|
|
|
|
|
|
لە چ بارێکدا پەیوەندی سێکسیی بەردەوام بکەن
کامەران چروستانی ـ ئةلَمانيا
دووشهممه-07-حوزهیران(مانگی 6)-2010
زۆر جار هاوسەرەکان، هەرچەندە کێشەیان لەم بارەیەوە هەیە و هەوڵیش دەدەن، کە چارەسەری بکەن، بەڵام زۆر بە دەگمەن ڕوو دەکەنە دەروونناسێک یان سیکسۆلۆجێک، کە دەتوانن بە شێوەیەکی زانستییانە یارمەتییان بدات دوور لەو چارەسەرانەی، کە لە ناو کۆمەڵگادا باون و بەرفراوانن. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تێڕوانینمان لە مەسەلەی سێکس، کە زۆر جار بە عەیبە یان شەرم دایدەپۆشین. لە هەمان کاتدا ئەو چارەسەرانەی، کە دەوروبەرمان بۆمان دادەنێن بریتین لە کۆپیکردنی چارەسەرێکی پێشوو، کە بەسەر دوو کەسدا بە سەرکەوتووی تێپەڕیوە، بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە، کە هەموو مرۆڤێک جیهانێکی جیاوازە و ئەو چارەسەرەی، کە لە مرۆڤێکدا سەردەکەوێت، لەوانەیە لە کەسێکی تردا سەرنەکەوێت بەو هۆی جیاوازی کەسایەتی و باری ژیان و تەمەن و چەندەها فاکتەری تر. لە پاش ئەو پێشکەوتنە زانستییەی، کە سەرتاپای جیهانیش بە خۆیەوە دەبینێت، کاتی ئەوەش هاتووە، کە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەکانیش تێروانینیان بەرامبەر کێشە دەروونیی و سێکسییەکان بگۆڕن، کە ئەوانیش کێشەن لە سنوورە مرۆڤایەتییەکاندا. چۆن کاتێک تووشی هەڵامەتێک دەبین و ڕادەکەین بۆ لای پزیشکێک، بە هەمان شێوە ئاساییە گەر لەم بوارەشدا کێشەمان هەبوو پەنا بەرینە بەر کەسێک یان لایەنێک، کە بتوانن لەسەر بنەمایەکی زانستیی یارمەتیمان بدەن
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-06-07-3124.html