|
|
|
|
|
|
سلاو..من دایكی دوو كورم و ماوه‌ی 9 ساله شووم كردوه، به په‌نجه خۆم ڕه‌حه‌ت بكه‌م له پیاوه‌كه‌م خۆشتره، ئایا تووشی ساردی سێكسی بووم ، تكایه مه‌ڵی سه‌ردانی پزیشك بكه چونكه ڕووم نایه.
وهلاَمدانهوهی د. كوێستان
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
ئه‌زیزم .. پێش هه‌رشت شه‌رمكردن حاڵه‌تێكی ده‌روونیه و دوور نییه كێشه‌ی چێژ وهرنهگرتنت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نه‌بێت ، بوونی ڕۆشنبیری و زانیاری شتێكی باشه هه‌وڵبده سوودیان لیوهربگریت ، چێژ وه‌رنه‌گرتنی ژن گه‌لێك هۆكاری هه‌یه ، له‌وانه ... نه‌بوونی ئاماده‌گی بۆ ئه‌وكاره ، ترس له‌مناڵبوون ، قه‌له‌قی و شه‌رم ، بوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك ئیلتهابات ، هه‌لاوسانی دیواری ( میهبل ) زێ ، ئه‌توانی له‌كاتی سێكسردندا گه‌لێك جۆر ڕێگا تاقیبكه‌یته‌وه تا ئه‌گه‌یته ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی چێژت ئه‌داتێ ، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆت به‌په‌نجه ته‌واو بكه‌ی با مێرده‌كه‌ت هاوكاریت بكات چونكه گه‌لێك زۆری ژن له‌ڕێگه‌ی ( جی سبوت ) واته قیتكه ئه‌گه‌نه ئۆرگازیما ، ئه‌ویش به ده‌ست یان به‌زمان ، له‌كاتی سێكسكردنا ته‌نها بیر‌و هۆشت لای ئه‌و مهسهلهیهبێت و پێشوه‌خت بیر له چێژوه‌رنه‌گرتن مه‌كه‌ره‌وه تاوه‌كو حاڵه‌ته‌كه ئاسای بێت ، خۆت ئیدمان مه‌كه له‌سه‌ر په‌نجه چونكه ئه‌و حاڵه‌ته وائه‌كات گه‌یشتن به ئۆرگازیما ته‌نها له‌ڕێگه‌ی خۆته‌وه بێت و ئه‌بێته حاڵه‌تێكی ده‌روونی ، به‌نسبه‌ت سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر زۆر ئاساییه ، چونكه ئه‌ركی پزیشك پاراستنی نهێنی نهخۆشهكانێتی ، ئه‌توانی به‌ته‌نها بچێته لای پزیشكێك یان به هاوكاری هاوڕێیه‌كی زۆر نزیك و دڵسۆزت .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-05-26-5621.html