|
|
|
|
|
|
ناڕێکی له سووڕی بێ نوێژی زۆر باوه له کچانی تازه پێگه‌یشتوو
سێشه‌ممه-08-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
"سه‌ره‌تای بینینی بێ نوێژی". له‌وانه‌یه ساڵێک یان دوو بخایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی سووڕی بێ نوێژی ته‌واو ڕێک بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێک له ئافره‌تان ناڕێکی له سووڕی بێ نوێژیان به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی کات و جێگیربوونی ماوه‌ی سووڕی بێ نوێژی، کچان فێرده‌بن که که‌ی بێ نوێژیهکهیان دێت، شتێکی زۆر باشه رۆژه‌کان بژمێردرێن بۆ زانینی ته‌واوی به‌رواری بێ نوێژی. ماوه‌ی مانه‌وه له‌ناو بێ نوێژی له که‌سێک بۆ یه‌کێکی تر جیاوازه، به گشتی 3 رۆژ بۆ 7 حه‌وت رۆژ ده‌خایه‌نێت. کچان پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاری هه‌ریه‌ک له‌م کێشانه‌ی خواره‌وه هاتن؛ 1. ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ناو بێ نێژی زیاتر بوو له هه‌فته‌یه‌ک. 2. خوێنێکی زۆر بیندرا "واته هه‌موو کاتژمێرێک یان دووکاتژمێر پهرۆکێک بگۆڕێت". 3. زیاتر له سێ مانگ بێ نوێژی نه‌بیندرا. 4. بینینی خوێن له ناو سووڕی بێ نوێژی "له نیوه مانگ". 5. ئازارێکی زۆر له پێش یان دوای بێ نوێژی. ئه‌گه‌ر سووڕی بێ نوێژی ڕێک بوو دوای بوو به ناڕێک
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-06-08-4845.html