زۆر بێزاربووم له و غه‌ریبیه، ڕۆژێکیان پێم ووت: من ده‌مه‌وێت بخوێنم یان کاربکه‌م. چوم له فێرگه خۆم ناونووس کرد، که بۆ ڕژی دوایی کتێبه‌کانم هێنایه‌وه ماڵ، ووتی ئه‌ته‌وێت فێری گه‌وادی و قه‌حبه‌یی ببیت، کتێبی زیندهوهرزانیهکهی پیشاندام ووتی سه‌یرکه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێ ڕه‌وشتی نه‌بێت، باسی جووتبوون له فێرگه‌دا ده‌کرێت، ئه‌وه ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی لابده‌ن و سوارت بن، ئه‌ی چی بێڕه‌وشتیه؟ زۆرم پێ ناخوش بوو و بۆ یه‌که‌م جار کردم به‌شه‌ڕ له گه‌ڵیدا لێی تۆرام. ویستی منداله‌کانی بۆ کوردستا به‌ریته‌وه، به‌ڵام باشبوو نه‌یتوانی، دوای شه‌ش مانگ به ته‌واوه‌تی له یه‌کتر جیابوینه‌وه و گه‌رایه‌وه بۆ کوردستان و بیستم له‌وێ ژنێکی تر هێناوه، به‌که‌سوکاری ووتووه ئه‌و دوو مناڵه هی پیاوێکی ترن. 9- من سێ ساله به‌دزیه‌وه خۆم له کوڕیکی کورد ماره کردووه و مێرده کونهکهو کهسوکاریشم بێ ئاگان. له به‌ر ئه‌وه ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ کوردستان نه‌با که‌سوکارم بمکوژن. 10- “من بۆیه دوای 17ساڵ داوای جیابوونه‌وه‌م له مێرده‌که‌م کرد، به‌دزی منه‌وه ژنی هێنا. ژنه‌که‌ی زیاتر له بیست سال له خۆی بچوکتره. من ده‌بوو هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژدا وازم لێ بهێنایه، چونکه ده‌میک بوو به‌و کاره ڕاهاتبوو،،خۆی واته‌نی به‌بێ سێکس هه‌ڵی نه‌ده‌کرد. به‌و ژنه تازه‌یه‌وه، تا ئێستا جه‌نابی سێ ژنی هێناوه. دڵی زۆر پیس بوو، ته‌نانه‌ت نهم ده‌وێرا له گه‌ڵ خزمانهکانیشما قسه‌بکه‌م، یه‌کسه‌ر ده‌یووت پێکه‌و دڵداری ده‌که‌ن و هه‌تا هه‌تا نه‌ی ده‌بڕیه‌وه. کابرایه‌کی زۆر خۆ په‌رست بوو، هه‌ندێ جار ده‌یووت ده‌ترسم بمرم و پیاوێکی تر بتبات. ئه‌و، دڵیشی له کچه‌کانی پیس بوو..هه‌ندێ جار به‌گاڵته‌وه ده‌م ووت فڵان چه‌ند جوانه،،پێ ناخۆش بوو”
پێڕست 1. ده‌ستپێک و پێشینه ……………………………………4 1.1 مه‌به‌ست ………………………………………………………………4 2.1 فۆرمالیزه‌کردنی پرس و گریمانه‌کان ………………………5 2. گرێدانی تیۆری ………………………………………5 1.2 سیمبۆلیک ئه‌نتراکشونیزم(Interaction symbolic ………………………6 2.2 سۆسیال کۆنستراکشۆن ……………………………………………6 3.2 چۆن مێدیا که‌سایه‌تی مرۆڤ دروست ده‌کات ……………7 3. میتودی کارکردن 7 1.3 هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کان پرێسدور ……………………………………7 2.3 ڕۆتینی شرۆڤه‌که …………………………………………………………8 4. ئه‌نجامگیری و ئه‌نالیزه‌کردن.. ……………………8 1.4 چۆن پیاوان و ئافره‌تان ده‌ڕواننه سێکس؟…..………………9 1.1.4 وه‌ڵامی پیاوه‌کان و ئه‌نالیزه‌کردن………………………..……9 1.2.4 وه‌ڵامی ژنه‌کان و ئه‌نالیزه‌کردن……………….……………..12 2.4 ئابڕو له دیمانه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه…………………………14 1.2.4 وه‌ڵامی پیاوه‌کان و ئه‌نالیزه‌کردن…………………………… 14 2.2.4 وه‌ڵامی ژنه‌کان و ئه‌نالیزه‌کردن……………………………16… 3.4 ئایا سێکس سیمبۆلی ده‌سه‌ڵاته؟…………………….…..…… 18 1.2.3 وه‌ڵامی پیاوه‌کان و ئه‌نالیزه‌کردن……………………...…… 18 2.2.3 وه‌ڵامی ژنه‌کان و ئه‌نالیزه‌کردن…………………....………. 19 5. تاوتوێکردن ……………………………………………20 6. سه‌رچاوه‌کان …………………………………………23 7. پاشکۆ و کۆی وه‌لامه‌کان… …………………………24 1. ده‌ستپێک و پێشینه ئاسان نیه که به‌شه‌و و ڕۆژێک ده‌سه‌ڵاتێک له‌ق بکرێت، که هه‌زاره‌ها ساڵ بناغه و پایه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بۆ داکوترابێت. نوێ بوونه‌وه و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک لایه‌نه‌ی پیاو له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا و کۆمه‌ڵگه پاشکه‌وتووه‌کاندا، به‌هۆی ئاوێته‌بوونی ئاین، داب و نه‌ریت و هێزه بزوێنه‌ره‌کانی تر، له‌وانه هێزی ئابوری، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پیاو له بازنه‌یه‌کی داخراودا گیر ده‌کات و ژنان و کچان وه‌کو هه‌میشه ده‌بنه سووته‌مه‌نی چه‌وسانه‌وه‌ی پیاو، به تایبه‌تی (ژنان و کچان) که ژێر ده‌ستن. نه‌بوونی هێزێکی بزوێنه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، که پاڵ به پرۆسه‌ی پێشه‌وه‌چوونی مافه‌کانی ژنان و کچان بدات، یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی مانه‌وه و توکم بوونی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته له چنگی پیاوی کوردا. کاڵبوونه‌وه‌ی سنووری نێوان نه‌ته‌وه‌کان به هۆی بزوتنه‌وه‌ی جیهانی ئابوری و گلوباڵیزمهوه، کوردستان، سه‌رباری پارچه بوونی، که‌وتووه‌ته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانه‌وه. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ماڵه‌کان له کوردستان به ئاسانی ده‌توانن پێوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه بکه‌ن و ئاگایان له گۆڕانکاریه‌کان بێت. لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی پیاوی کورد که‌وتووه‌ته سارایی و ههڵدیرهوه و به هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت ناخوازێت ژنان و کچان له تاریکستانی هێزی ده‌ربچن، به کارهێنانی شێوازی کوشتن یه‌کێکه له‌و شێوازانه که به کاری دێنێت. هه‌ندێ پیاوی کورد، که ده‌روازه‌کانی ژیان و ده‌سه‌ڵات، له ناو کۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت(کچ و ژنه‌وه) ده‌بینن و به سامانی خۆی ده‌یزانن، ئه‌مڕۆ له هه‌موو ڕۆژێک پتر هه‌ست به لاوازبوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌ن کاتێک ژنان و كچان شێوازیکی( لێبراڵ) ئازاد له ژیانیاندا هه‌ڵده‌بژێرن و ڕازی نابن پیاوان ڕاستیه‌کانیان لێ بگرن. 1.1 مه‌به‌ست مه‌به‌ستی ئه‌م راڤه‌یه ده‌رخستن و چنگخسنتی زانیاری و داتایه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پیاوی کورد و تێڕوانینه‌کانی بۆ مافی(ئافره‌تان) ژنان و کچان، به‌تایبه‌تی له سه‌ر سێکس. هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ی ژنان و کچانه له‌و ده‌سه‌ڵاته و ئاکاره‌ی پیاوان و گۆڕانی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر پێکه‌وه ژیان و هاوسه‌رگرتن. 2.1 فۆرمالیزه‌کردنی پرس و گریمانه‌کان دیلبوونی ژنان و کچان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاودا به تایبه‌تی پیاوی کورد و کێشه‌ی کوشتنی ژنان و کچان به هۆی فره گۆڕانی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی، گلوبالیزم و پێشکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه و جهیاندا، هاوسه‌نگه‌ی مافه‌کان ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌لای ژنان و کچاندا ده‌شکێنێته‌وه. ئه‌و گۆڕانکاریه به‌په‌له‌یه بۆچون و پیاوسالاری خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و ڕه‌نگی له شێوازی پێکهێنانی هاوسه‌رگرتن و خێزانی گۆڕیوه. له‌م ڕاڤه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت کاریگه‌ری ئه‌و جیاوازیه بخه‌مه ڕو که بووه‌ته هۆی ناکۆکی زیاتر و دروستکردنی توند‌و تیژی پیاوان له‌لایه‌ک و کۆششی ژنان بۆ ڕزگاربوونی ژنان له پیاوسالاری. بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی وه‌ڵامی ئه‌و فورمالیزهیهی سه‌ره‌وه و له‌سه‌ر ڕۆشنایی گریمانه‌کانی، سه‌کۆی پرسیاری ڕاڤهکهم به‌م جۆره‌ن: 1. ئه‌ندازه‌ی بڕوابوون به مافی ژنان، به‌تایبه‌تی له باره‌ی جووتبوون له ده‌ره‌وه و سنووری ژیانی هاوسه‌ریدا؟ 1. ئایا کاریگه‌ری ژیانی ئه‌وروپا، بۆچونی پیاوان، ژنان و کچانی کوردی له باره‌ی سێکسه‌وه له ده‌ره‌وه و سنووری ژیانی هاوسهرید ا گۆڕیووه؟ بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره کۆمه‌ڵێک پرسیارم وه‌کو پێوه‌رێک بۆ چنگ که‌وتنی وه‌لامه‌کان به‌کارهێناوه، بڕوانه پاشکۆی ڕاپۆرته‌که، لاپه‌ڕه 24. 2. گرێدانی تیۆری سیمبۆلیک ئه‌نتراکشونیزم(Interaction symbolic): مه‌به‌ست له چه‌مکی ئهنتهرئهکشون، ئه‌و هاوکایه‌یه، هاوده‌ستی و پرۆسه‌یه‌یه که گرووپه‌کان و تاکه‌کان له‌ڕیگه‌ی ڕه‌فتاریانه‌وه کاریگه‌ریان له سه‌ریه‌کتر هه‌یه (وێکپیدیا، 2007-11-23). لێره‌دا ڕۆڵی ووزه‌ی ناوخۆیی مرۆڤه‌کان کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هاوکایه‌یه Interaction که دروست ده‌بێت، له‌وه‌ی که چۆن مرۆڤه‌کان ئه‌و باردۆخه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن که له ئه‌نجامی ئه‌و هاوکهیهیه دێته ئاراوه. هه‌ره‌وه‌ها چۆن و چ جۆره (کۆنتێکسێک) گرێبه‌ندێکی گیانی له دایک ده‌بێت ؟ بۆ نموونه دوو دڵدار که ئاشقی یه‌کترن، یان دوو نه‌یار چۆن بارودۆخی نێوانیان سه‌یر ده‌که‌ن. مه‌به‌ست له به کارهێنانی ئه‌م تیۆریه له‌م باسه‌دا ئه‌وه‌یه که سیمبۆله‌کان له لای مرۆڤه‌کان چ بایه‌خێکی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه، له سه‌ر ئاستی میکرۆ و ماکرۆ چ ووزه‌یه‌ک ده‌به‌خشنه مرۆڤ.، بۆ نموونه کۆ ئه‌ندامی زاوزێی مێننه بۆ پیاو چی ده‌به‌خشێت له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، که هه‌میشه ژنان و کچانی له سه‌ر ده‌کوژێت. 1.2 سیمبۆلیک ئه‌نتراکشونیزم ڕوانگه‌یه‌که و خاڵێکی ده‌ست پێکردنه بۆ ئه‌نالیزه‌کردنی بارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رجه‌سته که هه‌بێت یان ریالیست بێت. ئه‌م فێرگه‌یه کۆمه‌ڵه‌یک بیردۆزی(تیۆری) له خۆ گرتووه بۆ ئه‌نالیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی که پێکیان هێناوه( مه‌به‌ست بار‌و دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که) و به کام پرۆسه‌دا مرۆڤ تێ ده‌په‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه زینده‌وه‌رێکی کۆمه‌لایه‌تی، ڕه‌فتار چۆن ده‌که‌ن و بارودۆخێک چون تێده‌گه‌ن. هه‌مان قوتابخانه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه پێناسه‌ی بارودۆخیش ده‌کات که له ده‌ره‌وه و بوونی مرۆڤه‌کاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت. Herbert Blumer سه‌ره‌تای بۆ ئه‌م قۆتابخانه‌یه داناوه و دانای تر په‌ره‌یان پێ داوه،( 2004, Trost&Levin لاپه‌ڕه9-10). 2.2 سۆسیال کۆنستراکشۆن ئه‌م قوتابخانه‌یه‌یه پێی وایه که تێگه‌شیتن له مرۆڤێک پێوه‌سته به‌و دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه که تێیدا ده‌ژی. دۆخی ژیان و ژینه‌گه بۆچونه‌کانی مرۆڤ دروست ده‌که‌ن و بیر و ره‌فتاره‌کانی به پێی سترکتور و پێوه‌ره‌کانی ئه‌و ژینگه‌یه فۆرم ده‌بێت. ئه‌م ڕیبازه، مه‌سه‌له‌ی ژێنوس Genus و جیاوازییه‌کانی نێوان نێر و مێ ده‌گێڕێته‌وه بۆ ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و نۆرم و پێوه‌ره‌کانی، که منداڵێک له دایک ده‌بێت، ئه‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه ناوی ده‌نێت کچ یان کور. ئه‌وه به‌هۆی هێماکانی زمانی ناو پێوه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه که به‌و جۆره کجان و کوران دێنه ناسین، ( Stevensلا. 240-302). 3.3 چۆن مێدیا که‌سایه‌تی مرۆڤ دروست ده‌کات میدیا که که‌ناڵیکی گرنگی پێکه‌وه گرێدانی مرۆڤه‌کانه له کۆمه‌ڵیک ره‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی نوێ‌دا، به‌هۆی شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیاوه به‌هێزترین کاریگه‌ری له سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه هه‌یه و له جهیانی به گوندکراوهدا که‌سایه‌تی نوێ دروست ده‌کات و جۆرێک پێوه‌ر و نۆرم له ده‌روه‌ی ده‌ڤه‌ری نیشتمانێکدا ده‌خوڵقێنێت. میدیا هه‌موو سنوورێکی شاراوه‌وه و نه‌زانراو له نێوان کۆمه‌ڵگه که‌سه‌کاندا، له نیوان فره ڕه‌نگی گه‌لاندا ده‌سڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی ساڵانیکی زوو، خه‌وش و باسکردنی قه‌ده‌غه‌بوو، ئه‌مڕۆ لا په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کاندا ڕه‌ها و ئازاده. په‌ی بردنی ئافره‌تان به مافه‌کانیان وه‌کو مرۆڤ و هاوه‌ڵه‌کانیان له کونجه‌کانی تری جهیان، ناسینی خۆیان وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی ئازاد، تایی ئه‌و ته‌رازووی ژیانی هاوسه‌ری، گۆڕیوه. Giddens له time-space seperation”” (2004 لا 497-499) پێی وایه که به هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاوه کات و شوێن هێچ بایه‌خێکی نامێنێت و که‌سه‌کان ده‌توانن ئازادانه پێوه‌ندی به‌هه‌موو کونجیکی دنیاوه بکه‌ن
|
|