|
|
|
|
|
|
ئازاری بێنوێژیی
تايبةت بؤ كؤفارى خود ـ د. رامان سابير
یه‌کشه‌ممه-19-ئهیلوول(مانگی 9)-2010
بریتیه له ئازارێکی نادیار، یاخود وه‌ک لێدانی دڵ له به‌شی خواره‌وه‌ی سك، گه‌لێک له ئافره‌تان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ئازاره ده‌بنه‌وه له پێش، یاخود له کاتی ماوه‌ی بێ نوێژیان. بۆ هه‌ندێک له ئافره‌تان ئه‌م ئازاره زۆر سه‌خته، به‌ڵام بۆ هه‌ندێکی تر ته‌نها شتێکی بێزارکه‌ره و هیچی ترنا. بێنوێژیی به ئازار دوو جۆری هه‌یه، جۆری سه‌ره‌تایی که له دوای 6 مانگ بۆ ساڵێک له بینینی یه‌که‌مین ماوه‌ی بێ نوێژی ڕووده‌دات. ئه‌م جۆره ناته‌واوی جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ نیه. به‌ڵام جۆری دوومی زیاتر هۆکاره‌که‌ی ناڕێکی جه‌سته‌یییه "ناڕێکی منداڵدان". بۆ جۆری سه‌ره‌تایی هه‌ندێک پێوه‌ر هه‌یه ده‌تواندرێت به‌هۆیه‌وه ئازاره‌که که‌م بکرێته‌وه ، هه‌روه‌ها به به‌ساڵاچوونی ته‌مه‌ن ئه‌م ئازاره که‌م ده‌بێته‌وه. به‌ڵام بۆ جۆری دووه‌می ده‌بێت کێشه سه‌ره‌کیه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت. هه‌ندێک جار له‌گه‌ڵ بێ نوێژیی به ئازار ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت: هێڵنج و ڕشانه‌وه شلبوونی پیسایی ئاره‌قه‌کردن گێژبوون هۆکاری مه‌ترسیدار؛ ته‌مه‌ن بچووکتربێت له 20 ساڵی زۆو ده‌ستپێکردنی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری ( 11)ساڵی، یاخود بچووکتر په‌ستانی ده‌روونی و خه‌مۆکی هه‌وڵی دابه‌زاندنی کێش، ئه‌و ئافره‌تانی که ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 20 ساڵییه ئه‌گه‌ر هیچ منداڵی نه‌بووبێت جگه‌ره‌کێشان که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ ئه‌گه‌ر جۆری بێ نوێژیی به‌ئازاره‌که جۆری سه‌ره‌تایی بێت ئه‌وا ناشێت هیچ کێشه‌یه‌ک هه‌بێت. به‌ڵام جۆری دووه‌می بێت واته ئه‌گه‌ر ئازهکه ژیانی تێکدایت له‌چه‌ند ڕۆژێکدا، یاخود تۆ به‌ته‌مه‌ن بوویت و تووشی ئازار بوویت، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت. گۆڕانکاری له‌شێوازی ژیان گه‌لێک ڕێگا هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاری جۆری سه‌ره‌تاییه‌که (جۆری دووهمیهکه پێویست به سه‌رادنی پزیشک و چاره‌سه‌ر هه‌یه) له‌کاتی ده‌ستپێکردنی ئازاره‌که حه‌مامێکی گه‌رم له‌وانه یه ئازاره‌که که‌م بکاته‌وه. هه‌ندێک ڕێگای تر وه‌ک وه‌رزشکردن به ڕێک و پێکی، وه‌رزشکردن ده‌بێته هۆی ده‌رچوونی مادده‌یه‌کی ئازارکوژی سروشتی. هه‌روه‌ها پشوودان گرنگه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-09-19-3258.html