|
|
|
|
|
|
سووڕی مانگانه‌ی بێ نوێژی ڕوونادات تاکو هه‌موو به‌شه‌کانی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێ ته‌واو پێنه‌گات
سێشه‌ممه-08-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
. له‌ناو هێلکه‌دانی کچان سه‌دان هێلکه هه‌یه، به‌نزیکه‌یی مانگێك جارێک هێلکه‌یه‌ک له یه‌کێک له هێلکه‌دانه‌کان ده‌ده‌چێت و به‌یه‌کێک له گهڕاڕۆیهکان "بۆڕی هێلکه‌دانه‌کان" دێته خواره‌وه به‌ره‌و منداڵدان. چه‌ند ڕۆژێک پێش پڕۆسه‌ی ده‌رچوونی هێلکه، هۆڕمۆنی مێینه هه‌ڵده‌ستێت به کارکردن له‌سه‌ر دیواری منداڵدان و ده‌بێته هۆی ئه‌ستووربوونی و زیاد کۆبوونه‌وه‌ی خوێن "ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماده‌کردنی منداڵدانه بۆ وه‌رگرتنی هێلکه‌ی پیتراو". ئه‌گه‌ر هێلکه دوای ده‌رچوونی له هێلکه‌دان پیتێندرا به تۆوی پیاو، ئه‌وکات هێلکه‌ی پیتراو ده‌نووسێت به دیواری منداڵدان و گه‌شه ده‌کات و ده‌بێت به کۆرپه‌له. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێلکه نهپیتێندرا، ئه‌وکات نانووسێت به دیواری منداڵدان، هه‌روه‌ها منداڵدانیش ئه‌و خوێن و ئهستووریهیی که دروستی کردبوو بۆ هێلکه‌ی پیترا هه‌مووی ده‌رده‌داته ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش ماوه‌ی بێ نوێژی دروست ده‌بێت. ئه‌م سووڕه به‌نزیکه‌یی هه‌موو مانگێک ڕووده‌دات تاکو ته‌مه‌نی نائومێدی "45-51 ساڵی" ته‌نها له کاتی دووگیانی نه‌بێت "بێ نوێژی راده‌وه‌ستێت".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-06-08-4403.html